به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
1- دیاره ژیانی ژن و مێردایه‌تی به‌تایبه‌ت له‌مڕۆدا به‌ده‌ر نیه له گرفت و ناهه‌مواری و لێكناحاڵیبوون وژان و ژوار؛ ده‌ی نه ژن نه پیاویش هیچیان سه‌د له سه‌د نین و حه‌تمه‌نیش ده‌بێـت پیاو باخه‌ڵی فه‌ڕاحتر و پشوی درێژتربێت، كه‌وابوو به‌وه‌ش ده‌بێـت ژیانی خه‌یاڵی و میسالی و بێ خه‌وش و خاڵی له هزر و خه‌یاڵدان وه‌ده‌ربهێندرێت؛ چونكه كه‌وا نه‌كرێت عاقیبه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان خراپ ده‌بێت، ئافره‌ت ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه ژیان هه‌مووی گوڵ ڕێژ نه‌كراوه و ئیدی هیچ كه‌موكورتیه‌ك نابێت، هه‌روه‌ها پیاویش ده‌بێت بایی ئه‌وه تێبگات كه حاڵه‌ته هۆڕمۆنی و دۆخه تایبه‌تیه‌كه‌ی خێزانی توشی بڕیاری نادروست و نه‌گونجاوی نه‌كات، وه‌ختێك ئافره‌ت زیاد له جارێك توشی دۆخی ئافره‌تانه‌ی خۆی ده‌بێت، بێشك و گومان كه ئافره‌تان نرخاندنیان بۆ هه‌وڵی پیاوه‌كه‌ی هه‌بوو له‌دوای ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخ و سه‌حه‌تی خۆی، ئه‌وا پیاوه‌كه‌ی جارێكی دی چه‌ند قات خۆی ماندو ده‌كات و زیاتر و لێبڕاوانه‌تر كار ده‌كات و باكیشی نابێت، بۆیه یه‌ك له سوتێنه‌ره‌كانی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد بریتیه له سپڵه‌یی و ناپێزانی ئافره‌تان به‌رامبه‌ر به چاكه و باشه‌ی پیاوه‌كه‌ی، خۆ له‌ولاشه‌وه ده‌ست به‌سه‌رداهێنانێكی ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه هه‌توان و چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه و ئه‌فسوناویی زۆریش سه‌رنج ڕاكێشه.
2- هه‌بونی منداڵ و جگه‌ر گۆشه‌ی جوان و نازدار هه‌وێنی ته‌بایی و مۆمی هیوا و چرای ڕوناكبه‌خشی ژیانه به‌ویستی خوا، پێویسته دایباب هه‌ردوكیان هه‌وڵ و تێكۆشانی چه‌ند قاتیان له‌و پێناوه‌دا بخه‌نه گه‌ڕ و منداڵه‌كه‌یان بكه‌نه پیاو و خزمه‌تی داهاتوی كۆمه‌ڵگه‌ی بكات و سه‌ریان پێی بڵند بێت و ئیسلام و موسڵمانان بڵێن: ئه‌وه په‌روه‌رده‌ی ئێمه‌یه، كچه‌كانیش ببنه ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕێیان لێ ده‌كرێت ببنێ.
3- وه‌ختێك ده‌گوترێت: پێغه‌مبه‌ر - صه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت - باشترین هه‌ڵسوكه‌وت و جوانترین ڕه‌فتای كردوه له‌گه‌ڵ خاو‌و خێزانی، خوشكان و دایكانی به‌ڕێزیش نابێت پێی لێ ڕابكێشن و هه‌ق و مافی پیاوه‌كانیان له‌بیربچێته‌وه، پیاو به‌هه‌شت و دۆزه‌خی ئافره‌ته، به‌ڵكو ئافره‌ت ده‌چێته به‌هه‌شت وه‌ختێك گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌ی بكات له چاكه‌دا و نوێژ و ڕۆژوی خۆی بگرێت و بكات و دامێنی به پاك ڕابگرێت.
4- به‌هه‌شت له‌ژێر پێی دایكدایه..
