سورەتی ( الرُّومِ )
بەروار: 2021/10/16سەردارن: 125نوسەر: وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕ

ناوی سورەتەکە :

ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی(الرُّومِ)  (1) :

ئەبو ڕەوح خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: ((أنَّه صلَّى مع النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم الصُّبحَ فقرَأ بالرُّومِ، فترَدَّد في آيةٍ، فلمَّا انصرَف قال: إنَّه يَلْبِسُ علينا القرآنَ أنَّ أقوامًا منكم يُصَلُّون معنا لا يُحْسِنونَ الوُضوءَ، فمَن شَهِد الصَّلاةَ معنا فلْيُحْسِنِ الوُضوءَ))  (2) .
واتە: ئەو نوێژی بەیانی کرد لەگەڵ پێغەمبەردا صلَّى اللهُ عليه وسلَّم وسورەتی ڕۆمی خوێند ، ولەئایەتێکدا ڕاوەستاو باش بۆی نەدەهات،دوای ئەوەی لەنوێژەکە بووەوە فەرمووی: هەندێک لەئێوە نوێژمان لەگەڵ دەکەن ونوێژەکەمان لێ تێک دەدات بەوەی جوان دەست نوێژەکەی ناشوات ، جا هەر یەکێک لەئێوە ئامادەی نوێژ بوو لەگەڵمان با جوان دەست نوێژ بشوات.

ڕونکردنەوەی (المَكِّي والمَدَنيِّ) :

سورەتی ڕوم سورەتێکی مەکییە (3) ، وزیاتر لەموفەسیرێک کۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە  (4) .

ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:
1- هێنانی بەڵگەیەکی زۆر لەسەر تاک وتەنهایی خودا ، وبەتاڵ کردنەوەی شیرک(5) .

2- چەسپاندنی زیندوو بوونەوە وپاداشت لەڕۆژی دوایی دا  (6) .

بابەتەکانی سورەتەکە:
لەگرنترین ئەو بابەتانەی کەسورەتی ڕوم باسی لێوە کردوون:
1- هەواڵدان لەبارەی جەنگی نێوان فارس وڕوم وکۆتایی هاتنی بەسەرکەوتنی فارس ، وپەیماندان بەوەی لەداهاتوودا ڕوم سەر دەکەوێت.
2- هەڵنانی کافران لەسەر ئەوەی بیر لەو شتانە بکەنەوە کەخودا لەئاسمان وزەویدا دروستی کردوون ، وگەڕان لەئەرزدا ؛ بۆ ئەوەی بزانن سەرەنجامی گەلانی پێشوو چۆن بووە ، وهەڕەشە کردن لێیان بەوەی ئەنجامێکی خراپ چاوەڕوانیانە.
3- باسکردنی بابەتی سەرەتایی دورستکردن ودوو بارە گەڕاندنەوەو دورستکردن ، وئەوە تەنها بۆ خودایە ، وهەموو دروستکراوەکان بۆ لای خودا دەگەڕێنەوە.
4- ڕونکردنەوەی ئەوەی لەڕۆژی دوایی دا ڕوو دەدات ، وسەرەنجامی باوەڕدار و بێ باوەڕان.
5- ژماردنی هەندێ ئایەتی گەورە ئەوانەی بەڵگەن لەسەر تاک وتەنهایی خودا.
6- پێداگری کردن لەسەر دەست گرتن بەحەققەوە وشوێن کەوتنی ، وڕێگری کردن لەشوێنکەوتنی ڕێباری هاوبەش بڕیاردەران.
7- هەواڵ دان لەبارەی حاڵی خەڵکەوە لەخۆشی وناخۆشی دا ، وبانگەشە کردن بۆ نەرم ونیانی وبەزەیی هاتنەوە ، وئاگادار کردنەوە وهۆشیاری دان لەبارەی ڕیباوە .
8- هەواڵدان لەبارەی ئەوەی ئەوە خودایە دروستکار وڕۆزی دەرە ، وژێنەر ،و مرێنەرە ، و ئەوەی هاوبەش بڕیاردەران کردوویانە بەهاوەڵی خودا هیچیان بەدەست نی یە.
9- هەواڵدان لەبارەی بڵاو بوونەوەی خراپە وفەسادی لەوشکانی ودەریاکاندا ، وڕوونکردنەوەی ئەوەی هۆکاری ئەوە مرۆڤەکانن وکارو کردوەکانیانە.
10- دڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەهۆی بەدرۆ خستنەوەی گەلەکەی بۆی ، بەوەی ئەوە حاڵی پێغەمبەرانە ، وخودا تۆڵەی لێیان کردۆتەوە ، وسەرخستنی باوەڕدارانی لەئەستۆ گرتووە.
11- ڕوونکردنەوەی ژیانی سەرەکی مرۆڤەکان ، وباسکردنی بەشێک لەحاڵ و وەزعی ڕۆژی دوایی.
12- هەواڵدان لەبارەی ڕۆچوون وبێتامی بێباوەڕان لەهەندێ شتدا ، وفەرمان کردنی خودا بەپێغەمبەرەکەی صَلَّى اللهُ عليه وسلَّم بەوەی ئارام گر بێ وجێگیر ودامەزراو بێت .


[1]لەبەر ئەوەی باسی سەرکەوتنی ڕۆمی تێدایە. بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/365).

[2] أخرجه أحمد (15874) واللَّفظُ له، وابنُ أبي شَيْبةَ في ((المصنف)) (34). حَسَّنه الألباني في ((صحيح الترغيب)) (222)، وشعيب الأرناؤوط في تحقيق ((مسند أحمد)) (25/211). وقال المُنْذِريُّ في ((الترغيب والترهيب)) (1/138): رجاله محتجٌّ بهم في الصَّحيح. وقال الهَيْثَميُّ في ((مجمع الزوائد)) (1/246): رجالُه رجالُ الصَّحيحِ. وبنحوه أخرجه النَّسائيُّ (947)، وأحمد (15873) من حديثِ شَبِيبٍ أبي رَوْحٍ، عن رجُلٍ من أصحاب النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، عن النَّبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم. حسَّنه الألبانيُّ في ((صحيح سنن النسائي)) (947)، وحسَّن إسنادَه ابنُ كثير في ((التفسير)) (6/329)، وشعيب الأرناؤوط في تحقيق ((مسند أحمد)) (25/209).

[3] وبۆچوونێک هەیە پێی وایه: مەکیە جگە لەئایەتی: فَسُبْحَانَ اللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ [الروم: 17]؛ کەمەدەنیە. بڕوانە: ((تفسير ابن جرير)) (18/446)، ((تفسير الزمخشري)) (3/466).

[4] ولەوانەی کەکۆدەنگی لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە : ابنُ عطية، وابنُ الجوزي، والقرطبي، والفيروزابادي، والبِقاعي. بڕوانە: ((تفسير ابن عطية)) (4/380)، ((تفسير ابن الجوزي)) (3/415)،((تفسير القرطبي)) (14/1)، ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/365)، ((مصاعد النظر)) للبقاعي (2/348).

 [5] بڕوانە: ((تفسير ابن عاشور)) (21/60).

[6] بڕوانە: ((نظم الدرر)) للبقاعي (15/1).