دوازدەیەم: ئەوەى سوننەتە بۆ بانگبێژ
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 932نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 دوازدەیەم: ئەوەى سوننەتە بۆ بانگبێژ
1. پاكێتى

 سوننەتە بۆ بانگبێژ كە لەش پاك ودەست بەدەستنوێژ بێت وئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە ووتەى زۆربەى ئەهلى عیلمە.
2. دەنگ خۆشی
 سوننەتە بۆ بانگبێژ كە دەنگ خۆش بێت وئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
3.    ئازاد بێت و كۆیلە نەبێت
سوننەتە بۆ بانگبێژ كە ئازاد و سەربەست بێت و بەندە نەبێت و وتەى زۆرینەى زانایانە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
4.    باڵغ بوون
سوننەتە بانگبێژ باڵغ بێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان.
5.    عەدل
 سوننەتە بانگبێژ عەدل بێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە : حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
- حوكمى بانگى كەسی فاسق
 بانگى كەسی فاسق دروستە و بەبانگ دەژمێردرێت و دووبارە ناكرێتەوە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان وشافعیەكان و ریوایەتێكشە لە حەنبەلیەكانەوە.
6.    چاوساغى و بینین
سوننەتە بانگبێژ چاوساغ بێت و كوێر نەبێت ، و ئەمەش مەزهەبی زۆینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان.
بەڵام ئەگەر كەسى كوێر و نابیناش كەسێك هەبێت كاتى بانگەكانى پێ بڵێت ئەوا بانگەكەى هەروەكو بانگى كەسی چاوساغ وایە، وە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم  خۆى بانگبێژێكى نابینای هەبووە كە ابن أم مكتوم بێت بەڵام بەهۆى بانگى بیلالەوە كاتى بانگەكانى دەزانى, چونكە كاتێك بیلال دادەبەزى ئەم سەردەكەوت بۆ بانگدان.
7.    زانینى كاتەكان نوێژ
سوننەتە بانگبێژ زانا بێت بە كاتەكانى نوێژ ، و ئەمەش بە یەكدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
وە دروستە پشت بە كاتژمێر ببەسترێت بۆ زانینى كاتەكان.
8.    چاوەڕێ كردنى پاداشتى قیامەت لە بانگداندا
 زانایان بە سوننەتیان زانیوە كە بانگبێژ چاوەڕێى پاداشتى لاى خوا بێت و كرێ لەسەر بانگەكەى وەرنەگرێت 
الترمذي دەڵێت: " كاركردن بەمە لاى ئەهى عیلم ئەوەیە كە بەمەكروهیان زانیوە بانگبێژ كرێ لەسەر بانگەكەى وەربگرێـت و دەبێت چاوەڕێى پاداشتى لاى خوا بێت" ( سنن الترمذي 1/410 )
وە راجیاوازیشن سەبارەت بە حوكمى وەرگرتنى كرێ لەسەر بانگ بۆ چەند بۆچوونێك:
بۆچوونى یەكەم
: كرێ وەرگرتن لەسەر بانگدان حەرامە, و ئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەى ئەبی حەنیفە وپێشوەكانى ئەو مەزهەبەیە و وتەى مالیكیەكانە و وتەیەكیشە لاى شافعیەكان ووتەى پەسەندكراوى ابن المونزیر وابن حەزم وابن عوسەیمینە.
 بۆچوونى دووەم: دروستە كرێ لەسەر بانگدان وەربگیرێت وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان وشافعیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەدەوەو وتەى داودى زاهیریە.
-    حوكمى بردنى موچە لە بیت المال بۆ بانگدان:
دروستە موچە وكرێ  بۆ بانگدان لە بیت المال ببرێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەى ابن حەزمیشە.
كرێ یان مووچە: ئەو بڕە پارەیەیە لەبیت المال كە دیارى دەكرێت بۆ كەسەكە بەپێى پێویستى و كیفایەتى خۆى.