5- كچ چۆڵه‌كه‌ی نێو ماڵ و گوڵدانی بۆنخۆشی ناو خێزانه و، باوك هه‌تا كچێكی نه‌بێت هه‌ست به باوكایه‌تی ناكات، هه‌روه‌ها دایكیش، دونیا خۆشگوزه‌رانی و چێژ و خۆشیه خۆشترین هۆكاری چێژ و خۆشیش بریتییه له ئافره‌تی بۆخوا سوڵحاو، ده‌زانن پیاو باكی به‌هیچ ناڕه‌حه‌تیه‌ك نیه به‌مه‌رجێك خێزانه‌كه‌ی قابیل بێت و ته‌قدیری پیاوه‌كه‌ی بكات و خوای گه‌وره‌ی به‌بیربێنێته‌وه.
6- ژن و پیاو نابێت خۆشه‌ویستی به‌ینیان بگاته ئاستی پێشیلی هه‌قی خوا و فه‌رامۆشكردنی ئه‌رك و واجبه دینیه‌كانیان و، هه‌ڵنه‌ستان به ئاگاداری یه‌كدی له‌وه‌ختی پێویست سه‌ره‌نجامی خراپه.
7- ئیسڕاف و زیاده مه‌سره‌فی ئاگرێكه باخه‌ڵ ده‌سوتێنێ، به‌ره‌كه‌تیش هه‌ڵده‌گرێت له ژیان و، خۆشگوزه‌رانیش ده‌كاته ڕواڵه‌ت.
8- هه‌ركاتێك ئافره‌ت خۆی بكات به كه‌نیزه‌ك و خزمه‌تكار له‌بن ده‌ستی پیاوه‌كه‌ی، بڕوا بفه‌رموون پیاویش ده‌بێته كۆیله و عه‌بد بۆ خێزانه‌كه‌ی.
9- ئافره‌ت ده‌بێت له‌وه تێبگات زه‌می ناڕه‌وای پیاو ئاگری ڕق و كینه پێده‌كات و، خه‌سڵه‌تێكی گه‌لێك خراپه ئافره‌ت هه‌موو پیاوێك به باشتر بزانێت له پیاوه‌كه‌ی خۆی و پێی وابێت كه‌س وه‌كو ئه‌و مه‌حڕوم و به‌شخوراو نیه، یانیش پیاو به‌هیچ جۆرێك نابێت و ناكرێت چاكی و جوانیه‌كانی خێزانه‌كه‌ی نه‌بینێت و شه‌ونخونی و په‌روه‌رده‌ی منداڵ و نان و خواردن حازركردن و نێو ماڵ پاك و خاوێن بوون و ته‌واوی چاكیه‌كانی دی بخاته پشت گوێیه‌وه و بێ منه‌ت بوون لێیان پیشان بدا.
10- خۆشگوزه‌رانی به‌ینی ژن و مێرد هه‌ر ته‌نها یه‌ك ڕوانگه و خاڵێك نیه، تا وابزاندرێت به‌س ئه‌و خاڵه هه‌موو شتێكه، به‌ڵكو ته‌بایی و كه‌یف پێكدیهاتن پڕۆژه‌یه‌كی دورو درێژ و دور مه‌ودایه.
11- شت وردكردنه‌وه لێكدی و ناڕون بوونی به‌ینی ژن و مێرد به‌هیچ جۆرێك باش نه‌بووه و باشیش نابێت، بۆیه تابكرێت ده‌بێت به‌ره‌و سه‌د له سه‌دی هه‌نگاو بندرێت كه ئه‌وه‌ش نه‌كرا، خۆیی لێ نزیك بكرێته‌وه.
12- هیچ له ژن و پیاو نابێت به دون و كه‌می ڕازیبێت و هه‌ر شه‌وو ڕۆژ به‌ڕێ بكات و ئیدی ته‌واو و بیه‌وێت هه‌ر له‌نێو جیهانی خه‌یاڵاویدا گوزه‌ربكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بێت بایی هێندێ زبر و خۆڕاگرتووبن به‌رگه‌ی ڕۆژی سه‌ختیش بگرن له‌گه‌ڵ یه‌كدی.
13- باشترین پیاو ئه‌و پیاوه‌یه كه بۆ خاو‌و خێزانی باش بێت، له‌ولاشه‌وه باشترین ئافره‌ت ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه پیاوه‌كه دڵخۆش بێت به بینینی.
14- ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم به گوێكردنی شه‌رع و ته‌تبیقكردنی ئایه‌ت و فه‌رمووده به‌خته‌وه‌ری مسۆگه‌ر ده‌كات به‌ویستی خوا، واتا: ژن ژن بێت و پیاویش پیاو، هیچ لایه‌كیش هه‌ق و مافی ئه‌وی دیكه پێشێل نه‌كات و به سوك و كه‌م له‌وه‌كه‌ی دی نه‌ڕوانێـت، ئه‌و فه‌رمودانه‌شی له‌باره‌ی ئافره‌ته‌وه گوتراون، ئافره‌ت شانازی بكات له‌خۆیاندا په‌یڕه‌وبكات و، پیاویش ئه‌ركی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و ئایه‌ت و فه‌رموده چی خستۆته سه‌ر شانی بێ قصور و كه‌موكورتی بێت له‌پێوه‌هه‌ستانیان.
15- خوا كه ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌ی ناردوه، بۆ ئه‌وه‌ی ناردوه تا خه‌ڵك ده‌ستی پێوه‌بگرێت و به‌خته‌وه‌ربێت به‌هۆیه‌وه، نه‌ك بیخاته پشت گوێی خۆی، ئیتر دوایی ناڕه‌حه‌ت و پڕ ده‌رده‌سه‌ری بن، نابێت نه ئافره‌ت ته‌واو و تا دوا سنور و له‌وه‌ش زیاتر هه‌ست ناسك بێـت و، له‌ولاشه‌وه پیاویش بێ خه‌م و خه‌یاڵ بێت و هه‌رچی ڕوبدا له‌لای نه با بێت نه باران.
16- ژن و پیاو نا‌بێـت لێك له‌بیانو بن، هه‌روه‌كو ناشبێت هیچ لایه‌كیان ئه‌سڵ و فه‌سڵی خۆیان له‌بیربچێته‌وه و ئه‌و فه‌ر ق جوداییه‌ی كه هه‌یانه له خیلقه‌ت و دروستبونیان نادیده‌ی بگرن.
17- قسه و قسه‌ڵۆك و بێنه و به‌رده‌ی خه‌ڵك كاریگه‌ری نه‌رێنی و نه‌گونجاوی زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر به‌لاڕێدابردنی ژن و پیاو و تاڵبونی خۆشی به‌ینیان، بۆیه قسه بێ نرخ و ناشه‌رعیه‌كان ده‌بێت بخرێنه بن پێ و باڵاییان پێ به‌رزتر بكرێت، نه‌ك ده‌سته و ئه‌ژنۆ بۆیان دابنیشین.
18- ژن به ژنایه‌تی جوانه، به‌ڕێزه، به قه‌دره، پیاویش به هه‌مانشێوه به پیاوه‌تی جوانه‌ه له ڕه‌فتاری، كرداری، ئاكاری، هه‌ردوك لا له‌سه‌ر ئه‌و فیتڕه‌ت و سروشته‌بن كه خوا له‌سه‌ری دروستكردون.
19- ئه‌ركی پیاو بێشك هه‌ر دابینكردنی لایه‌نی ماددی نیه و له‌ولاشه‌وه فه‌رامۆشی لایه‌نی ڕۆحی و مه‌عنه‌وی بكات؛ چونكه مرۆڤ كه دروستكراوی خوایه له جه‌سته و ڕۆح دروستكراوه، ڕاسته پیاو به‌گشتی خۆشه‌ویستی خۆی به كردار زیاتر له كاته‌كانی شه‌وو ڕۆژی بۆ ماڵ و منداڵی ده‌رده‌برێت و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانێكیش ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ خۆشنودی و كامه‌رانی ماڵ و منداڵی، ماڵ و منداڵ لای پیاو ئیتر ئه‌و شوێن و جێگه‌یه كه بۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌وێوه خه‌م و ماندویه‌تی ڕۆژگار و ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌با ده‌دا و تا هیچی بیر نا‌مێنێ.
