یازدەیەم: دەستپێكردنى نوێژى سوننەت لەكاتى قامەت كردندا
ئەگەر قامەت كرا ئەوا نوێژ دەست ناكرێت بە ئەنجامدانى نوێژى سوننەت و و ئەمەش بە كۆدەنگى هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە . وتەى هەندێك لە سەلەف.
حەنەفیەكان ئەمەیان بە مەكروه زانیوە جگە لە دوو ركاتى سوننەتى بەیانى نەبێت ئەكەر ترسی ئەوە نەبێت نوێژە فەرزەكە لەدەست بچێت و روكەشی مەزهەبی مالیكیش ئەوەیە كە حەرامە. بەڵام شافعیەكان دەڵێن مەكروهە. و حەنبەلیەكانیش دەڵێن: ئەگەر قامەت كرا ئەوا نابێت سەقاڵ بێت بە سوننەتەوە.








