چوارەم : دەست بەرزكردنەوە وشێوازی دانانی لەكاتی وەستاندا
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 424

یەكەم: دەست بەرزكردنەوە لەكاتی تەكبیرەی ئیحرامدا
دەست بەرزكردنەوە لەكاتی تەكبیرەی ئیحرامدا سوننەتە و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
دووەم: دەست بەرزكردنەوە لەكاتی ركوع و هەستانەوە لەركوع
دەست بەرزكردنەوە لە ركوع و هەستانەوە لێی سوننەتە و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و مەزهەبی مالیكیشە لەریوایەتێكدا و وتەی زۆرینەی زانایانی نێوهاوەڵان و تابعین و دوای ئەوانن و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
سێ یەم: دەست بەرزكردنەوە لە هەستان لە تەحیاتی یەكەم
دەست بەرزكردنەوە لە كاتی هەستان لە دوای تەواوبونی تەحیاتی یەكەم سوننەتە وئەمەش وەجهێكە لای شافعیەكان و وتەی پەسەندكراوی نەوەوی وریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە وابن تیمیە و ابن المفلح والمرداوی وجگە لەوانیش پەسەندیان كردووە و وتەی هەندێ لە فەرموودەناسانە وپەسەندكراوی ابن باز وابن عوسەیمینە.
چوارەم: شێوازی دەست بەرزكردنەوە
سوننەتە دەستەكان بەرزبكرێنەوە هەتا ئاستی شانەكان یان تا لای گوێیەكان وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی فەرموودەناسان و ابن عبدالبر و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
پێنجەم: شوێنی دەستەكان لەكاتی وەستاندا
نوێژخوێن سەرپشكە لەوەی دەستی لەكوێ دادەنێت لەكاتی وەستانیدا لەنوێژدا, جا دەتوانێ لەسەر سنگی (1)  دایبنێ یان لەسەروی ناوكەوە لەژێر سنگ (2) وە یان لە ژێر ناوكەوە (3) , جا ئەم بابەتە فراوانە و هەمووی هەر دروستە وئەمەش ریوایەتێكە لە ئەحمەد وئەوزاعیەوە و پێشەوا تیرمیزی ئەم وتەیەی داوەتە پاڵ ئەهلی عیلم لە هاوەڵان و تابعین و دوای ئەوان و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیرە.
شەشەم: دانانی دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ لەكاتی وەستاندا
سوننەتە دەستی ڕاست لەسەر چەپ دابنرێ لەكاتی وەستاندا لەهەموو ركاتەكاندا وئەوەش مەزهەبی زۆرینەیە : حەنەفیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكی مالیكیەكانە ووتەی زۆربەی شەرعزانانە.


(1) ئەوە وتەی هەندێ لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمین وئەلبانیە.
(2) ئەوە مەزهەبی شافعی و داودی زاهیری و وتەی هەندێ‌ لە سەلەفە.
(3) ئەوە مەزهەبی حەنەفی و وتەی هەندێ لە سەلەفە.