پێنجەم : دوعای إستفتاح
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 633نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی دوعای إستفتاح
دوعای إستفتاح یەكێكە لە سوننەتەكانی ناو نوێژ  وئەوەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی زۆربەی ئەهلی عیلمە.
دووەم: شێوازەكانی دوعای إستفتاح لە نوێژدا
1.    اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ اللَّهُمَّ نَقِّنِي مِنَ الْخَطَايَا كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الْأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ اللَّهُمَّ اغْسِلْ خَطَايَايَ بِالْمَاءِ والثلج وَالْبرد.
2.    الحمد للهِ حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه.
3.    الله أكبر كبيرا والحمد لله كثيرا و سبحان الله بكرةً وأصيلاً.
4.    سبحانك اللهم و بحمدك وتبارك اسمُك وتعالى جَــدُّك, ولا إله غيـرُك.
تێبینی : ئەم دوعایە بۆ هەموو نوێژێك دەخوێنرێت ئیتر فەرز بێت یان سوننەت و لەشەونوێژیشدا لەسەرەتای هەموو دوو ركاتێكدا دەخوێنرێت.
سێ یەم: شێوازی پەسەندكراو لە دوعای إستفتاح
باشتر وایە مرۆڤ ئەو شێوازانەی كە هاتوون لە پێغەمبەری خواوە  صلى الله علیه وسلم جێ بەجێیان بكات, هەر جارە ویەكێكیان بڵێت, ئەمەش وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وسەعدی و ابن باز و ئەلبانی و ابن عوسەیمینە.