هەشتەم: ئەوەى بانگدانى پێویستە
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 866نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

هەشتەم: ئەوەى بانگدانى پێویستە
1.    پێنج نـوێژە فەرزەكە
 بانگدان شەرعێنراوە بۆ هەر پێنج نوێژە فەرزەكە و بۆ جگە لەوان لە نوێژە سوننەتەكان نەشەرعێنراوە و لەوبارەیەشەوە هەریەك لە پێشەوا ابن حەزم و ابن عبدالبر و نەوەوى یەكدەنگى زانایانیان باس كردووە وگێڕاوەتەوە.

2.    بانگ و قامەت لە سەفەردا
 سوننەتە لەسەفەردا بانگ و قامەت بكرێت بۆ نوێژ ، ئیتر بۆ نوێژى بەكۆمەڵ بێت یان بۆ تاك وئەوەش بە كۆڕاى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە و زۆرینەى وتەى ئەهلى عیلم.

3.    بانگ و قامەت بۆ ئەو دوو نوێژەى كە پێكەوە كۆ دەكرێتەوە
ئەوەى دوو نوێژ پێكەوە كۆدەكاتەوە ئەوا بانگ دەدات بۆ ئەوەى یەكەمیان قامەتیش بۆ هەردووكیان دەكات ، و ئەمەش دیارو پێش چاوە لە مەزهەبی شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان و وتەى ئەبی سەور وداودى زاهیریە.
حەنەفیەكان هاوڕان لەگەڵ ئەم بۆچوونەدا تەنها ئەگەر نوێژكۆكردنەوە لە عەرەفەدا بكرێـت و هەندێكیشیان موزدەلیفەش بە دروست دەزانن, ئەگەرنا ئەوا حەنەفیەكان لە بنچینەدا نوێژكۆكردنەوە بەدروست نازانن تەنها لەم دوو شوێنەدا نەبێت.

4.    بانگ و قامەتى كەسێك كەبەتەنها نوێژ بكات
سوننەتە بۆ كەسێك كەبەتەنها نوێژ بكات كە بانگ وقامەت بكات و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان.

5.    بانگ و قامەت لەكاتى ئەنجام دانى ئەو نوێژانەى كەلەدەست دەرچوون
- بانگ و قامەت بۆ نوێژى لەدەست دەرچوو
ئەگەر نوێژ لەدەست دەرچوو ئەوا شەرعیە لەكاتى ئەنجامدانى ئەو نوێژەدا بانگ وقامەت بكرێـت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان  ،و رووى دیارى وتەى شافعیەكان و حەنبەلیەكانە و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان و وتەى ئەبی سەور و داودى زاهیریە.
حەنەفیەكان : تەنها نوێژى نیوەڕۆیان لێ دەركردووە لە رۆژى هەینیدا لەشاردا، چونكە ئەنجامدانى ئەو نوێژە بەبانگ و قامەتێك مەكروهە.
 - بانگ و قامەت بۆ ئەو نوێژانەى كە لە دەست دەرچوون
 ئەگەر چەند نوێژێك لەدەست دەرچوون ئەوا بۆ یەكەمیان بانگ دەدرێت و بۆ هەموویان قامەت دەكرێـت وئەمەش بۆچوونى پشت پێ بەستراوە لاى شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەى پێشەوا موحەممەدیشە لە حەنەفیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان.
 - بانگ و قامەت بۆ كەسێك كە چووبێتە ناو مزگەوتێكەوە و نوێژى تێدا كرابێت
 زانایان ڕاجیاوازن سەبارەت بە كەسێك كە بچێتە ناو مزگەوتێكەوە و نوێژ كرابێت، ئایا بانگ و قامەت دەكات؟ چەند بۆچوونێكی لەسەرە:
 بۆچوونى یەكەم: ئەوەى بچێتە ناو مزگەوتێكەوەو نوێژ كرابێت ئەوا سوننەتە بۆى كە بانگ وقامەت بكات, بەڵام بەبێ ئەوەى دەنگى بەرزبكاتەوە لەكاتى بانگداندا وئەمەش مەزهەبی شافعیەكانە و ابن حەزم بەباشی زانیوە ووتەیەكیشە لاى هەندێ لە سەلەف.
 بۆچوونى دووەم: ئەوەى بچێتە ناو مزگەوتێكەوەو نوێژ كرابێت ئەوا بەبێ بانگ نوێژ دەكات و تەنها قامەت دەكات و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و وتەى هەندێكە لە سەلەف و وتەى پەسەندكراوى ابن عوسەیمینیشە.

6.    بانگدان لەكات وحاڵەتى ( الغیلان ) دا
 لەم حاڵەتەدا سوننەتە بانگ بدرێت  شافعیەكان دەقیان لەسەرى هەیە وابن عابدین لە حەنەفیەكان و وتەى پەسەندكراوى ابن بازیشە.
الغیلان: جۆرێكە لە رەگەزى جن وشەیتانەكان ، لە سەردەمى پێشوودا عەرەبەكان لافى ئەوەیان لێ دەدا كە ئەم جۆرە جنە لە دەشت وچۆڵەوانیدا دێتە سەر رێگاى خەڵكى و خۆى دەنوێنێ لە شێوەو شێوازى جۆراوجۆردا, و رێگایان لێ وون دەكات وسەریان لێ دەشێوێنێت.
پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: الغیلان: بریتیە لە وەهم و خەیاڵ كە لەكاتى سەفەردا تووشى مرۆڤ دەبن ودێن بەمێشكیدا، بەتایبەت لەوكاتانەى كە بەوشتتر ووڵاخ گەشتیان كردووە، یان كەسێك بەتەنها خۆى سەفەر بكات, جا لەو كاتانەدا شەیتانەكان بێزار و هەراسانى دەكەن و خۆیانى لێ دەگۆڕن لەشێوەى شێر و گورگ و كەمتیاردا. ( شرح رياض الصالحين 5/548 )