ڕەمەزان و ئیعتکاف کردن
بەروار: 2021/04/15سەردارن: 811نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

گرنگترین ئامانج و مەبەست کەموسوڵمان هەوڵی بۆ دەدات لەژیانی دا خۆشەویستی خودایه  ، ونزیک بوونەوەیە لێی ، وخەڵوەت کردنە لەگەڵ خودادا ، ولەمانگی ڕەمەزاندا موسوڵمان چالاک دەبێت بۆ عیبادەت کردن لەوانە ئیعتیکاف کردن ، و دوور دەکەوێتەوە لەدونیا ، و سەرقاڵیەکانی ، وخۆشیەکانی .

ئیعتیکاف وجێ بەجێ بوونی مانای بەندایەتی:
خوای پەروەردگار فەرموویەتی: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإنْسَ إِلا لِيَعْبُدُونِ} [الذاريات:56].
واته:  من جن و مرۆڤم دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێ به‌ تاك و ته‌نها بمپه‌رستن وه‌ ملكه‌چی فه‌رمانی من بن. 

 وە کەسی ئیعتیکاف کار هەموو کاتەکانی خۆی داوە بەخودا ، وهەموو هەم وخەمی بووە بەڕازی کردنی خودا ، وئەوەش مانای جێ بەجێ کردنی بەندایەتی یە.
پێشەوا ( ابن القيم ) ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: (..وشرع لهم الاعتكاف الذي مقصوده وروحه عكوف القلب على الله تعالى, وجمعيته عليه, والخلوة به والانقطاع عن الاشتغال بالخلق, والاشتغال به وحده سبحانه, بحيث يصير ذكره, وحبه, والإقبال عليه في محل هموم القلب وخطراته, فيستولي عليه بدلها, ويصير الهمُّ كلُّه به, والخطرات كلُّها بذكره, والتفكر في تحصيل مراضيه وما يقرب منه, فيصير أنسه بالله بدلاً من أنسه بالخلق, فيعده بذلك بأنسه به يوم الوحشة في القبور, حيث لا أنيس له ولا ما يفرح به سواه, فهذا هو مقصود الاعتكاف الأعظم)(1).
واتە: وئیعتیکافی بۆ داناون کەمەبەست لێی پەیوەست بوونی دڵە بەخوداوە ، وکۆ بوونەوە لەگەڵی ، تەنها بوونەوە لەگەڵ خودادا ودابڕان لەخەڵک ، بەشێوەیەک زیکر وخۆشویستنی خودا ، وڕوو تێ کردنی دەبێتە جێ ڕاز ونیازی ، وقورس دەبێت لەسەری گۆڕینی ، وهەموو هەمی دەبێت بەو ، وهەموو داڵغەی بۆ ئەو دەبێت ، وبیرکردنەوەی بۆ ڕەزامەندی ئەو دەبێت وئەو شتانەی کەلێی نزیک دەبێتەوە ، تا وای لێ دێت دڵئارام دەبێت بەخودا لەبری خەڵکی ، بەوە وای لێ دێت لەڕۆژی دڵتەنگی نێو گۆڕدا ئاسوودە بێت ، لەو جێگەیەیی کەهیچ دڵنەوایی دەرێکی نی یە وکەس دڵخۆش نابێت جگە لەو ، ئائەمە ئامانج ومەبەستی ئیعتیکاف کردنە .

کەسی ئیعتیکاف کار دڵی بەندە بەمزگەوتەوە ، کەپاداشتەکەی دەست خستنی سێبەری خودایە لەڕۆژی دوایی دا :
 ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((سبعة يظلهم الله تعالى في ظلِّه يوم لا ظلَّ إلا ظلُّه: إمام عدل، وشاب نشأ في عبادة الله، ورجل قلبه معلق في المساجد..))(2).
واتە: حەوت جۆر کەس خودا دەیانخاتە ژێر سێبەری خۆیەوە لەڕۆژێکدا کەهیچ سێبەرێک نییە جگە لەسێبەری  ئەو : دەسەڵاتدارێکی دادگەر ، وگەنجێک لەعیبادەتی خودادا گەورە بووبێت، وپیاوێک دڵی وا بەستەی مزگەوت بێت .

جا گەر ئەمه پاداشتی کەسێک بێت کەدڵی وابەستەی مزگەوتە ، دەبێ پاداشتی کەسێک کەلەمزگەوتدا ئیعتیکاف دەکات چی بێت ؟! . 

