دەیەم: مەرجەكانى بانگ دان
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 1647نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 دەیەم: مەرجەكانى بانگ دان
1. مەرجە كاتى نوێژەكە هاتبێت بۆ ئەوەى نوێژەكە دروست بێت

مەرجە كە كاتى نوێژەكە هاتبێت و پێش ئەو كاتەى خۆى نابێت بانگ بدرێت و سەبارەت بە هاتنى كاتى نوێژەكە جگە لە نوێژى بەیانى هەر یەك لە پێشەوایانى وەكو ابن جریر و ابن رشد ونەوەوى و الهیتمى اجماعیان گێڕاوەتەوە.
 ئەو نوێژ و حاڵەتانەى كە مەرج نییە كاتى نوێژەكە هاتبێت بۆ بانگ دان:
 - بانگى یەكەمى نوێژى بەیانى

 دروستە پێش دەركەوتنى فەجر بانگ بدرێت و واجبە لەكاتى دەركەوتنى فەجردا دووبارە بكرێتەوە ( هەندێ لە زانایان بە واجبیان داناوە كە دوو بانگبێژ هەبێت بۆ ئەو مەبەستە.) وئەمەش ریوایەتێكە لاى حەنبەلیەكان وتەى كۆمەڵێكە لە فەرموودەناسان و وتەى پەسەندكراوى ابن المنذر و ابن حەزم و غەزالی لە شافعیەكان و صەنعانى و ابن بازە.
 - بانگى یەكەمى رۆژى هەینى
 بانگى یەكەمى رۆژى هەینى دانراوە(ئەو بانگەیە كە پێشەوا عوسمان رضی الله عنه  زیادى كرد.) و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەى زانایانە لە حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و ئوممەت كاریان پێ كردووە.
2. نیەتى بانگدان
 نیەت مەرجە بۆ دروستێتى و تەواوێتى بانگ, و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى شافعیەكان.
هەربۆیە دروست نییە بانگ لەرێگەى ئامێرى تەسجیلەوە وئەوەش فەتواى ابن باز و ابن عوسەیمین و لیژنەى هەمیشەیی فەتوایە.
3. ریزبەندى وشەو بڕگەكانى بانگ
 بەشوێن یەكداهاتنى وشەو بڕگەكانى بانگ و پاش وپێش نەخستنى مەرجێكە لە مەرجەكانى دروستێتى و تەواوێتى بانگ و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
4. نەپچڕان لەنێوان وشە وبڕگەكانى بانگدا
 - حوكمى پچڕانێكى كورت لەنێوان بڕگەكانى بانگدا
پچڕانێكى كورت لەنێوان بڕگەكانى بانگدا, بانگ بەتاڵ ناكاتەوە وئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
 - حوكمى پچڕانی درێـژ لەنێوان بڕگەكانى بانگدا
 پچڕانى درێژ لەنێوان وشە وبڕگەكانى بانگدا بانگ بەتاڵ دەكاتەوە ولەم حاڵەتەدا دەبێت لەسەرەتاوە دەست پێ بكاتەوە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان ومالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى شافعیەكان.
5. بانگ دان بە زمانى عەرەبی
 مەرجە بانگ بە زمانى عەرەبی بدرێت و دروست نییە بە هیچ زمانێكى ترى بانگ بدرێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان , و حەنبەلیەكان.
بەڵام لاى شافعیەكان بانگدان بە غەیرى زمانى عەرەبی دروستە لەحاڵەتێكدا ئەگەر بانگبێژەكە زمانى عەرەبی نەزانێت و لەناو ئەو كۆمەڵە خەڵكەشدا كەسێك نەبێت عەرەبی بزانێت وبانگ بدات.
6. هەڵەكردن لە بانگدا بەشێوەیەك كە مانا بگۆڕێت
 مەرجە كە لە بانگدا (لەحن)  هەڵەیەك نەكرێت كە مانا بگۆرێت , وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان.
لەحن: واتە لاركردنەوەى قسە وزمان لەسەر رێڕەوە ڕاستەكەى خۆى لە عەرەبیدا ئیتر بە گۆڕین و لابردنى نیشانەى إعرابی بێت یاخود بەهەڵەخوێندنەوەو وتنى.
وە ئەگەر هاتوو هەڵەكە مانا نەگۆڕێت ئەوا مەكروهە وبانگ بەتاڵ ناكاتەوە.
7.    دەبێت یەك كەس بانگەكە بدات
 مەرجە بانگ دان لەلایەن یەك كەسەوە بێت و دروست نییە كەسێك بانگى كەسێكى تر تەواو بكات وئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
-    دانانى زیاد لەیەك بانگبێژ لە مزگەوتێكدا
دروستە لە مزگەوتێكدا زیاد لەیەك بانگبێژ هەبێت , وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
لاى شافعیەكان و حەنبەلیەكان بەباشى نازانن زیاد لە دوو بانگبێژ هەبێت مەگەر بۆ پێویستى نەبێت, وەتەنانەت لاى شافعیەكان سوننەتە مزگەوت دوو بانگبێژى هەبێت نەك تەنها دروست بەڵكو سوننەتە.
8.    دەنگ بەرزكردنەوە لە كاتى بانگدا
دەنگ بەرزكردنەوە بەبانگ مەرجە بۆ دروستێتى ئەگەر بانگەكە بۆ كۆمەڵێكى كەسی تر بوو جگە لەوانەى ئامادەن لەگەڵیدا وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان ، وتەى پەسەند كراوى ابن حەزمە.
وه دروستە بە بڵندگۆ بانگ بدرێت چونكە دەنگ بەرزبوونەوە لەبانگدا شەرعیە وە بڵندگۆش وەسیلەیەكە بۆ ئەو مەبەستە.