پێنجەم: ئەوەى سوننەتە لە قامەتدا
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 897نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 پێنجەم: ئەوەى سوننەتە لە قامەتدا
1. دەستنوێژ
سوننەتە ئەو كەسەى قامەت دەكات دەست بە دەستنوێژ بێـت و و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
2. وەستان بە پێوە
سوننەتە ئەو كەسەى قامەت دەكات وەستاو بێت بە پێوە و و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
3. رووكردنە قیبلە
سوننەتە ئەو كەسەى قامەت دەكات ڕووى لە قیبلە بێت لەكاتى قامەت كردنەكەدا و دەقی ئەمە هاتووە لە مەزهەبی حەنەفیەكان و شافعیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان.
4. رێ نەكردن لەكاتى قامەتدا
 سوننەت وایە لەكاتى قامەت كردنەكەدا رێ نەكات وئەمە بەدەق هاتووە لە مەزهەبی حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكاندا.
5. ئەو كەسەى بانگى داوە قامەت دەكات
 باشتر وایە ئەو كەسەى بانگەكەى داوە قامەت بكات وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لاى مالیكیەكان و كاروكردەوەى زۆرینەى ئەهلى عیلمى لەسەرە و وتەیەكیشە لاى كۆمەڵێك لە سەلەف.
6. (الحدر) واتە پەلەكردن 
 سوننەت وایە قامەت بە خێرایی  بدرێت و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
الحدر: واتە بەپەلە خوێندنەوە و خێراكردن تێیدا.