نۆیەم: بانگدان بۆ ئەو جۆرە نوێژانەى كە بانگیان نییە
1. نوێژى جەژن
- بانگ و قامەت بۆ نوێژى جەژن
نوێژى جەژن بانگ و قامەتى نییە و ئەمەش بە كۆڕاى هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكە.
- بانگ كردن بۆ نوێژى جەژن بە ووتنى ( الصلاة جامعة )
نوێژى جەژن بانگى بۆ نادرێت و ناكرێت بە وتنى ( الصلاة جامعة ) و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و وتەیەكە لاى حەنبەلیەكان و وتەى پەسەندكراوە لاى ابن قدامە و ابن تیمیە و ابن القیم والصنعانی وابن باز وابن عوسەیمین.
2. نوێژە بارانە
نوێژە بارانەش بانگ و قامەتى نییە (هەریەك لە پێشەوایانى وەكو ابن حەزم و ابن بطّال و بان قدامە و نەوەوى اجماعى زانایانیان گێڕاوەتەوە لەوبارەیەوە.) وە ( الصلاة جامعة )شی بۆ ناوترێ وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و وتەیەكە لاى حەنبەلیەكان ووتەى پەسەندكراوە لاى ابن تیمیە وابن القیم وابن باز وابن عوسەیمین.
3. نوێژى خۆرگیـران و مانگ گیران
سوننەتە بە وتنى ( الصلاة جامعة ) خەڵكى بانگ بكرێن بۆ ئەنجامدانى ئەم نوێژە و ئەمەش بە كۆڕاو اتفاقی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەكە.
پێشەوا ابن باز دەڵێت: ( سابت بووە لە پێغەمبەرى خواوە صلى الله علیه وسلم كە فەرمانى كردووە بەوەى كە بانگ بدرێت بۆ نوێژى خۆرگیران بە وتنى ( الصلاة جامعة) وە هەروەها سوننەتە بۆ ئەم كەسە كە ئەم وشەیە چەند جارێك دووبارە بكاتەوە هەتا گومان دەبات كە خەڵكى بیستوویانە و لەوبارەیەوە ژمارەیەكى دیارى كراوى سنووردار نییە ئەوەندەى بزانین) ( مجموع فتاوى ابن باز 13/38 ).