20- منه‌ت و خۆهه‌ڵدانه‌وه به‌سه‌ر یه‌كدیدا له‌نێوان ژن و مێرد خۆركه‌یه‌كی ترسناكه و ڕه‌فتارێكی ناشرینه و هۆكارێكیشه بۆ مایه‌پوچبونی قیامه‌ت و ته‌بایه‌تی و خۆشه‌ویستی به‌ینیشیان هه‌ڵده‌وه‌رێنێ، هه‌روه‌كو خۆ به‌گه‌وره‌زانین و هه‌بونی كیبر و له‌خۆبایش به‌ده‌رنیه له‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجامێكی ترسناكی ده‌بێت.
21- زۆر گرنگه وه‌ختێك پیاو به كارێكی خێر هه‌ڵده‌ستێت یانیش ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ستاوه به كردارێكی باش، هه‌ردوكیان به‌هۆی پاڵپشتیان بۆ یه‌كدی چاوه‌ڕێی پاداشتی خێر بكه‌ن له‌لای خوای گه‌وره و ئیدی كرده‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی یاخود هی پیاوه‌كه‌ی به‌هی خۆی بزانێت و به‌خیل و قرچۆك نه‌بن له‌وه‌ی كه ده‌بێت پیاوه‌كه یانیش ئافره‌ته‌كه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌كه‌ی تریان بێت و هیچ به‌ش و مافێكی خه‌ڵكی دی به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت؛ چونكه خوا ته‌كلیفی گه‌یاندنی به‌خته‌وه‌ری و دینداری خستۆته سه‌ر شانی ژنان و پیاوان، به‌ڵكو گرنگیشه هه‌ردوك لا ماڵ و ژیان و شه‌وو ڕۆژی خۆشیان بخه‌نه خزمه‌تی دینداری و خواناسی، هه‌ڵبه‌ت به مه‌رجێك كه ئه‌و ئیش و كارانه له‌سه‌ر حسابی ژن یانیش پیاو یاخود ماڵ و منداڵ و خاو‌و خێزان نه‌بن؛ له‌به‌ركی له‌خزمه‌ت خه‌ڵكدابون به‌گشتی سوننه‌ته، به‌ڵام ئاگاداربوونی ماڵ و منداڵ واجبه.
22- هه‌ندێك چاكه و كاری جوان و قسه‌ی شیرین هه‌یه كه ده‌بنه مۆمێكی ڕێنیشانده‌ر و بۆ هه‌تا هه‌تایی چاوساغی مه‌ردوم ده‌كه‌ن، بۆیه ناگونجێت ئه‌و چاكانه‌ی دوێنێ له‌بیربكرێن كه ئه‌مڕۆیان ڕوناك كردۆته‌وه به‌ویستی خوا.
23- پیاو كه پیاوبێت نابێت ئه‌وڕۆژه‌ی له‌بیربچێته‌وه كه ماڵی خه‌زوری كچه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد، ده‌شبێت متمانه و ئیعتباره‌كه وه‌كو چاوی خۆی بیپارێزێت، به‌ڵام كه كوڕیش چاك و باش بوو واجبه سوپاسی خوا بكرێت و كارئاسانیشی له‌گه‌ڵدا بكرێت و ته‌نگه‌تاوی بۆ هیچ لا دروست نه‌كرێت، ئافره‌تیش ئه‌وه‌ی له‌بیرنه‌چێت له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئافره‌ت و كچانه‌ی ئه‌وی هه‌ڵبژاردوه دیاره ئومێد و خه‌ونێكی تایبه‌تی پێوه هه‌بووه. دیسان كچه‌كه‌ش كه ماڵی خه‌سوی و خه‌زوره‌كه‌ی كه‌سی باش و هاریكار و چاكه‌خوازبوون جۆریكه له كوفر كه مرۆڤ ئه‌و چاكانه‌ی له‌بیربچێته‌وه، كوفری نیعمه‌ت هۆكاره بۆ له‌به‌ینچون و نه‌مانی نیعمه‌ت.
