دەیەم: وەڵام دانەوەى قامەت
زانایان راجیاوازن دەربارەى وەڵامدانەوەى قامەت بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونى یەكەم: سوننەتە بڕگەكانى قامەت لەدوایەوە بڵێیتەوە وەكو خۆى جگە لە (حي على الصلاة و حي على الفلاح) كە دەڵێت: لا حول ولاقوة إلا بالله و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەى هەندێك لە مالیكیەكانیشە و وتەى پەسەندكراوى ابن باز وئەلبانیشە.
بۆچوونى دووەم: سوننەت نییە وەڵامى قامەت بدرێتەوە و ئەمەش وتەیەكە لاى حەنەفیەكان ومالیكیەكان وشافعیەكان و وتەى پەسەندكراوى ابن عوسەیمینە.








