نۆیەم : سوجدە
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 1207نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی سوجدە
سوجدە روكن و فەرزێكە لە روكن و فەرزەكانی نوێژ و ابن عبدالبر و نەوەوی و ابن حەزم وابن قدامە وابن تیمیە یەكدەنگی زانایانیان لەم بارەیەوە گێڕاوەتەوە.
دووەم: ژمارەی سوجدەكانی هەر ركاتێك
ئەوەی واجبە لە سوجدەدا ئەوەیە كە هەریەك ركات و دوو سوجدەی هەیە و ابن حەزم و هەیتەمی و ڕەملی یەكدەنگیان لەسەر ئەمە باس كردووە.
سێ یەم: ئەندامەكانی سوجدە
واجبە سوجدە لەسەر حەوت ئەندام بەجێ بهێنرێت ئەوانیش بریتین لە: نێوچەوان لەگەڵ لووت , هەردوو دەست و هەردوو ئەژنۆ و هەردوو پێ وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و (الاصح)ە لای شافعیەكان  و وتەیەكی مالیكیەكانیشە  و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزم وابن باز و ابن عوسەیمینە.
چوارەم: ئەوەی سوننەتە لە سوجدەدا
1. چۆنێتی دابەزین بۆ سەر زەوی
زانایان سەبارەت بە پێشخستنی دەستەكان یان ئەژنۆكان بۆ سەر زەوی لەكاتی دابەزین بۆ سوجدە راجیاوازن بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: سوننەت ئەوەیە كە ئەژنۆكان پێش بخرێن نەك دەستەكان بۆ سەر زەوی لەكاتی دابەزین بۆ سوجدە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان وشافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر و ابن القیم وابن باز و ابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: سوننەت ئەوەیە كە دەستەكان پێش بخرێن نەوەك ئەژنۆكان بۆ دابەزین بۆ سوجدە وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەدە ووتەی ئەوزاعی و فەرموودەناسان وئەلبانیە.
2. شێواز وچۆنێتی هەستان لە سوجدە بۆ وەستان
زانایان لەسەر شێوازی هەستانەوە لە سوجدە بۆ بەپێوەوەستان راجیاوازن بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: سوننەت ئەوەیە كە دەستەكان بەرزبكرێنەوە پێش ئەژنۆكان لەكاتی هەستان لە سوجدە مەگەر لەحاڵەتێكدا نارەحەتی بۆ كەسەكە دروست بكات ئەوا بە توندكردنی دەستەكانی لەسەر زەوی هەڵدەسێتەوە وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و واەی داودی زاهیری و وتەی پەسەندكراوی ابن القیم و ابن باز وابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: سوننەتە بە توندكردنی دەستەكانی لەسەر زەوی هەستێتەوە وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان وشافعیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ئەلبانیە.
3. بڵاوكردنەوەی نێوانی هەردوو ڕان و ورگ بەرزكردنەوە لێیان لە كاتی سوجدەدا
سوننەتە هەردوو رانەكان لەیەكتر دووربخرێنەوە و سكیش بەرزبكرێتەوە لەكاتی سوجدەدا و شەوكانی یەكدەنگی زانایانی لەسەر باس كردووە.
4. شوێنی دانانی دەستەكان لەكاتی سوجدەدا
سوننەتە دەستەكان لەئاستی شانەكان  دابنرێن لە ئاستی گوێیەكان لەكاتی سوجدەدا , وە ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكانە و وتەی پەسەندكراوی ابن قدامە وابن باز و ابن عوسەیمینە. 
5. بەرزكردنەوەی باسك وقۆڵەكان لە زەوی لەكاتی سوجدەدا
سوننەتە باسك و قۆڵەكان لە زەوی بەرزبكرێنەوە لەكاتی سوجدەدا و مەكروهە هەردوو باسكەكان بخرێنە زەوی وئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
6. بەپەنجەكانی پێی ئاماژە بۆ كەعبە بكات (واتە ڕووی لە كەعبە بێـت)
سوننەتە لەكاتی سوجدەدا پەنجەكانی پێی ڕوویان لە كەعبە بێت و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
7. ئەوەی لە سوجدەدا سوننەتە بووترێت لە زیكرەكان
چەند شێوازێك لە زیكركردن هاتووە لە سوجدەدا لەوانە:
-    سبحان ربيَ الأعلى.
-    سبوح قدوس, رب الملائكة والروح.
-    سبحانك اللهم ربنا وبحمدك, اللهم اغفر لي.
-    لك سجدت, وبك آمنت, ولك أسلمت, سجد وجهي للذي خلقه وصوّره, وشقَّ سمعه و بصره, تبارك الله أحسن الخالقين.
8. سوننەتێـی دوعاكردن لە سوجدەدا
دوعاكردن لە سوجدەدا سوننەتە.
9. لەو دوعایانەی كەلەسوننەتدا هاتوون بووترێن لە سوجدەدا
- اللهم اغفرلي ذنبـي كله, دِقّه و جّله, وأوله وآخره, وعلانيته وسره.
- اللهم اغفرلي ما أسررت و ما أعلنت.
- اللهم اجعل في قلبي نورا, وفي سمعي نورا, وفي بصري نورا, وعن يميني نورا, وعن شمالي نورا, وأمامى نورا, وخلفي نورا, وفوقي نورا, وتحتى نورا, واجعل لي نورا.
- اللهم أعوذ برضاك من سخطك, وبمعافاتك من عقوبتك, وأعوذ بك منك, لا أحصي ثناءً عليك, أنت كما أثنيت على نفسك.