سێزدەیەم: چۆنێتى بانگــدان
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 8978نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

سێزدەیەم: چۆنێتى بانگــدان
1.    وشەو بڕگەكانى بانگ
بانگ پازدە وشەیە یان بڕگەیە: لەسەرەتاوە چوار الله أكبر و چوار شەهادەیش كە بریتین لە ( أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أن لا إله إلا الله، أشهد أنّ محمدا رسول الله، أشهد أنّ محمدا رسول الله ) وە چوارجاریش بانگ كردن بۆ نوێژ و فەلاح بەم شێوەیە ( حي على الصلاة، حي على الصلاة، حي على الفلاح, حي على الفلاح ) وە دوو جاریش (الله أكبر) و پاشان كۆتایی هێنان بە وشەى تەوحید ویەكخواپەرستى ئەویش یەك جار بەوتنى (لا إله إلا الله)و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان  و حەنبەلیەكان و كۆمەڵێكیش لەسەلەف ئەمەیان ووتوە.
2- الترجیع لە بانگدا
ترجیع دروستە لە بانگدا  و دروستیشە نەكرێـت وئەمەش مەزهەبی كۆمەڵێكە لە فەرموودەناسان ووتەى پەسەندكراوى ابن تیمیە وشەوكانى وئەلبانى و ابن عوسەیمینە.
الترجیع لە بانگداندا ئەوەیە كە بانگبێژەكە دەنگى نزم بكاتەەوە لەكاتى وتنى شەهادەكاندا و پاشان بەرزى بكاتەوە. پێشەوا نەوەوى دەڵێـت: " حیكمەت لە ترجیع ئەوەیە كە بە نهێنى  ونزم بیڵێت بۆ ئەوەى بیرى لێبكاتەوە و ئیخلاصی بۆ دروست بێت " (المجموع 3/92)
3 – تەسویب لە بانگدا
تەسویب لە بانگى بەیانیدا: ئەوەیە كە بانگبێژەكە لە دواى وتنى " حى على الفلاح " دووجار بڵێت: " الصلاە خیر من النوم ".
 - تەسویب لە بانگى بەیانیدا
تەسویب  سوننەت لەبانگدا بۆ نوێژى بەیانى ، وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەیە فیقهیەكە.
تەسویب دروست وشەرعێنراوە لەو بانگەى كە دواى دەركەوتنى فەجر دەدرێـت.
-    تەسویب بۆ جگە لە بەیانى
دروست نییە تەسویب بكرێت بۆ جگە لە بانگى بەیانى وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و مەزهەبی پێشوەكانى حەنەفیەكانیشە و وتەى زۆرینەى زانایانە.
4- ئەوەى بانگبێژ دەیڵێت لەكاتى باى توند و باران باریندا
دروستە بانگبێژ لەكاتى باى توند و باران باریندا  بڵێت: ( ألا صلُّوا في رحالكم ) یان ( الصلاة في الرحال) وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
بانگبێژ ئەمە دەڵێت لەناو بڕگەكانى بانگەكەدا یان لە دوایەوە وەكو دەق لەسەرى هاتووە.