ناوەکانی سورەتەکە و هۆکارى ناونانى
ناوی ئەم سورەتە نراوە بە (الفرقان) (1) .
عومەری کوڕی خەتاب گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: ((سَمِعتُ هِشامَ بنَ حَكيمٍ يقرأُ سورةَ الفُرقانِ في حياةِ رَسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فاستمعتُ لقِراءتِه، فإذا هو يقرأُ على حُروفٍ كثيرةٍ لم يُقرِئْنيها رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فكِدتُ أُساوِرُه (2) في الصَّلاةِ، فتصبَّرتُ حتى سَلَّمَ، فلبَّبتُه (3) بردائِه، فقلتُ: مَن أقرأَك هذه السُّورةَ التي سمِعتُك تقرأُ؟ قال: أقرأَنيها رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم. فقلتُ: كذَبْتَ؛ فإنَّ رَسولَ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم أقرأَنيها على غيرِ ما قرأتَ. فانطلقتُ به أقودُه إلى رسولِ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فقلتُ: إني سمِعتُ هذا يقرأُ سورةَ الفُرقانِ على حروفٍ لم تُقرِئْنيها! فقال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لهشامٍ: اقرأْ، فقرأَ، فقال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: كذلك أُنزِلَت. ثمَّ قال: اقرأْ يا عُمَرُ، فقرأتُ، فقال رسولُ الله صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: كذلك أُنزِلَت، إنَّ هذا القُرآنَ أُنزِلَ على سبعةِ أحرُفٍ (4) ، فاقرؤوا ما تيسَّرَ منه)) (5) .
واتە: گوێم لەهیشامی کوڕی حەکیم بوو سورەتی فورقانی دەخوێند لەژیانی پێغەمبەردا صلی الله علیه وسلم ، گوێم بۆ خوێندەوەکەی گرت ، کاتێ بۆم دەرکەوت بەچەندان حەرفێک دەیخوێنێت بەشێوازێک کە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم نەیخوێندبوو ، خەریک بوو لەنوێژەکەدا هێرش بکەمە سەری ، خۆم گرت تا سەلامی دایەوە ، دواتر جلەکەیم ڕاکێشا ، وگوتم : کێ ئەم سورەتەی بۆ خوێندی کەگوێم لێ بوو دەتخوێند ؟
گوتی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بۆی خوێندم ، گوتم: درۆ دەکەیت ، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ئەمەی بۆ خوێندم بەشێوەیەکی تر نەک بەو شێوەیەیی تۆ .
ڕامدەکێشا وبردم بۆ لای پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم ، گوتم: گوێم لەمە بوو سورەتی فورقانی بەحەرف گەلێک دەخوێند کەتۆ بۆ منت نەخوێندووە ، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەهیشامی گوت: بخوێنە ، ئەویش خوێندی ، پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرمووی: بەم شێویە دابەزیوە ، وفەرمووی: ئەم قورئانە بەحەوت حەرف دابەزیوە بەو شێوەیه بیخوێنن کەگونجاوە وئاسانە بۆتان .
فەزڵ وڕێزی سورەتەکە و تایبەت مەندیەکانی:
لەسورەتی فورقاندا سەجدەی قورئان خوێندن هەیە ، هەروەک هاتووە: ﴿ وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا﴾ (6) [الفرقان: 60].
ڕونکردنەوەی مەکی ومەدەنی:
سورەتی فورقان سورەتێکی مەکی یە (7) ، وکۆدەنگی لەم بارەیەوە باسکراوە (8) .
مەبەست وئامانجەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین مەبەست وئامانجەکانی سورەتی فورقان:
1- بەدیارخستن وئاماژەدان بە قورئان ، وئیسپات کردنی ئەوەی لەلای خوداوە دابەزیوە، وئاماژەدان بەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ئەوەی کەقورئانی بۆ دابەزیوە ، وڕونکردنەوەی ڕاست ودروستی ، وئاماژەدان وبەدیار خستنی ئەوانەی دوای کەوتوون (9) .
2- دڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، ودڵخۆش کردنی (10) .
ابن عاشور دەڵێت: ( ئەم سورەتە لەسەر سێ شت بونیاد نراوە:
بنچینەى یەکەم: ئیسپات کردنی ئەوەی قورئان لەلای خوداوە دابەزیوە ، وئاماژەدان بە پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ئەوەی کەبۆی دابەزیوە ، وبەڵگەکانی ڕاستگۆیی ، وبەرزی پلەیی بەوەی دوور بێت لەشتی دونیایی ، و ئەو لەسەر ڕێبازی پێغەمبەرانی ترە ، وەهەروەها لەلایەن گەلەکەیەوە توشی بەدرۆ خستنەوە بووە.
بنچینەى دووەم : ئیسپات کردنی زیندو بوونەوە و بوونی پاداشت وسزا ، وئاگادار کردنەوە لەوەی لەڕۆژی دوایی دا سزا وپاداشت هەیە ، و موژدە دان بەکەسانی چاکەکار وساڵح ، وئاگادار کردنەوەی هاوبەش بڕیاردەران بەخراپی سەرەنجامیان لەو ڕۆژەدا که توشی پەشیمانی دەبن بەهۆی بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ، وەهەروەها بەهۆی هاوبەش بڕیاردانیان ودوای پێشەوایانی کوفر کەوتن .
