هەشتەم : راستبوونەوە لە ركوع ، وە ئەوەی تێیدا دەوترێت و حوكمی دەست گرتنەوە
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 683نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی ڕێك ڕاوەستان لەدوای هەستانەوە لە ركوع
ڕێك ڕاوەستان لە ركوع روكنێكە لە روكنەكانی نوێژ و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەبی حەنیفەوە و وتەی أبو یوسفیشە لە حەنەفیەكان.
دووەم: حوكمی (التسمیع و التحمید)
زانایان راجیاوازن سەبارەت بە وتنی: " سمع الله لمن حمده ربنا و لك الحمد " لە دوای هەستانەوە لە ركوع, و دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: تسمیع و تحمید واجبن وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و إسحاق و داودی زاهیری و وتەی پەسەندكراوی ابن باز وئەلبانی وابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: تسمیع و تحمید سوننەتن وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان وشافعیەكان.
سێ یەم: تسمیع و تحمید بۆ كەسێك خۆی بەتاك نوێژ بكات
ئەگەر كەسێك بەجیا بۆ خۆی نوێژی دەكرد ئەوا تسمیع و تحمید پێكەوە كۆدەكاتەوەو دەیڵێت و تەحاوی و ابن عبدالبر و ابن روشد یەكدەنگیان لەسەر ئەمە گێڕاوەتەوە.
چوارەم: تسمیع و تحمید بۆ ئیمام
ئیمام تسمیع و تحمید پێكەوە كۆدەكاتەوەو دەیڵێت و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەبی حەنیفەوە و وتەی موحەممەدو أبو یوسفە لە حەنەفیەكان و وتەی داودی زاهیری و كۆمەڵێكیشە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
پێنجەم: تسمیع و تحمید بۆ مەئموم
مەئموم دەتوانێت تەنها تحمید بڵێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان.
شەشەم: شێوازەكانی تحمید 
1.    ربنا لك الحمد.
2.    ربنا ولك الحمد.
3.    اللهم ربنا لك الحمد.
4.    اللهم ربنا ولك الحمد.
* پێشەوا ابن عوسەیمین دەڵێت: " هەریەك لەو جۆر وشێوازانە رێگەپێدراو و دروستە, بەڵام باشتر وایە هەرجارە ویەكێكیان بڵێت ئەمەش بەپێی ئەو قاعیدەیەی كە دەڵێت : ئەو عیبادەتانەی كە بەچەند جۆرێك هاتووە باشتر وایە هەرجارە وبە جۆر وشێوازێك بووترێت و ئەنجام بدرێت چونكە ئەوكارە سێ سوودی تێدایە: 1. پارێزگاری كردن لە سوننەت 2. شوێنكەوتنی سوننەت 3. دڵ بە ئاگایی لێی" (الشرح الممتع 98/3).
 حەوتەم: ئەوەی زیاد لە تحمید دەوترێت
1.    سوننەتە بۆ نوێژخوێن بەم شێوازە تحمید بڵێت لەگەڵ زیادەكەدا: ربنا ولك الحمد حمداً كثيراً طيباً مباركاً فيه.
2.    وە هەروەها ئەم شێوازەش هەر سوننەتە: ربنا لك الحمد, ملء السموات والأرض, وملء ما شئت من شيء بعدُ.
3.    هەروەها ئەمەش هەر سوننەتە: ربنا لك الحمد ملء السموات والأرض, وملء ماشئت من شيء بعد, أهل الثناء والمجد, أحقُّ ما قال العبد, و كلّنا لك عبدُ, اللهم لا مانع لما أعطيت, ولا معطيَ لما منعتَ, ولا ينفع ذا الجد منك الجدُّ.
هەشتەم: حوكمی دانانی دەستی راست لەسەر دەستی چەپ لەدوای هەستانەوە لە ركوع
زانایان لەم بارەیەوە ڕاجیاوازن و سێ بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: سوننەتە دانانی دەستی راست لەسەر دەستی چەپ لە دوای هەستانەوە لە ركوع و ئەمەش مەزهەبی هەندێ لە حەنەفیەكان و هەیتەمیە لە شافعیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزم وابن باز وابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: سوننەت نییە دانانی دەستی راست لەسەر دەستی چەپ لە دوای هەستانەوە لە ركوع و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان  و شافعیەكان و وتەیەكیشە لای حەنبەلیەكان.
* مالیكیەكان لایان وایە بەگشتی دەست بەردانەوە لە نوێژدا سوننەتە ومەكروهە لایان دەست بگیرێت لە نوێژی فەرزدا.
بۆچوونی سێ یەم: ئەگەر كەسەكە ویستی دەتوانێت دەستی راستی لەسەر دەستی چەپی دابنێت لەدوای هەستانەوە لە ركوع وئەگەریش ویستی لێ نەبێت ئەوا داینانێت وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكانە.
بۆچونى دروست ئەوەیە کە لە دواى هەستاوە لە ڕکوع دەست ناگریتەوە چونكە هیچ بەڵگەیەكى تایبەت لەسەرى نەهاتووە .