حەوتەم: یەكدەنگ بوون و ڕێككەوتى دانیشتوانى شار وشوێنێك لەسەر بانگ نەدان و تەرك كردنى
ئەگەر دانیشتوانى شوێن وشارێك یەكدەنگ بوون و لەسەر ئەوە رێككەوتن كە واز لە بانگدان بهێنن ئەوا شەڕیان لەگەڵ دەكرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەى هەندێ لە شافعیەكانیشە.
پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: ئەوەى كە كوشتاریان دەكات بریتیە لە پێشەوا هەتا ئەو كاتەى دەست دەكەنەوە بە بانگدان ، ئەوەش لەبابی تەعزیرە بۆ جێبەجێ كردنى ئەو فەرزە, نەك لە بابی حەڵاڵكردنى خوێنیان, هەربۆیە ئەگەر یەكێكیان لەكاتى شەڕدا ڕاى كرد ئەوا شوێنى ناكەوێت و برینداریان ناكوژرێت و ماڵیان بە غەنیمەت نابرێت و ناكرێن بە كۆیلە و ژێردەستە چونكە موسڵمانن. ( الشرح الممتع 2/47 ).
بەڵگە : عن أنسٍ رضي اللهُ عنه قال: ((كان رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا غزَا قومًا لم يُغِرْ حتَّى يُصبِحَ، فإنْ سمِعَ أذانًا أمْسَكَ، وإنْ لم يَسْمَعْ أذانًا أغارَ بعدَما يُصبِحُ)) رواه البخاري (2943)، ومسلم (1365).