بنچینەی سێیەم: بەڵگە هێنانەوە لەسەر تاک وتەنهایی خودا ، وتەنهایی لەدروست کردندا ، وبەپاک ڕاگرتنی لەوەی منداڵ یاخود هاوبەشی هەبێت ، وبەتاڵ کردنەوەی شیرک ، و خوداکانیان کەپێکهاتبوون لەبت وداربەرد..هتد ، بەتاڵ کردنەوەی ئەو بانگەشانەی کەدەیان کرد گوایه فریشتە کچی خودایە.
و سەرەتای هەر بنچینەیەک بەبڕگەی : ﴿ تَبَارَكَ الَّذِي ...﴾ دەستی پێ کردووە . ((تفسير ابن عاشور)) (18/314).
بابەتەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین ئەو بابەتانەی کەسورەتی فورقان لەخۆی گرتووە:
1- بەگەورە دانانی خودا و وەسف وسەنا کردنی بەسیفاتی تەنهایی وپەرستراوێتی ، لەگەڵ ئەوەشدا هاوبەش بڕیاردەران جگە لەخودایان دەپەرست کەهیچ دەسەڵاتێکیان نی یە.
2- گێڕانەوەی هەندێ لەقسەی موشریکەکان وگومانەکانیان لەبارەی قورئان وپێغەمبەرەوە صلَّى اللهُ عليه وسلَّم ، لەگەڵ وەڵامدانەوەیان ، وبەتاڵ کردنەوەی گومانەکانیان.
3- موقارەنە کردن لەنێوان سەرەنجامی موشریەکان وئەوەی خودا بۆی ئامادەکردوون ، وئەوەی کەخودا بۆ باوەڕدارانی ئامادە کردووە.
4- باسکردنی بەشێک لەبەسەرهاتی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیاندا کەچۆن بەدرۆیان دەخستەوە وئەزیتیان دەدان.
6- باسکردنی هەندێ لەتوانا وقودرەتی خوداى گەورە .
7- ئاماژەدان بەهەندێ لەسیفاتەکانی ئەو کەسانەی کەناسراون بە( عِبادِ الرَّحمنِ )، وڕەوشت وئاکاریان ، وعیبادەت کردنیان بۆ خودا ، وخۆ مل کەچ کردن بۆی .
[1]هۆکاری ناو نانی: ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی فورقان؛ چونکە لەسەرەتایەوە باسی فورقان کراوە ، هەروەک هاتووە: ﴿نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ﴾.((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/340)، ((تفسير ابن عاشور)) (18/313).
[2] أساوِرُه: واتە: هێرش بکەمە سەری وشەڕی لەگەڵ بکەم. ((النهاية)) لابن الأثير (2/420).
[3] فلَبَّبْتُه: واتە: جلەکانیم لە لای ملی دا کۆکردەوە وپاشان ڕامکێشا .((مرعاة المفاتيح)) للمباركفوري (7/296).
[4] سَبعةِ أحرُفٍ:زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی مەبەست لێی وچەندان بۆچوونیان هەیە لەو بارەیەوە ، ونزیکترینیان ئەوەیه: حەوت شێواز کەلێی دەرناچێت ، یاخود حەوت زمان لەزمانی عەرەب ، یاخود حەوت شێواز لەگەڵ ئەوەی ماناکانیان هەمووی یەکە بەچەند لەفزێکی جودا .
((النهاية)) لابن الأثير (1/369)، ((النشر في القراءات العشر)) لابن الجزري (1/26)، ((الإتقان في علوم القرآن)) للسيوطي (1/163)، ((مفاتيح التفسير)) للخطيب (1/52).
[5] أخرجه البخاري (4992) واللفظ له، ومسلم (818).
[6] ابنُ حزم ، وابنُ قُدامة، وابنُ حجر. کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە. ((مراتب الإجماع)) لابن حزم (ص: 31)، ((الكافي)) لابن قدامة (1/272)، ((فتح الباري)) لابن حجر (2/551).
[7]بۆچوونێک هەیە دەڵێت: مەکی یە تەنها سێ ئایەتی نەبێت کەلەمەدینە دابەزیەوە ئەوەش بریتی یە لە : ﴿ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ ...﴾ [الفرقان: 68] تاوەکو : ﴿ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ﴾[الفرقان: 70].
ووتراوە: مەدەنی یە ، وچەند ئایەتێکی مەکی تێدایە .
((تفسير ابن جرير)) (17/394)، ((الهداية إلى بلوغ النهاية)) لمكِّي (8/5171)، ((تفسير الماوردي)) (4/130)، ((تفسير القرطبي)) (13/1)، ((تفسير ابن عاشور)) (18/314).
[8] ئەوانەی کەکۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە: الفيروزابادي، والبِقَاعي.
((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/340)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/316). وعزا القرطبيُّ القولَ بأنَّها مكيَّةٌ إلى الجُمهورِ. يُنظر: ((تفسير القرطبي)) ( 13/1).
[9] ((تفسير القرطبي)) (13/1)، ((تفسير ابن عاشور)) (19/66).
[10] يُنظر: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (10/167).