حەوتەم : ركوع
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 674نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی ركوع
ركوع بردن فەرزە لەسەر ئەو كەسەی كە دەتوانێت و پێشەوا ابن المونزیر و ابن حەزم و ابن عبدالبر و ابن العربی و نەوەوی و ابن قدامە و ابن تیمیە یەكدەنگیان لەسەر ئەمە هێناوە.
دووەم: حەدی ركوع
ئەوەی واجبە لە ركوعدا ئەوەیە كە بچەمێتەوە بەشێوەیەك كە بتوانێت بەهەردوو دەستی ئەژنۆكانی بگرێت ئەگەر كەسێكی مامناوەند بێت نەوەك دەستی درێژ بێت یان كورت, وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی داودی زاهیریە.
سێ یەم: شێواز و چۆنێتی ركوع 
سوننەتە لە ركوعدا كەسەكە خۆی بدات بەسەر ئەژنۆكانیدا بەدەستەكانی و پەنجەكانی بڵاوبكاتەوە و قۆڵەكانی لە لاتەنیشتەكانی دووربخاتەوە و پشتی رێك وتەخت بكات و سەریشی لەئاستی پشتی بێت نە بەرزتر بێت و نە نزمتر وئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە  و وتەی كۆمەڵیكە لەسەلەف.
چوارەم: حوكمی تەسبیح كردن لە ركوع و سوجدەدا 
زانایان لەم بارەیەوە دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: تەسبیح كردن لە ركوع و سوجدەدا سوننەتە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان وشافعیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەحمەدەوە و وتەی زۆرینەی شەرع زانانە.
بۆچوونی دووەم: تەسبیح كردن لە ركوع و سوجدەدا واجبە وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان  و زاهیریەكان و كۆمەڵێكە لە فەرموودەناسان و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وابن باز و ابن عوسەیمینە و صەنعانیش ئەم رایە سەردەخات و پشتگیری دەكات.
پێنجەم: ئەو زیكرانەی كە لە ركوعدا دەكرێن
1.    سبحان ربيَ العظيم
2.    سبوح, قدوس, رب الملائكة و الـرُّوح.
3.    سبحانك اللهم ربنا و بحمدك اللهم اغفر لي.
4.    اللهم لك ركعتُ وبك آمنتُ ولك أسلمت خشع لك سمعي وبصري و مُخِّي.
5.    سبحان ذي الجبروت والملكوت و الكبرياء والعظمة  (ئەمەیان لە شەونوێژدا).

بابەتەکانی تر