24- ئافره‌ت له‌نێو ماڵدا ده‌بێت چاوه‌ڕێی پاداشتی لای خوای گه‌وره بكات، به‌وه‌ش ماندویه‌تی له‌سه‌ر سوك ده‌بێت و هیوا و ئومێدی گه‌وره‌یی به‌كن خوای گه‌وره ده‌بێت، هه‌ڵبه‌ت پیاویش ده‌بێت هه‌روابێت وه‌ختێك له ده‌ره‌وه ماندو ده‌بێت هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی له‌بیربێت كه ئه‌و سه‌رقاڵی خوا له خۆڕازیكردنه‌و ده‌یه‌وێت خوا پاداشتی بداته‌وه له‌سه‌ر ورد و درشتی ژیانی.
25- ئینته‌رێنت و مۆبایل و هۆكار و ئامێره‌كانی دی ده‌بێت وه‌كو خزمه‌تكار بۆ مرۆڤایه‌تی سه‌یر بكرێن و هه‌رواش به‌كاربهێندرێن، نه‌ك ببنه سه‌رچاوه بۆ گرفت و ناكۆكیه‌كان و دوربێت خوایه لێكترازان و دوركه‌وتنه‌وه له یه‌كدی به‌هۆی گوناهو تاوانه پێكردنیان بێته كایه‌وه.
26- گوێڕایه‌ڵی ئافره‌ت بۆ پیاوه‌كه‌ی عیباده‌ته و هیچ نه‌نگی و كه‌موكورتی نیه، به‌ڵكو له‌پێشتریشه له گویڕایه‌ڵی و به‌قسه‌كردنی دایباب اللهم كه كوڕه‌كه له‌وانه‌بوو ئیدی ولایه‌تی نه‌مابێت به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی و شایسته‌ی ویلایه‌ت نه‌بێت.
27- ڕوانین له نمونه باڵاكان له دایكانی ئیمانداران و پێشین و پیاوچاكانی ئوممه‌ت له‌پێشتر و گرنگتره وه‌كو له ڕوانین له خه‌ڵكی كه‌م و دونیایی به‌ڵكو ئه‌وه دووه‌م هه‌ر حه‌رامیشه سه‌یریان بكرێت.
28- به‌خیلی و قرچۆكی خێزان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت، ژیانیش ده‌باته دۆخێكی دژوار و مه‌ترسیداره‌وه.
29- وه‌ختێك پیاو ڕای له شتێك نه‌بوو له‌به‌ر لایه‌نی شه‌رعی، گوێڕایه‌ڵیكردنی خێزان به‌خته‌وه‌ری و كامه‌رانی لێ په‌یدا ده‌بێت له‌دونیا و قیامه‌تیش، ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر ڕاسته، واتا: ئافره‌ت ڕای له بابه‌تێك نه‌بوو، له‌به‌ر ناشه‌رعی بوونی شته‌كه، ئه‌وجاره پیاو ده‌بێت خۆشحاڵیش بێت خێزانه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی بیرهێنانه‌وه و ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌و شته ناشه‌رعیه.
30- چۆن پیاوی مه‌شڕوب خۆر و سه‌ره‌ڕۆ و تیلیاك كێش و ئیدی به‌كه‌ڵك نایه‌ت و هه‌ر سه‌ر ئێشه‌یه، ئافره‌تی بێ به‌ندوبار و سافره و دور له‌خوا و فه‌رمانه‌كانیشی هه‌ر ده‌رده‌سه‌ری و مایه‌ی زه‌حمه‌تیه، مه‌خسه‌دم ئه‌وه‌یه هه‌ردوك لایان به‌و بێ فه‌رمانیكردنه‌ی خوای ته‌عالا ده‌رگایه‌كی خراپیان له‌خۆیان و ماڵ و حاڵیشیان كردۆته‌وه.
31- ڕاسته هه‌ردوك لا له ژن و پیاو ده‌بێت پارێزگاری له سومعه‌ت و كه‌ڕامه‌تی خۆیان بكه‌ن و یه‌كدی ته‌واو بكه‌ن، به‌ڵام له‌نێو ماڵدا ئه‌وان ئیدی كه‌س و به‌رگ و لیباسی یه‌كدین و له‌نێوانیاندا ئیتر هیچ به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌ك نیه بۆ یه‌كدی دڵخۆشكردن له‌سنوری شه‌رع و ڕه‌وایه‌تیدا.
جیهاد قادر علی
11ـی ڕه‌مه‌زانی 1442ی كۆچی
23ـی نیسانی 2021ل