ناوی سورەتەکە :
ناوی ئەم سورەتە نراوە بەسورەتی(لُقمانَ) (1) .
ڕونکردنەوەی( المَكِّيِّ والمَدَنيِّ ):
سورەتی لوقمان سورەتێکی مەکییە(2) .
ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین ئامانج ومەبەستەکانی سورەتەکە:
گفتو گۆ کردن لەگەڵ نەفس ودەرونی مرۆڤەکان بەوەی کەپێی خۆشە وحەزی پێیەتی لەژیانێکی خۆش وجوان (3) .
بابەتەکانی سورەتەکە:
لەگرنگترین بابەتەکان کە ئەم سورەتە لەخۆی گرتووە:
1- وەسف وسەنای قورئانی پیرۆز ، بەوەی ڕێنوێنی کار وڕەحمەتە بۆ باوەڕداران ، لەگەڵ باسکردنی هەندێ لەسیفاتەکانیان.
2- باسکردنی بەشێک لەسیفەتی هاوبەش بڕیاردەران ئەوانەی کەگاڵتەیان بەئایەتەکانی خودا دەکرد ، وپشتیان تێ دەکرد.
3- هێنانی بەڵگە لەسەر تاک وتەنهایی خودا وهێز وتواناکانی.
4- باسکردنی لوقمان وئەوەی پێی بەخشراوە لەحیکمەت ودانایی ، وئامۆژگاری و وەسیەتەکانی بۆ منداڵەکەی کەهەریەک لەعەقیدەی ڕاست ، وڕەوشتی بەرز ، ئەنجامدانی عیبادەت ، وهەست کردنی بەچاودێری خودای لەخۆ گرتووە.
5- ڕونکردنەوەی جۆرەها نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانیەوە ، وفراوانی عیلم وزانستی خودا بەهەموو شتێک.
6- سەرزەنشت کردنی هاوبەش بڕیاردەران لەوەی کەچاولێکەری دەکەن وعەقڵیان ناخەنە کار کاتێ کەبانگ دەکرێن بۆ تێفکرین لەبوونەوەر ، وعیبادەت کردن بۆ تەنها خودا.
7- دڵدانەوەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم لەسەر ئەوەی کەهاوبەش بڕیاردەران باوەڕی پێ ناهێنن.
8- بانگەواز کردنی خەڵک بۆ تەقوای خودا ، و غرور نەبوون بەژیانی دونیا.
9- باسکردنی کلیلەکانی غەیب کەپێنج دانەن وتایبەتن بەخودا وکەس ئاگاداری نییە جگە لەخودا.
[1] لەبەر ئەوەی چەند بەسەرهات وڕستەیەک لەحیکمەتەکانی لوقمانی تێدایە کاتێ کە ئامۆژگاری منداