دووەم: پاكژی لە پیس و بێ نوێژی
بەروار: 2020/12/05سەردارن: 1039نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 1. بەمەرج گرتنی پاكێتی لە پیسی و بێ نوێژی
 پاكژی وپاكێتی لە پیسیەك كەبە لەشەوە بێت یان بە جلوبەرگەوە یان لەسەر شوێنەكە, مەرجە بۆ تەواوێتی نوێژ, و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای مالیكیەكان و لە زۆرینەی زانایانەوە گێردراوەتەوە.
 2. لابردنی پیسی لەكاتی نەتوانین و زیان بەركەوتن
 لە حاڵەتێكدا كە نەتوانرێت یان زیانی هەبێت پیسی لاببرێت ئەوا هەربەو پیسیەوە نوێژەكە دەكرێت ودووبارەی ناكاتەوە, ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكانە و ریوایەتێكە لای حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن قدامە وابن تیمیە و ابن باز وابن عوسەیمینە.
 3. لابردنی پیسی لەكاتی نوێژدا
 ئەگەر پیسیەك بەر جەستەی كەسەكە یان جلەكەی كەوت لەكاتی نوێژدا ئەوا لای دەدات بەشێوەیەك كە شوێنەواری لێ بەجێ نەمێنێت و نوێژەكەشی دروستە و پێشەوا نەوەوی و ابن حجر یەكدەنگ زانایانیان لەسەر ئەمە باس كردووە.
4. نوێژكردن بە پیسیەوە بە نەزانین یان لەبیرچوون
 هەركەس بەپیسیەكەوە نوێژی كرد بەمەرجێك نەزانێت یان بیری چووبێت ئەوا نوێژەكەی دروست وتەواوە ودووبارەی لەسەر نییە, وئەمەش ریوایەتێكە لە پێشەوا ئەحمەدەوە و وتەی كۆنی شافعیە و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر ونەوەوی و ابن تیمیە وابن القیم وابن باز و ابن عوسەیمینە.
 5. لێ تێكچوون لەنێوان جلوبەرگی پاكژ و جلی پیس یان حەرامدا
 ئەگەر كەسێك جلەپاكەكەی لێ تێكەڵ بوو لەگەڵ جلە پیسەكەی یان حەرامەكەی وەكو ئەوەی جلی دزراو یان زەوت كراو بێت ئەوا جوان لێی ورد دەبێتەوە و خۆی یەكلادەكاتەوە لێی ونوێژ بەیەكێكیانەوە دەكات وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان وشافعیەكان و وتەیەكی مالیكیەكانە و وتەی پەسەندكراوی ابن عقیلی حەنبەلی وابن تیمیە وابن عوسەیمین و قازی ابو الطیب لە زۆرێك لە زانایانەوە گێڕاویەتیەوە. 
 6. نوێژكردن بەجلوبەرگی ناموسڵمانانەوە
 - ئەوەی بێ باوەڕان دروستی دەكەن
 ئەوەی كە بێباوەڕان دروستی دەكەن و دەیچنن ئەوا حەڵاڵە نوێژی پێوە بكرێت و ابن قدامە یەكدەنگی زانایانی لەسەر گێڕاوەتەوە.
 - ئەوەی كە بێ باوەڕان لەبەری دەكەن
 دروستە نوێژكردن بەو جلوبەرگەی كە بێباوەڕان لەبەری دەكەن (بەڵام دڵنیابێت لەوە ی كە پیس نییە) و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان   و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی زاهیریەكانە.

* لای حەنەفیەكان دروستە نوێژكردن بەجلوبەرگی ئەهلی زیممەوە جگە لە ئیزار و شەرواڵیان نەبێت, چونكە ئەوە مەكروهە نوێژیان پێوە بكرێت لەبەر نزیكی ئەو جلانە لە پاش وپێشیەوە یان جاری وا هەیە خۆی پاك ناكاتەوە لە میز.