ئیعتیکاف کردن وگەڕان بەدوای دەست خستنی شەوی قەدردا:
 ئەبو سەعیدی خودری خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: (إن رسول الله صلى الله عليه وسلم اعتكف العشر الأول من رمضان، ثم اعتكف العشر الأوسط... ثم أطلع رأسه فكلَّم الناس, فدنوا منه فقال: ((إني اعتكفت العشر الأول، ألتمس هذه الليلة، ثم اعتكفت العشر الأوسط، ثم أتيت فقيل لي: إنها في العشر الأواخر. فمن أحبَّ منكم أن يعتكف، فليعتكف)). فاعتكف الناس معه))(3)
واتە:پێغەمبەری خوا ﷺ لەدەشەوی یەکەمی ڕەمەزاندا ئیعتیکافی کرد ، پاشان لەدەشەوی ناوەڕاستدا ئیعتیکافی کرد ..دواتر سەری دەرهێناو لەگەڵ خەڵکدا قسەی کرد ، ولێی نزیک بوونەوە وفەرمووی: ( من لەدەشەوی یەکەمی ڕەمەزاندا ئیعتیکافم کرد ، بەدوای ئەو شەوەدا دەگەڕام ، پاشان لەدەشەوی ناوەڕاستدا ئیعتیکافم کرد ، پاشان هاتن بۆلام وپێم وترا: شەوی قەدر لەدەشەوی کۆتاییدایە ، جا هەرکەسێک لەئێوە پێی خۆشە ئیعتیکاف بکات ، با ئیعتیکاف بکات ، خەڵکیش لەگەڵی ئیعتیکافیان کرد .

گەڕان بەدوای شەوی قەدردا ئامانجی سەرەکی ئیعتیکاف کردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بوو .

ئیعتیکاف وئارام گرتن:
کەسی ئیعتیکاف کار فێری ئارام گرتن دەبێت لەسەر ئارەزووەکانی دونیا هاوشێوەی ئافرەت ، وخواردن ، وخواردنەوە ، ونوستن لەسەر جێگەی خۆش ، وڕابواردن ، ئەمە لەلایەکەوە ، ولەلایەکی ترەوە ئارام گرتن لەقەرەباڵخی نێو مزگەوت وشوێنی ئیعتیکافەکەی .
وە لەمەدا پەروەردەکردنی هەیە لەسەر ئارام گرتن وزاڵ بوون بەسەر ناخۆشیەکاندا .

ئیعتیکاف وجوانی ئیسلامەتی:
کەسی ئیعتیکاف کار لەئیعتیکافەوە فێری خۆ دوور گرتن دەبێت لەو قسە وکردارانەی کەپەیوەندی بەوەوە نی یە ، ئەوەش لەجوانی ئیسلامەتی کەسەکەوەیە ؛ ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ((من حسن إسلام المرء تركه مالا يعنيه))(4). 
واتە: لەجوانی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز لەشتێک بێنێت کەپەیوەندی بەوەوە نی یە .

وە مانگی ڕەمەزان چەندان خێر ، وفرسەتی گەورەی تێدایە ، لەوانە ئیعتیکاف کردن ، وخەڵوەت کردن لەگەڵ خودادا ، وپەروەردە کردنی نەفس ، وجیهادی ئارەزووەکان ، ودوور بوون لەسەرقاڵیەکانی دونیا ، ویەکلا بوونەوە بۆ خوێندنی قورئان ، وزیکر کردن وشەو نوێژ کردن ، وبەدەست هێنانی باشترین شەوەکانی کەشەوی قەدرە .


(1) ((زاد المعاد)) لابن القيم (2/87)
(2) رواه البخاري (1432)، ومسلم (1031)
(3) رواه مسلم (1167)
(4) رواه الترمذي (2317)، وابن ماجه (3226)، وابن حبان (1/466) (229)، والبيهقي في ((شعب الإيمان)) (4/255) (4987).
قال الترمذي: غريب، وقال المنذري في ((الترغيب والترهيب)) (4/29): رواته ثقات إلا قرة بن حيوة ففيه خلاف، وحسنه النووي في ((الأربعون النووية)) (12)، وصححه السيوطي في ((الجامع الصغير)) (8243)، والألباني في ((صحيح سنن الترمذي)) (2317)