یەكەم: حوكمی دانانی سوترە لە نوێژدا
دانانی سوترە لەپێش نوێژخوێندا ئەگەر ئیمام بوو یان بەتەنها نوێژی دەكرد سوننەتێكی جەخت لەسەر كراوە و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
دووەم: ئیمام سوترەیە بۆ مەئموم
ئیمام دەبێتە سوترە بۆ مەئموم و هەریەك لە پێشەوایان ابن حەزم و ابن عبدالبر و القرافی یەكدەنگیان لەسەر ئەمە باس كردوە.
سێ یەم: شێوازی سوترە لە نوێژدا
سوترە بە دانانی شتێك دەبێت لەپێش نوێژخوێنەكە كەبەرزبێت بەئەندازەی باڵێك یان زیاتر و دیوار و ستوون و كورسی و هاوشێوەكانی ئەو رۆڵە دەگێڕن بە سوترە هەژمار دەكرێن و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
چوارەم: نزیك كەوتنەوە لە سوترە
سوننەتە نوێژخوێن نزیك بێت لە سوترەكەوە و ابن حەزم و نەوەوی لە ئەبی حامدەوە یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.
پێنجەم: ئەندازەی نزیكی نوێژخوێن لە سوترەكەوە
نوێژخوێنەكە نزیك دەبێتەوە لە سوترەكە بەئەندازەی سێ باڵ و لەوە زیاتر نا وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
شەشەم: حوكمی تێپەڕبوون لەنێوان سوترە ونوێژخوێندا
دروست نییە لەنێوان سوترە و نوێژخوێندا تێپەڕبیت وابن حەزم یەكدەنگی لەسەر ئەمە هێناوە.
حەوتەم: حوكمی تێپەڕبوون بەبەردەمی نوێژخوێندا لە مزگەوتی حەرام
زانایان راجیاوازن سەبارەت بە دروستێتی تێپەڕبوون بەپێش كەسێكدا كە نوێژدەكات لە ناو مزگەوتی حەرام و دووبۆچوونی لەسەرە:
بۆچوونی یەكەم: دروستە بە پێش نوێژخوێندا برۆیت لە مزگەوتی حەرامدا وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن بازە.
بۆچوونی دووەم: دروست نییە بە پێش نوێژخوێندا برۆیت لە مزگەوتی حەرامدا وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان وریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی بوخاری وابن عوسەیمین و ئەلبانییە.
هەشتەم: رێگەنەدان و نەهێشتنی تێپەڕبوون لەلایەن نوێژخوێنەكەوە
ئەگەر نوێژخوێن سوترەی هەبوو ئەوا بۆی هەیە نەهێڵێت و رێگەنەدات بەو كەسەی كە دەیەوێ لەنێوان ئەم و سوترەكەیدا تێپەڕبێت و ابن بەتتاڵ یەكدەنگی لەسەری هێناوە.
نۆیەم: شەڕكردن لەگەڵ ئەو كەسەی دەیەوێ تێپەڕبێت بە چەك
نوێژخوێن پێویست نییە لەسەری ومولزەم نییە كە بەچەك شەڕبكات لەگەڵ كەسی تێپەڕبوو و ابن عبدالبر و قازی عیاز و قورتوبی یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.
دەیەم: ئەگەر كەسی تێپەڕبوو رۆیشت و نوێژخوێن دەستی پێ نەگەیشت
نوێژخوێن بۆی هەیە هەر لەشوێنی خۆیەوە رێگەنەدات كەسەكە تێپەڕبێت و ئەگەر دەستی پێی نەگەیشت ئەوا نابێت بۆی بڕوات و هەنگاوبنێت و هەریەك لە پێشەوایان ابن عبدالبر و ابن بەتتاڵ و نەوەوی یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.
یازدەیەم: ئەوەی بە تێپەڕبوونی, نوێژ دەپچڕێت
تێپەڕبوونی ئافرەت و سەگی ڕەش و گوێ درێژ لەپێش نوێژخوێنەوە نوێژەكە بەتاڵ دەبێتەوە وئەوەش ریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و فەرموودەناسان و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر وابن حەزم وابن تیمیە وابن القیم وشەوكانی وابن باز و ابن عوسەیمینە.