یەكەم: پێناسەى قامەت
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 1219نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 یەكەم: پێناسەى قامەت
قامەت لە ڕووى زمانەوانیەوە چاوگى (أقام)ەیە: دەوترێت: (أقام بالمكان إقاماً وإقامةً ومقاماً وقامةً) واتە مانەوە، وە دەوترێت فڵان كەس لە شوێنەكە مایەوە و كردى بە شوێنى مانەوە ونیشتەجێ بوونى، وە أقام الرجل الشرعَ واتە پیاوەكە شەرعى دەرخست. وە أقام الصلاة واتە ئەنجامدانى بەردەوام كرد. وە أقام للصلاة واتە بانگى بۆ نوێژ كرد.
 وە لە ڕووى زاراوەى شەرعیشەوە بریتیە لە : خواپەرستیەك بۆ خوا بەزیكرێكى تایبەت لەكاتى هەستان بۆ نوێژ.