دووەم : وەستان بە پێوە
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 478نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی وەستان لە نوێژدا
1. حوكمی وەستان لە فەرزدا

وەستان بەپێوە لە نوێژی فەرزدا ئەگەر كەسەكە توانی بوەستێت ئەوا فەرزە لەسەری وپێشەوا ابن عبدالبر وابن حەزم وابن روشد ونەوەوی وابن حجر و ابن نوجەیم یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.

2. حوكمی وەستان لە نوێژی سوننەتدا
وەستان بە پێوە لە نوێژی سوننەتدا فەرز نییە و تەنانەت ئەوەشی دەتوانێت بوەستێت دروستە بە دانیشتنەوە نوێژی سوننەت بكات و ابن عبدالبر و نەوەوی و ابن قدامە یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.

3. چۆنێتی وەستان
چۆنێتیەكەی ئەوەیە كە كەسەكە لەنوێژدا بەڕێك وڕاستی بوەستێت و لاربون وچەمینەوەی كەمیش زیانی نییە و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە .

دووەم: خۆبەپێوە وەستان و حوكمی خۆدانە سەر شتێكدا بۆ وەستان
واجبە كەسەكە خۆی بەپێوە بوەستێت لەنوێژی فەرزدا ئەگەر توانی و نوێژەكەی تەواو نییە ئەگەر شتێكی بەكارهێناو خۆی بەسەریدا دا بەشێوەیەك ئەگەر ئەو شتە لاببرێت ئەوا بكەوێت و ئەمە دەقی لەسەر هاتووە لای مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكی شافعیەكانیشە و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیەیە.

سێ یەم: حوكمی وەستان بەپێوە لە نێو كەشتیدا
واجبە وەستان لەنێو كەشتیدا لەكاتی توانیندا وئەوەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی ئەبو یوسف و محمدی كوڕی حەسەنە لە حەنەفیەكان و هەروەها وتەی ابن حەزمیشە.

چوارەم: حوكمی وەستان بەپێوە لە نێو فڕۆكەدا
حوكمی وەستان لەنێو فڕۆكەدا هەروەكو حوكمی وەستانە لەنێو كەشتیدا واتە واجبە ئەگەر توانی وبۆی كرا ئەگینا بەگوێرەی توانا نوێژەكەی دەكات و ئەمەش وتەی ابن باز وئەلبانی و ابن عوسەیمینە.

پێنجەم: شوێنی سەیركردنی نوێژخوێن لەكاتی وەستاندا
زۆرینەی زانایان لە حەنەفیەكان وشافعیەكان وحەنبەلیەكان بە سوننەتیان زانیوە كە مرۆڤ لەكاتی وەستان لە نوێژدا تەماشای شوێنی سوجدەبردنی بكات.