سورەتی (العَنكَبوتِ)
بەروار: 2021/10/16سەردارن: 1188نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەتەکە :
ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی (العَنكَبوتِ)  (1) .

ڕونکردنەوەی ( المكِّيِّ والمَدَنيِّ ):

سورەتی ( العَنكَبوتِ ) مەکییە  (2) ، و کۆدەنگی لەم بارەیەوە گێڕدراوەتەوە  (3) .

ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:

لەگرنترین ئامانج ومەبەستەکانی ئەم سورەتە:
باسکردنی بەڵاو وتاقی کردنەوە ، وڕونکردنەوەی حاڵی کەسی توش بوو بەبەڵا لەدونیا و دواڕۆژدا (4) .

بابەتەکانی سورەتەکە :
لەگرنترین بابەتەکانی سورەتی (العَنكبوتِ):
1- ڕونکردنەوەی حەقیقەتی ئیمان ، وتەبیعەتی بەڵاو وفیتنە ، وسەرەنجامی باوەڕداران ومونافیقان وکافران ، وئامۆژگاری کردن بەچاک بوون لەگەڵ دایک وباوکدا ، وڕونکردنەوەی فیتنەی ئەوانەی کافر بوون لەڕوی لەخشتە بردن گومڕا بوونەوە.
2- ڕونکردنەوەی بەشێک لەبەسەرهاتی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیاندا ، لەوانە بەسەرهاتی نوح ، و ئیبراهیم، و لوت ، و ساڵەح ، وموسا سەلامی خودایان لێ بێت ، پاشان کۆتایی هێنانی ئەم بەسەرهاتانە بەڕونکردنەوەی سەرەنجامی خراپی ئەو کەسانەی پێغەمبەرانیان بەدرۆ دەخستەوە.
3- هێنانەوەی نموونە وچواندنی حاڵی کافران بەحاڵی عەنکەبوت کەماڵێکی زۆر لاواز وبێ سەرو بەریان دروست کردووە.
4- فەرمان کردن بەپێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەوەی قورئان بخوێنێت ، ونوێژ بکات .
5- ڕێگری کردن لەوەی موناقەشەو دەمە دەمێ لەگەڵ ئەهلی کتابدا بکرێت مەگەر بەچاکترین شێوە نەبێت جگە لەستەمکارەکانیان ، وڕێنوێنی کردنی باوەڕداران بەوەی چیان پێ بڵێن.
6- هێنانەوەی هەندێ بەڵگە لەسەر ئەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوداوەیە .
7- ڕونکردنەوەی هەندێ لەو دژ بەیەکانەی کەهاوبەش بڕیاردەرەکان لەسەرین ، ئەوان دان دەنێن بەوەی خودا دروستکاری ئاسمانەکان وزەوییە ، وکاتێ دەچنە نێو کەشتیە وشەپۆلی ئاو زۆریان بۆ دێنێت بەدڵسوزی تەنها داوا لەخودا دەکەن ، پاشان کاتێ ڕزگاریان دەکات ودەگەنە وشکانی هاوبەشی بۆ بڕیار دەدەن!
8- وەعد وپەیماندان بەباوەڕداران ئەوانەی لەپێناوی خودادا جیهادیان کردووە بەڕێنوێنی کردنی خەڵک ، وسەرەنجامی باش.


[1] لەبەر ئەوەی چەند جارێک ئەم ناوە هاتووە تیایدا. بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/359). 
وە لەهەندێ لەئەسەرەکاندا ئەم ناوە هاتووە. بڕوانە: ((الدر المنثور)) للسيوطي (6/449).

[2] و گوتراوە: سورەتەکە مەکییە جگە لەئایەتەکانی (1-11) کەمەدەنیە . 
و بۆچوونێکی تر هەیه دەڵێت: مەدەنیە جگە لەئایەتەکانی (1-10)کەلەمەکە دابەزیوە.
وگوتراوە: هەمووی مەدەنیە. بڕوانە: ((تفسير ابن جرير)) (18/355)، ((تفسير الزمخشري)) (3/438)، ((تفسير ابن الجوزي)) (3/398).
[3] لەوانەی کەکۆدەنگیان لەم بارەیەوە گێڕاوەتەوە: الفيروزابادي. بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/359).

[4] بڕوانە: ((شفاء العليل)) لابن القيم (ص: 247).