شازدەیەم: وەڵامدانەوەى بانگبێژ
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 890نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

شازدەیەم: وەڵامدانەوەى بانگبێژ
 1. حوكمى وەڵامدانەوەى بانگبێژ
سوننەتە وەڵامى بانگبێژ  بدرێتەوە هاوشێوەى ئەوەى دەیڵێت و وئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
سوودێك سەبارەت بە وەڵامدانەوەى بانگ بەهۆى ئامێرە سەردەمیەكانەوە: 
پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت:
بانگ لە دوو حاڵەت دەرناچێت: حاڵەتى یەكەم ئەوەیە كە بانگبێژەكە خۆى راستەوخۆ بانگ بدات بەدەنگى خۆى لەكاتى نوێژدا ئەوا ئەم جۆرە وەڵام دەدرێتەوە, لەبەر گشتێتى ئەم فەرمودەیە: " اذا سمعتم المؤذن فقولوا مثل ما يقول المؤذن " بەڵام شەرعناسان دەڵێن: ئەگەر ئەو نوێژە كرابێت كە بانگى بۆ دەدرێت ئەوا وەڵام نادرێتەوە.
حاڵەتى دووەم: ئەگەر بانگ تۆماركراو بێت وبۆ كاتی نوێژەكە نەدرابێت ئەوا وەڵام نادرێتەوە چونكە ئەوە بانگى حەقیقی نییە و بۆ كاتی نوێژێك دراوە كە رابوردووە. (مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين12/196 ).

 2. شێوازى وتنەوە لەگەڵ بانگبێژدا
ئەو كەسەى گوێبیستى بانگ دەبێت هەموو بڕگەكانى  بانگەكە لەگەڵ بانگبێژدا دەڵێتەوە جگە لە ( حي على الصلاة و حي على الفلاح ) نەبێت كە دەڵێت(لا حول ولا قـوة إلا بالله) و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان.
بەڵام لەكاتى وتنى (الصلاة خير من النوم) دا راجیاوازى لەسەر هەیە و راجح ئەوەیە كە دیسان وەكو بانگبێژەكە دەیڵێتەوە.

 3. چۆنێتى وتنەوەى بڕگەكان بۆ كەسێك كە بەشی سەرەتاى بانگى لەدەست دەرچوو بیڵێتەوە
 زانایان لەو بارەیەوە ڕاجیاوازن بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونى یەكەم
: سوننەتە بۆ كەسێك كە بەشێك لە بانگەكەى لەدەست دەرچووە بەوەى كە وەڵامى هەموو بانگەكە بداتەوە ئەوەى بیستویەتى وئەوەشی نەیبیستووە، وئەمەش وتەى هەندێكە لە حەنەفیەكان و مالیكیەكان و وتەیەكیشە لاى شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەى پەسەندكراوى ابن عوسەیمینیشە.
بۆچوونى دووەم: ئەگەر كەسێك بەشێك لە بڕگەكانى بانگەكەى بیست ئەوا تەنها ئەوەى بیستوویەتى دەیڵێتەوە وئەمەش وتەى هەندێكە لە مالیكیەكان وحەنبەلیەكان و پێشەوا محمدى كوڕى إبراهیم ئال شیخ پەسەندى كردووە.

 4. وەڵامدانەوەى بانگى زیاتر لە مزگەوتێــك
شەرعیە كە وەڵامى هەموو ئەو بانگانە بداتەوە كە دەیبیستێت لە مزگەوتەكانەوە ئەگەر بانگەكەیان شەرعى بێت وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان وهەندێ لە حەنەفیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان وهەندێ لە شافعیەكان ووتەى پەسەندكراوى ابن تیمیە وشەوكانى وصەنعانى وابن باز و ابن عوسەیمینیشە.