حەڤدەیەم: ئەو دوعایانەى كە لە دواى بانگەوە دەوترێن
1. صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
صەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم لە دواى بانگەوە شەرعیە و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
پێشەوا ابن باز دەڵێت: " ئەوەى كە هەندێك خەڵكى دەیڵێن ( لا إلە إلا الله ) لە دواى تەواوبوونى بانگ ودەنگى بەرز دەكاتەوە بە صەڵاوات دان لەو كاتەدا ئەوا بیدعەیە, چونكە ئەوەى شەرعیە كە (لا إلە إلا الله) بڕگەى تەواوكەرى بانگەكەیە و ئیتر بڵندگۆكە دەكوژێنێتەوە وپاشان لە بۆخۆى صەڵاوات لەسەر پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەدات بەبێ ئەوەى دەنگ بەرزبكاتەوە و دواى ئەوە دەڵێت: (اللهم رب هذه الدعوة التامة والصلاة القائمة..... الى آخره) بەڵام بیخاتە ناو بانگەكەوە ئەوا دروست نییە و بیدعەیە " ( فتاوى نور على الدرب 1/340 ).
2. داواى ( الوسيلة والفضيلة والمقام المحمود ) بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم
سوننەتە داواى ئەو پلەوپایانە بكرێت بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
3. ووتنى (رضيت بالله ربا وبالإسلام دينا...)
سوننەتە بۆ ئەو كەسەى كە گوێبیستى بانگ دەبێت لەدواى ئەوەى كە بانگەكە تەواو دەبێت بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأنّ محمداً عبدهُ و رسولهُ رضيت بالله ربا وبحمدرسولا وبالإسلام دينا).
4. دوعا لەنێوان بانگ و قامەتدا
سوننەتە دوعا لەنێوان بانگ و قامەتدا بكرێت.








