سورەتی ( القَصَصِ) 
بەروار: 2021/10/14سەردارن: 1202نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەتەکە:
ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی (القَصَصِ) 
 لەبەر هاتنی خودی( القَصَصِ) تیایدا، هەروەک هاتووە : (فَلَمَّا جَاءَهُ وَقَصَّ عَلَيْهِ الْقَصَصَ) [القصص: 25] واتە: پێغەمبەر موسا پێش دەرچوونی لەمیسر بەسەرهاتی خۆی وگەلەکەی بۆ پیاوێکی ساڵح گێڕایەوە ، ئەمەلەکاتێکدایە ناوێکی تر نەزانراوە بۆ ئەم سورەتە. (1)

 ڕونکردنەوەی (المكِّيِّ والمَدَنيِّ) :

ئەم سورەتە مەکیە (2) ، و کۆدەنگی لەم بارەیەوە گێڕدراوەتەوە  (3) .

ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:

لەگرنگترین ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:
1- ڕونکردنەوەی توانای خودا لەبەهیلاک بردنی ستەمکاران ولەخۆ باییان ، تەنانەت گەر هەموو سەر زەوی بەهەموو هێزێکەوە هاریکاریان بن  (4) .
2- دڵدانەوە ودامەزراندنی باوەڕداران ، وموژدەدان پێیان بەوەی سەرەنجام بۆ ئەوانە  (5) .
3- خۆ ملکەچ کردن بۆ خودا ، وپابەندبوون بەگێڕانەوەی هەموو کارێک بۆ لای ئەو  (6) .

بابەت وپێکهاتەکانی ئەم سورەتە:

لەگرنگترین بابەت وپێکهاتەکانی ئەم سورەتە:

1- ئاماژەدان بەپلەو پایەیی قورئان ، بەوەی که ڕەوانبێژان وخوێنەوارانی موشیرکەکان توانای هێنانی سورەتێکی هاوشێوەی قورئانیان نییە.
2- باسکردنی لەسنوور دەرچوون وفەسادی فیرعەون ، وپەیمانی خودا بەڕزگارکردنی لاوازان ، وسزای کەسانی موفسید وخراپەکار.
3- باسکردنی لەدایک بوونی موسا سەلامی خواى لێ بێ ، وچاودێری خودا بۆی وپاراستنی ، وپێدانی عیلم وحیکمەت پێی.
4-بەسەرهاتی قیبتی وئیسرائیلەکە ، وسەفەری موسا لەمیسرەوە بۆ مەدیەن ، وئاودانی مەڕ بۆ دوو ئافرەتەکە ، ومارەکروونی کچێک لەکچەکانی پیاو چاکەکە لەبەرانبەر کار کردن لەلای ، پاشان دەرچوونی لەمەدیەن ، ودەرکەوتنی نیشانەی پێغەمبەرایەتی لێی، وپشتیوانی خودا بۆی بەپێدانی موعجیزە ، وناردنی لەگەڵ هارونی برایدا بۆلای فیرعەون.
5- دڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ لەوەی کەتوشی دەبێت لەگەلەکەیەوە ، وڕونکردنەوەی ئەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوداوەیە ، وپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ توانای هیدایەت دانی ئەو کەسەی نییە کەخۆشی دەوێت ، وهیدایەت تەنها لەدەستی خودادایە ، وباسکردنی هەندێ لەقسە وقسەڵۆکەکانی هاوبەشبڕیاردەران وڕەدەکەیان ، وباسکردنی هەندێ لەسەرەنجامە خراپەکانیان کەچاوەڕوانیان دەکات لەڕۆژی دوایی دا.
6- بەسەر هاتی قارون ، وخراپەکاری وسەرەڕۆیی لەگەڵ گەلەکەی موسادا ، وسەرسام بوونی بەماڵ وسامانەکەی ، وسەرەنجای لەخۆ بایی بوان وخۆ بەگەورە زانان.
7- ئەم سورەتە کۆتایی پێهێندراوە بەفەرمان کردن بەئیخلاس و تەنها عیبادەت کردن بۆ خودا ،  وڕێگری کردن لەهاوبەشبڕیاردان بۆی.


(1) بڕاونە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/353)، ((تفسير ابن عاشور)) (20/61). 
 ابنُ عاشور دەڵێت: (کاتێ کەلەسورەتەکەدا گفتوگۆی وگێڕانەوە باسکراوە بۆیە بەسەرهات( القَصَصُ) بووە بەبابەتی گرنگی ئەم ئەم سورەتە . وە لەفزی ( القصَصِ ) لەسورەتی «يوسُفَ»دا هاتووە ، بەڵام «يوسُف» لەدوای ئەم سورەته دابەزیوە). ((تفسير ابن عاشور)) (20/61). 
وە لەهەندێ لەئەسەرەکاندا هاتووە کەناوی ئە سورەتە بەم ناوەوە نراوە ؛ لەوانە ( النَّحَّاسُ (ص: 612)، وابنُ الضُّرَيْسِ، وابنُ مَرْدَوَيْهِ-كما في ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/389)-، عن ابن عبَّاسٍ رَضِي الله عنهما. وكذلك ما أخرجه ابنُ مَرْدَوَيْهِ -كما في ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/389)- عن عبد الله بنِ الزُّبَيرِ رضِيَ الله عنهما.

[2] وبۆچوونێک هەیە دەڵێت: ئەم سورەتە مەکیە جگە لەیەک ئایەتی نەبێت کەئەویش ئایەتی: ﴿إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآَنَ لَرَادُّكَ إِلَى مَعَادٍ﴾ [القصص: 85]. 
وە بۆچوونێکی تر هەیە دەڵێت: ئەم سورەتە مەکیە جگە لە ئایەتەکانی ﴿ الَّذِينَ آَتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِهِ هُمْ بِهِ يُؤْمِنُونَ [القصص: 52] تاوەکو: سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ [القصص: 55]؛ کەمەدەنین. بڕاونە: ((تفسير مقاتل بن سليمان)) (3/334)، ((تفسير ابن جرير)) (18/149)، ((تفسير الماوردي)) (4/233)، ((تفسير الزمخشري)) (3/391).

[3] وە یەکێک لەوانەی کەکۆدەنگیان لەم بارەیەوە گێڕاوەتەوە: الفيروزابادي. بڕاوتە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/353).

[4] بڕوانە: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (10/372).

[5] بڕوانە: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (10/371).

[6] بڕوانە: ((نظم الدرر)) للبقاعي (14/233).