دەیەم : دانیشتنی نێوان دوو سوجدەكە و دانیشتنی پشوودان
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 587نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی دانیشتنی نێوان دوو سوجدەكە
ئەو دانیشتنە روكنێكە لە روكنەكانی نوێژ وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای حەنەفیەكان.
دووەم: داوای لێخۆش بوون كردن لەو دانیشتنەدا
دوعای (مغفرە) لەو دانیشتنەدا سوننەتە و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و شافعیەكان و وتەی هەندێ لە زانادوایینەكانی حەنەفیە و ریوایەتێكیشە لە ئەحمەدەوە و هەروەها وتەی زۆرینەی زانایانە.
سێ یەم: شوێنی دەستەكان لەو دانیشتنەدا
دەستەكانی بەسەر ڕانەكانیدا درێژدەكاتەوە, واتە دەستی راستی بەسەر ڕانی ڕاستی و دەستی چەپی بەسەر ڕانی چەپیدا هەتا لای ئەژنۆ یان بەسەر ئەژنۆدا و ابن عبدالبر و نەوەوی و ابن جوزەی یەكدەنگیان لەسەر ئەمە هێناوە.
چوارەم: ئیفتراش
سوننەتە لە دانیشتنی نێوان دوو سوجدەكەدا بەشێوەی ئیفتیراش دابنیشێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان وحەنبەلیەكان.
پێنجەم: ئیقعاء
* ئیقعاء بریتیە لەوەی كە پەنجەكانی هەردوو پێ توندبكرێت لە زەوی و سمتەكان بخرێنە سەر پاژنەی پێكان و ئەژنۆكانی بخاتە سەر زەوی.
ئەم شێوازە دانیشتنە جارجار سوننەتە لە نێوان دوو سوجدەكەدا, و ئەوەش وتەی شافعی و ریوایەتێكە لە ئەحمەد و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی بەیهەقی و قازی عیاز و ئەبوعەمری كوڕی صەلاح ونەوەوی و كەمالی كوڕی هومام وشەوكانی وابن باز و ئەلبانی.
شەشەم: دانیشتنی پشوودان لە نوێژدا
زانایان راجیاوازن سەبارەت بە حوكمی ئەم دانیشتنە لەدوای سوجدەی دووەم وپێش هەستانەوە بۆ ركاتی دووەم یان چوارەم, بۆ دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: ئەم دانیشتنە سوننەت نییە بۆ كەسێك كە پێویستی پێ نەبێت, وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان وحەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای شافعیەكان و ابن القیم ئەم بۆچوونە سەردەخات وابن عوسەیمینیش پەسەندی دەكات.
بۆچوونی دووەم: ئەم دانیشتنە سوننەتە, و ئەوەی هەڵدەسێت بۆ ركاتی دووەم یان چوارەم نابێت هەستێت هەتا بەرێكی دانەنیشێت و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەد و كۆمەڵێكە لە فەرموودەناسان و وتەی داودی زاهیریە و وتەی پەسەندكراوی شەوكانی و ابن باز وئەلبانیە.