سێ یەم : تەكبیركردن لە نـوێـژدا
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 400نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: تەكبیرەی ئیحرام
- حوكمی تەكبیرەی ئیحرام
تەكبیرەی ئیحرام فەرز و روكنە ولەپایەكانی نوێژە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای حەنەفیەكان .
دووەم: مەرجەكانی تەواوێتی تەكبیرەی ئیحرام
1. بوونی نیەت بۆ تەكبیرەی ئیحرام
- بوونی نیەت پێش تەكبیرەی ئیحرام بەكاتێكی زۆر
دروست نییە نیەت پێش تەكبیرەی ئیحرام بكەوێت بە كاتێكی زۆر و ابن روشد (الجد) یەكدەنگی زانایانی لەسەر هێناوە.
-    بوونی نیەت پێش تەكبیرەی ئیحرام بە كاتێكی كەم
دروستە نیەت پێش تەكبیرەی ئیحرام بكەوێت بۆ ماوەیەكی كەم وكورت و مەرج نییە نیەت و تەكبیرەی ئیحرام هاوكات بن لەگەڵ یەكتردا و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان.
-    حوكمی دواكەوتنی نیەت لە تەكبیرەی ئیحرام
دروست نییە نیەت دوابكەوێت لە تەكبیرەی ئیحرام و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
1.    تەكبیرەی ئیحرام كردن بە پێوە (بەوەستانەوە)
مەرجە بۆ تەواوێتی تەكبیرەی ئیحرام لە نوێژی فەرزدا بەوەی كە بەوەستانەوە بێت و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
2.    تەكبیرەی ئیحرام بە وتنی (الله أكبر)
نوێژ دانامەزرێ‌ و تەواو نییە هەتا تەكبیرەی ئیحرام نەكرێت بە وتنی (الله أكبر) و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی كۆنی شافعی وزۆرینەی سەلەفە و وتەی داودی زاهیریە و وتەی پەسەندكراوی ابن القیم و ابن عوسەیمینە.
سێ یەم: تەكبیرەكانی گواستنەوە ورۆیشتن لە روكنێكەوە بۆ روكنێكی تر
زانایان سەبارەت بەو تەكبیرانە راجیاوازن بۆ دوو ڕاوبۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: ئەو تەكبیرانە سوننەتێكن لە سوننەتەكانی نوێژ و واجب نین وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و شافعیەكان و زۆرینەی زانایانی نێوهاوەڵان و تابعین و دوای ئەوانیش.
بۆچوونی دووەم: ئەو تەكبیرانە واجبن وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەی ئیسحاقی كوڕی راهەوەی وهەندێ لە زاهیریەكان ووتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.