شازدەیەم : سوننەتەكانی دوای نوێژ لە زیكر و دوعا و حوكمی بەدەنگی بەرز ووتنیان
بەروار: 2021/08/09سەردارن: 1804نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

 یەكەم: ئەوەی سوننەتە لە دوعا لە دوای نوێژەوە بووترێت
1.    أستغفرالله –ثلاثاً- اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذالجلال و الإكرام.
2.    ربِّ قِني عذابك يوم تبعث عبادك.
3.    اللهم أعنّي على ذكرك وشكرك و حُسن عبادتك.
4.    اللهم إني أعوذ بك من الجُبن, وأعوذ بك من البُخل, وأعوذ بك من أن أردّ إلى أرذل العُمُر, وأعوذ بك من فتنة الدنيا وعذاب القبر.
دووەم: ئەوەی سوننەتە لە زیكر لە دوای نوێژەوە بووترێت
1.    اللهم أنت السلام ومنك السلام تباركت يا ذالجلال و الإكرام.
2.    لا إله إلا الله وحده لاشريك له, له الملك وله الحمد, وهو على كل شيء قدير, اللهم لا مانع لما أعطيت, ولا معطيَ لما منعتَ, ولا ينفع ذا الجدّ منك الجدُّ.
3.    لا إله إلا الله وحده لاشريك له, له الملك وله الحمد, وهو على كل شيء قدير, لاحول ولا قوة إلا بالله, لا إله إلا الله,  ولا نعبد إلا إياه, له النعمة وله الفضل, وله الثناء الحسن, لا إله إلا الله مخلصين له الدين ولو كره الكافرون.
4.    وتنی سبحان الله و الحمد لله و الله أكبر لەدوای نوێژەوە, ئەمەش چوار شێوازی هەیە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
-    دە جار بڵێت سبحان الله, دە جار بڵێت الحمد لله, و دە جار بڵێت الله أكبر.
-    بیست و پێنج جار بڵێت سبحان الله, و بیست وپێنج جار بڵێت الحمد لله و بیست وپێنج جار بڵێت الله أكبر و بیست وپێنج جار بڵێت لا إلە إلا الله.
-    سی و سێ جار بڵێت سبحان الله, سی و سێ جار بڵێت الحمد لله, سی و چوار جار بڵێت الله أكبر.
-    سی و سێ جار بڵێت سبحان الله, سی و سێ جار بڵێت الحمد لله, سی و سێ جار بڵێت الله أكبر و یەك جار بڵێت  لا إله إلا الله وحده لاشريك له, له الملك وله الحمد, وهو على كل شيء قدير .
 وە دەتوانێتیش هەمووی پێكەوە كۆ بكاتەوە وبەهەموویانەوە سی وسێ جار بیانڵیت واتە سبحان الله و الحمدلله و الله أكبر سی وسێ جار.

-    چۆنێتی ئەنجام دانی سبحان الله و الحمد الله لەدوای نوێژ
سوننەتە بە نەرمایی پەنجەكانی  ئەو زیكرانە بڵێت و ئەمەش بەدەق هاتووە لای حەنبەلیەكان و وتەی نەوەوی و ابن تیمیە وشەوكانی وابن باز و ابن عوسەیمینە .

سێ یەم: حوكمی دەنگ بەرز كردنەوە بە زیكر لە دوای نوێژەوە
زانایان لەم بارەیەوە دوو بۆچوونیان هەیە:
بوچوونی یەكەم: سوننەتە دەنگ بەرزبكرێتەوە بە زیكر لەدوای نوێژەوە ئەمەش وتەی هەندێ‌ لە حەنەفیەكان و وتەی دواییەكانی حەنبەلیەكان و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزم  وابن تیمیە و ابن باز وابن عوسەیمینە.
بوچوونی دووەم: دروست نییە دەنگی تێدا بەرزبكرێتەوە  ئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان وشافعیەكان و وتەی هەندێ‌ لە حەنەفیەكان و لە زۆربەی زانایانەوە گێردراوەتەوە و مەرداوی بە ڕەواو دروستی زانیوەو وتەی پەسەندكراوی ئەلبانیە.
* شافعیەكان و حەنبەلیەكان دەڵێن: مەگەر ئیمام بێت و بیەوێ‌ خەڵك فێربكات و بۆ ئەو مەبەستە دەنگ بەرزبكاتەوە پاشان كە خەڵك فێربوو ئیتر دەنگ نزم بكاتەوە.