سورەتى (النَّمل)
بەروار: 2021/10/14سەردارن: 1867نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەتەکە :

ناوی ئەم سورەتە نراوە بە سورەتی (النَّملِ)  لەبەر ئەوەی ناوی (النَّملِ) لە جگە لەم سورەتەدا نەهاتووە . (1)

ڕونکردنەوەی (المكِّيِّ والمَدَنيِّ) :

سورەتی (النَّملِ ) مەکیە  (2) ، لەسەر ئەمە زیاد لەیەکێ لەڕاڤەکەرانی قورئان کۆدەنگی زانایانیان گێڕاوەتەوە  (3) .

ئامانجەکانی ئەم سورەتە:

لەگرنگترین ئامانجەکانی ئەم سورەتە:
قسەکردن لەبارەی ئەو بەڵگانەی کەهەن لەبارەی تاک وتەنهایی خودا و توانا لەڕادەبەدەرەکانی ،وفەزڵ وچاکەی بەسەر بەندەکانیەوە  (4) .

بابەتەکانی ئەم سورەتە:

لەگرنگترین بابەتەکانی ئەم سورەتە:
1- ئاماژەدان بەموعجیزەکانی قورئانی پیرۆز ، ئەوەش بەڕەوانبێژی وڕێک وپێکی وبەرزی مانە ومەبەستەکانی.
2- ڕونکردنەوەی سیفەتی باوەڕداران وپاداشتەکەیان  وسیفەتی کەسانی خەسارەو مەند وسەرەنجامیان.
3- باسکردنی بەشێک لەبەسەرهاتی پێغەمبەر موسا  سەلامی خوای لێ بێ.
4- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر سولەیمان  سەلامی خوای لێ بێ لەگەڵ هودهوددا ، ولەگەڵ مەلیکەی سەبەئو گەلەکەی.
5- باسکردنی بەسەرهاتی پێغەمبەر ساڵح  سەلامی خوای لێ بێ لەگەڵ گەلەکەیدا . 
6- ئاماژەدان بەبەسەرهاتی پێغەمبەر لوت  سەلامی خوای لێ بێ لەگەڵ گەلەکەیدا . 
7- ڕونکردنەوەی بەڵگەکانی تاک وتەنهایی پەروەردگار ، وبەتاڵ وپوچەڵکردنەوەی دینی موشیرکان وهاوبەش بڕیاردەران وبەندایەتیان بۆ خوداکانیان ، وئەو گاڵتە جاڕیەیی کەخەریکی بوون.
8- هەواڵدانی قورئانی پیرۆز لەبارەی گەلای پێشوەوە ، وسەلماندنی ئەوەی قورئان باڵادەستە بەسەر هەوو کتێبە ئاسمانیەکانەوە .
9- کۆتای هێنان بەسورەتەکە بەباسکردنی هەندێ لەنیشانەکانی ڕۆژی دوایی ، وهەندێ لەمەشهەدەکان وڕوداوەکانی نێوی ، سەرەنجام و ئەوانەی بەدرۆیان دەزانن.


(1) بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/348)، ((تفسير ابن عاشور)) (19/215). وەهەندێ ئەسەر هەن لەهاوەڵانەوە کەئاماژە دەدەن بەم ناوە . بڕوانە: ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/340).

[2]   بڕوانە: ((تفسير ابن جرير)) (18/5)، ((الوسيط)) للواحدي (3/368)، ((تفسير ابن عطية)) (4/295)، ((تفسير أبي حيان)) (8/206).
[3]  وە لەوانەی کە کۆدەنگی زانایانیان گێڕاوەتەوە: القرطبي، وأبو حيان، والفيروزابادي، والبِقاعيُّ، وابن عاشور. بڕوانە: ((تفسير القرطبي)) (13/154)، ((تفسير أبي حيان)) (8/206)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/348)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/332)، ((تفسير ابن عاشور)) (19/215).

[4]   بڕوانە: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (10/296).