یازدەیەم: مەرجەكانى بانگبێژ
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 975نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 یازدەیەم: مەرجەكانى بانگبێژ
1.    ئیسلام
 مەرجە بانگبێژ موسڵمان بێت و دروست نییە كەسی بێباوەڕ بانگ بدات و ابن قدامە اجماعى لەوبارەیەوە گێڕاوەتەوە.
2. ژیرى
مەرجە بۆ بانگبێژ كە كەسێكى ژیر و عاقڵ بێت، ابن قدامە اجماعى لەوبارەیەوە گێڕاوەتەوە.
3.    نێرێتى
مەرجە بۆ بانگبێژى كۆمەڵێك پیاو بەوەى كە نێر بێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
 حوكمى بانگدانى ئافرەتان
 زانایان ڕاجیاوازن سەبارەت بە بانگدانى ئافرەتان بۆ كۆمەڵێك ئافرەت یان بۆ خۆى بەتەنهاش، كۆمەڵێك بۆچونى لەسەرە لەوانە:
 بۆچونى یەكەم: سوننەت نییە بۆیان كەبانگ بدەن، بەڵكو تەنها قامەت دەكەن وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و شافعیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەحمەدەوە و وتەى داودى زاهیری و كۆمەڵێكە لە سەلەف.
بۆچوونى دووەم: بانگ و قامەت مەكروهە بۆ ئافرەتان، و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان ووتەیەكیشە لاى شافعیەكان و وتەى پەسەندكراوى ابن باز و ابن عوسەیمینیشە.