هەشتەم: كاتى هەستانى نوێژخوێنان بۆ نوێژ
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 871نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

هەشتەم: كاتى هەستانى نوێژخوێنان بۆ نوێژ
1. كاتى هەستانى نوێژخوێنان بۆ نوێژ ئەگەر ئیمامەكە لە دەرەوەى مزگەوت بێت

ئەگەر ئیمامەكە لە دەرەوەى مزگەوت بوو ئەوا قامەت نادرێت هەتا نەیبینن وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و دراوەتە پاڵ زۆرینەى زانایانیش ووتەى هەندێكە لە سەلەف و وتەى داودى زاهیریە و وتەى پەسەندكراوى ابن المونزیر وشەوكانى وابن باز وئەلبانیە.

2. كاتى هەستانى نوێژخوێنان بۆ نوێژ ئەگەر ئیمام لە ناوەوەى مزگەوت بێت
نوێژخوێن سەرپشكە لەوەى كەى هەڵدەستێت بۆ نوێژەكەى لەسەرەتاى قامەت یان لە ناوەڕاست یاخود لەكۆتایی قامەتدا وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان ووتەى زۆرینەى ئەهلى عیلمە و وتەى پەسەندكراوى ابن باز وابن عوسەیمینە.