بۆیە ناوی نراوە (الشُّعَراءِ)
چونکە تەنها سورەتە کە وشەى ( الشعراء )ـی تێدا هاتووە ، هەروەک لەم ئایەتە پیرۆزەدا هاتووە: ﴿وَالشُّعَرَاءُ يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ﴾ [الشعراء: 224]. (1)
ڕونکردنەوەی ( المكِّيِّ والمَدَنيِّ):
سورەتی ( الشُّعراءِ ) مەکیە (2) .
مەقاسیدو ئامانجەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین ئامانجەکانی:
1- ئاماژەدان بەڕێز وپلەو پایەی قورئان ، وتەحەدا کردنی موشریکەکان بەوەی توانای ڕوو بەڕوو بوونەوەیان نی یە (3) .
2- دڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لەوەی کە توشی بووە لەپشت کردنی گەلەکەی لێی (4).
بابەتەکانی سورەتەکە:
لەگرنگتریت بابەتەکانی سورەتەکە:
1- ڕوونکردنەوەی پلەو پایەیی قورئان ، وباسکردنی هەڵوێستی موشریکان بەرانبەر پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم، ودڵدانەوەی لەوەی کە توشی بووە لە لایەن موشریکەکانەوە.
2- باسکردنی بەشێک لەهەواڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیاندا وئەوەی توشی بوون .
3-باسکردنی بەشێک لەبەسەرهاتی پێغەمبەر موسا وهارونی برای سەلامی خوایان لێ بێ ، لەگەڵ فیرعەوندا ، وبەسەرهاتی ساحیرەکان ، وغەرق بوونی فیرعەون ودار ودەستەکەی ، وڕزگار بوونی موسا وئەوانەی لەگەڵی بوون.
4- باسکردنی بەشێك لەدەعوەو بانگەوازی پێغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لێ بێت بۆ گەلەکەی و باوکی.
5- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر نوح سەلامی خوای لێ بێت ، وبانگەوازی گەلەکەی ، وسەرەنجامی گەلەکەی بەغەرق بوون ، وڕزگار بوونی باوەڕداران.
6- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر هود سەلامی خوای لێ بێت ، وبانگەوازی گەلەکەی؛ وئاماژەدان بەسەرەنجامی بەدرۆ خەرانی گەلەکەی.
7- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر ساڵح سەلامی خوای لێ بێت ، وبانگەوازی گەلەکەی ، وسەرەنجامی ئەوانەی وشترەکەیان سەر بڕی ودابەزینی سزایی خودا بۆیان.
8- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر لوت سەلامی خوای لێ بێت ، وبانگەوازی گەلەکەی ، وپشت هەڵکردنیان لەبانگەوازەکەی ، وڕزگار بوونی لەدەست گەلەکەی وبەهیلاک چوونیان.
9- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر شوعەیب سەلامی خوای لێ بێت ، وبانگەوازی گەلەکەی ، وئەو سزایەی کەبەهۆی بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەرەکەیان توشی بوون.
10- ئاماژەدان بەدابەزینی قورئان ، وشایەتی ئەهلی کتاب بۆی ، وپاک وبێگەردی قورئان لەوەی شیعر بێت یاخود قسە وقسەڵۆکی شەیتانەکان بێت ، وفەرمان کردن بەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەوەی هۆز وگەلەکەی هۆشیار بکاتەوە و ڕوونکردنەوەی ئەوەی سزای خودا سەرەنجامی بەدرۆ خەرانی پێغەمبەران وستەمکارانە.
(1) يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/344)، ((تفسير ابن عاشور)) (19/89). وەلەهەندێ لەئەسەردا لە ( ابنِ عبَّاسٍ وابنِ الزُّبَيرِ)ـەوە هاتووە کەئەم ناوەی هەبووە. يُنظر: ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/288).
[2] وەئەم بۆچوونەش لەلایەن( ابنُ عطيةَ)ـەوە دراوەتە پاڵ جمهوری زانایان. يُنظر: ((تفسير ابن عطية)) (4/224).
وە بۆ چوونێک دەڵێت: سورەتێکی مەکیە جگە لەدوو ئایەتی نەبێت ، ئەو دووە مەدەنین:ئەوانیش ئایەتی: ﴿أَوَلَمْ يَكُنْ لَهُمْ آَيَةً أَنْ يَعْلَمَهُ ... الآيةَ، و﴿: وَالشُّعَرَاءُ يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ ﴾ ....وە بۆچوونێكی تر دەڵێت: مەکیە تەنها چوار ئایەتی نەبێت لەمەدینە دابەزیوە ، لەئایەتی: ﴿وَالشُّعَرَاءُ يَتَّبِعُهُمُ الْغَاوُونَ [الشعراء: 224] تاکۆتاییەکەی.
يُنظر: ((تفسير مقاتل بن سليمان)) (3/257)، ((تفسير الماوردي)) (4/163)، ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/288).
[3] يُنظر: ((نظم الدرر)) للبِقَاعي (14/1).
[4] يُنظر: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/344). ( الطِّيبي )دەڵێت: (گەر بەوردی تەماشای ئەو شتانە بکەیت کەئەم سورەتە پیرۆزە لەخۆی گرتووە ، دەبینی بۆ دڵدانەوەی دڵی خۆشەویست (صلواتُ اللهِ وسلامُه عليه)دابەزیوە لەبەرانبەر ئەوەی گەلەکەی بەدرۆیان خستەوە ). ((حاشية الطيبي على الكشاف)) (11/317، 318).