یەكەم: پاكێتی لە بێ نوێژی
بەروار: 2020/12/05سەردارن: 112نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

1.    پاكێتی لە بێ نوێژی گچكە و گەورە
 پاكێتی لە بێ نوێژی گچكە و گەورە مەرجێكە بۆ تەواوێتی نوێژل و هەریەكە لە پێشەوا ابن المونزیرو ابن عبدالبرو نەوەوی و ابن حەزم و ابن بەتتاڵ یەكدەنگی زانایانیان باس كردووە لەسەری.

 2. كەسێ بەبێ دەستنوێژ نوێژبكات بەهۆی لەبیرچوونەوەوە
 كەسێ بەبێ دەستنوێژ نوێژ بكات ئیتر لەبیری چووبێت یان نەزانێت ئەوا لەسەریەتی دووبارەی بكاتەوە, هەریەكە لە پێشەوا ابن عبدالبرو نەوەوی و ابن تیمیەو ابن رجب یەكدەنگی زانایانیان باس كردووە لەسەری.

 3. كەسێك ئاو و خۆڵی دەست نەكەوێت
 هەركەس ئاو و خۆڵی دەست نەكەوێت بۆ ئەوەی دەستنوێژ بگرێت یان رێگری لێكرا لەوەی بەكاریان بهێنێت لەبەر هۆكارێكی موعتەبەر (وەكو ئەوەی لە زیندان بێت بێت یان دیل بێت یان نەخۆش بێت و نەتوانێت ئاو و خۆڵ بەكار بهێنێت.) ئەوا بەپێی ئەو حاڵەتەی كە تێیدایە نوێژ دەكات ودووبارەی لەسەر نییە وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكانە و وتەی ئەشهەبە لە مالیكیەكان و وتەی شافعیەكانیشە و وتەی پەسەندكراوی بوخاری و ابن حەزم ونەوەوی و ابن تیمیە وابن عوسەیمین و فەتوای لیژنەی هەمیشەیی فەتوایشە.