یازدەیەم :تەحیات و دانیشتن بۆی و صەلاواتی إبراهیمی و ئاماژەكردن بە پەنجەی شایەتومان و دوعای پێش سەلام دانەوە
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 1442نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

یەكەم: حوكمی تەحیات و دانیشتن بۆی
تەحیاتی یەكەم و دانیشتن بۆی واجبە و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و ریوایەتێكە لە مالیكەوە وتەی داودی زاهیری  و زۆرینەی فەرموودەناسان و وتەی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
دووەم: شێوازی تەحیات
لە صەحیحترین شێوازەكانی تەحیات كە هاتووە:
1.    التحيات لله والصلوات والطيبات, السلام عليك أيها النبـي و رحمة الله وبركاته, السلام علينا و على عبادالله الصالحين, أشهد أن لا إله إلا الله, وأشهد أن محمدا عبده ورسوله.
2.    التحيات المباركات, الصلوات الطيبات لله, السلام عليك أيها النبـي و رحمة الله وبركاته, السلام علينا و على عبادالله الصالحين, أشهد أن لا إله إلا الله, وأشهد أن محمدا رسول الله.
3.    التحيات الطيبات, الصلوات لله, السلام عليك أيها النبـي و رحمة الله وبركاته, السلام علينا و على عبادالله الصالحين, أشهد أن لا إله إلا الله, وأشهد أن محمدا عبده و رسوله.
سێ یەم: حوكمی صەلاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەدوای تەحیات
زانایان لەبارەی حوكمی صەلاوات دان لەسەر پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم  لەدوای تەحیاتەوە دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: هیچ شتێك زیاد ناكرێت لەسەر تەحیاتی یەكەم بۆ سەر تەحیاتەكە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان ووتەی كۆنی شافعی و كۆمەڵێكە لە سەلەف.
بۆچوونی دووەم: سوننەتە صەلاوات بدرێت لە دوای تەحیاتی یەكەمەوە وئەمەش مەزهەبی شافعیە و وتەی پەسەندكراوی ابن هوبەیرە وئاجوڕی وابن حەزم و ابن بازە.

چوارەم: خوێندنی تەحیات بەدەنگی نزم
لە سوننەتەوەیە كە تەحیات بە نزمی بخوێنرێت و دەنگ بەرزنەكرێتەوە تێیدا وابن قدامە و نەوەوی یەكدەنگی زانایانیان لەسەری هێناوە.
پێنجەم: حوكمی تەحیاتی كۆتایی
تەحیاتی كۆتایی روكنێكە لە روكنەكانی نوێژ وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و داودی زاهیری و وتەیەكە لای مالیكیەكان و كۆمەڵێك لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.

شەشەم: حوكمی دانیشتن بۆ تەحیاتی كۆتایی
دانیشتن بۆ تەحیاتی كۆتایی روكنێكە لە روكنەكانی نوێژ و نەوەوی و ابن حجر یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.

حەوتەم: حوكمی صەلاوات دان لە دوای تەحیاتی كۆتاییەوە
زانایان سەبارەت بە حوكمی صەلاوات دان لە دوای تەحیاتی كۆتاییەوە راجیاوازن بۆ سەر دوو بۆچوون:
بۆچوونی یەكەم: صەلاوات دان لە تەحیاتی كۆتاییدا سوننەتە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەحمەدەوە و مەزهەبی زاهیریەكانە وتەی زۆرینەی ئەهلی عیلمە و وتەی پەسەندكراوی ابن جریر وابن المونزیر وابن عبدالبر وابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: صەلاوات دان لە تەحیاتی كۆتاییدا فەرزە و نابێت نەبە ئەنقەست و نەبە سەهو نەوترێت وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی هەندێ لە مالیكیەكانە و وتەی پەسەندكراوی ابن العربیە و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن بازە.

هەشتەم: چۆنێتی دانیشتن لەو نوێژانەی كە دوو تەحیاتیان هەیە
شێوازی ئیفتیراش  سوننەتە بۆ دانیشتنی تەحیاتی یەكەم سوننەتە وشێوازی تەوەروكیش بۆ دانیشتنی تەحیاتی دووەم, ئەمەش لەو نوێژانەی كە دوو تەحیاتیان هەیە  وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن القیم وابن باز و ابن عوسەیمینە.
 * ئیفتیراش : بریتیە لە راخستنی قاچی چەپ و دانیشتن لەسەری و چەقاندنی قاچی ڕاست بەزەویدا.
* تەوەروك دوو شێوازی هەیە كەلە سوننەتدا هاتووە: 
شێوازی یەكەم: بریتیە لە دەركردنی قاچی چەپ لەلای راستەوە بەراخراوی و دانیشتن لەسەر سمتی چەپ لەسەر زەوی و قاچی راستیشی بەزەویدا دەچەقێنێت.
شێوازی دووەم : قاچی راست رادەخات وچەپیش لەنێوان ران و قاچی راستدا داخل دەكات, هەندێك لە ئەهلی عیلم تەنها شێوازی یەكەمیان پەسەندكردووە و دووەمیان بۆ ئەمە گێڕاوەتەوە.

نۆیەم: چۆنێتی دانیشتن لەو نوێژانەی كە یەك تەحیاتیان هەیە
شێوە دانیشتنی ئیفتیراش سوننەتە بۆ تەحیات لەو نوێژانەی كە یەك تەحیاتیان تێدایە, و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان  و حەنبەلیەكان و وتەی هەندێ لە سەلەفە و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
 دەیەم: ئاماژە كردن بە پەنجەی شایەتومان لە تەحیاتدا
سوننەتە لەكاتی تەحیات خوێندندا ئاماژە بە پەنجەی شایەتومان بكرێـت و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
یازدەیەم: جوڵاندنی پەنجەی شایەتومان لەتەحیاتدا
جوڵاندنی پەنجەی شایەتومان لە تەحیاتدا نەشەرعێنراوە و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزمە.
دوازدەیەم: شوێنی تەماشاكردنی نوێژخوێن لەكاتی تەحیاتدا
سوننەتە بۆ نوێژخوێن كەلەكاتی تەحیاتدا تەماشای پەنجەی شایەتومانی بكات وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن القیم و شەوكانی و ابن باز و ابن عوسەیمینە.
سیازدەیەم: سوننەتێتی دوعاكردن پێش سەلام دانەوە
دوعاكردن دوای تەحیات و پێش سەلام دانەوە سوننەتە
چواردەیەم: حوكمی پەناگرتن بەو چوارشتە لە تەحیاتدا
لەدوای تەحیاتی دووەم سوننەتە نوێژخوێن پەنابەخوا بگرێت لەچوار شت كە ئەمانەن: لە سزای دۆزەخ و سزای ناو گۆڕ و فیتنەی ژیان ومردن و خراپەی مەسیحی دەججال و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.