دوازدەیەم : هەردوو سەلام دانەوەكە و ئەوەی ئافرەت پێی جیاوازە لە پیاو لە نوێژدا
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 641نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 یەكەم: هەردوو سەلامدانەوەكە
1.    حوكمی یەكەم سەلامدانەوە
یەكەم سەلامدانەوە فەرزێكە لە فەرزەكانی نوێژ و نابێت مرۆڤ لە نوێژ دەربچێت بەو سەلامە نەبێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی زۆرینەی زانایانی هاوەڵان و تابعین و دوای ئەوانیشە.
2.    حوكمی دووەم سەلامدانەوە
زانایان سەبارەت بە حوكمی سەلامدانەوەی دووەم راجیاوازن و دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: دووەم سەلامدانەوە سوننەتە و ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان  وشافعیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزم و ابن قدامەیە.
بۆچوونی دووەم: سەلامدانەوەی دووەم فەرزە  وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای مالیكیەكان و وتەی هەندێ لە زاهیریەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
3.    لاكردنەوە لە كاتی سەلامدانەوەدا
سوننەتە بۆ نوێژخوێن لەكاتی سەلامدانەوەدا بەلای راست وچەپدا لابكاتەوە هەتا روومەتی دەبینرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
دووەم: ئەوەی ئافرەتی پێ جودایە لەگەڵ پیاودا
هیچ جیاوازیەك لە نوێژدا نییە لەنێوان ژن و پیاودا و ئەوەش وتەی مالیكیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن باز وئەلبانی وابن عوسەیمینە.