دوازدەیەم: ئەگەر قامەت كرا و كەسێك لەناو نوێژى سوننەتدا بوو
بەروار: 2020/09/28سەردارن: 820نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

دوازدەیەم: ئەگەر قامەت كرا و كەسێك لەناو نوێژى سوننەتدا بوو
شافعیەكان و حەنبەلیەكان وهەندێ لە سەلەف بۆ ئەوە دەچن كە ئەگەر كەسێك لەكاتى قامەتدا لەناو نوێژى سوننەتدا (1) بێت ئەوا نوێژەكەى تەواو دەكات (2) ئیلا مەگەر ترسی ئەوەى هەبێـت كە نوێژە جەماعەتەكەى لەدەست دەچێت (3) ئەوا نوێژەكە سوننەتەكە دەبڕێت.


(1) پێشەوا ابن تیمیە دەڵێـت: " ئەگەر كەسەكە زانى كە نوێژ بەم نزیكانە دادەبەسترێت ئایا دروستە دەست بكات بە ئەنجام دانى نوێژى سوننەت؟ پێویستە بووترێت: سوننەت نییە ئەگەر گومانى وا بوو كە نوێژەكەى لەدەست دەردەچێت و لەهەمان كاتیشدا دەست بكات بە ئەنجام دانى نوێژى سوننەت بەڵكو نەكردنى و فریاكەوتنى سەرەتاى نوێژە فەرزەكە لەگەڵ ئیمامدا ئەوە باشتر ولەپێشترە چونكە رەچاوكردنى نوێژى فەرز لەپێشترە لە سوننەتێك كە دەتوانرێت قەزابكرێتەوە یان نا "(شرح العمدة – كتاب الصلاة 4/609)  
(2) بە خێرایی وپەلە تەواوى دەكات وە زانایان هەندێكیان جیاوازیان كردووە لەوەى یەك ركات بەتەواوى بكات یان كەمتر لە ركاتێك و دواتر بیبڕێـت.
(3) لاى مالیكیەكان نوێژە سوننەتە دەبڕدرێت ئەگەر ترسا لەوەى نوێژە فەرزەكەى لەدەست بچێـت وە هەندێك لە زانایانیش دەڵێن ئەگەر ترسا تەكبیرەى ئیحرامی لەدەست بچێت ئەوا دیسان دەیبڕێت.