پازدە: ئەوەى مەكروهە لە بانگدا
1. بانگدانى كەسێك كە لەشگران بێت
مەكروهە لەشگران بانگ بدات ، هەرچەندە بانگەكە صەحیحە, وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكەو پێشەوا داودى زاهیرى وتویەتى و كۆمەڵێك لە سەلەفیش هەمان قسەیان كردوە و وتەى زۆرینەى ئەهلى عیلمە.
2. التلحین
تەلحین مەكروهە لە بانگداندا وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
التلحین : بریتیە لە ئاواز دەركردن بەبانگ و دەنگ لەرانەوە پێى.
3. رێكردن لەكاتى بانگدا
مەكروهە لەكاتى بانگدا بانگبێژەكە ڕێ بكات وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و بۆچونێكیشە لاى شافعیەكان.
4. قسەى كەم لەكاتى بانگدا
مەكروهە قسە بكرێت لەكاتى بانگدا مەگەر بۆ پێویستى نەبێـت وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە .
حەنبەلیەكان دەڵێن ئەو بانگە بەبانگى شەرعى هەژمار ناكرێت كاتێك كە قسەى حەرامى تێدا دەكرێت ئەگەر كەمیش بێت.








