هەژدەیەم: دەرنەچوون لە مزگەوت لەدواى بانگ
زانایان راجیاوازن دەبارەى حوكمى دەرچوون لە مزگەوت لە دواى بانگ بۆ دوو بۆچوون:
بۆچونى یەكەم: مەكروهە بۆ كەسێك كە لەنێو مزگەوت بێت و دواى بانگ دەربچێت، مەگەر عوزرى هەبێت، وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان وشافعیەكان.
بۆچوونى دووەم: حەرامە دەرچوون لە مزگەوت لەدواى بانگ مەگەر عوزرى هەبێـت، وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان ووتەى پەسەندكراوى ابن حەزم وشەوكانى وابن باز وئەلبانى وابن عوسەیمینە.








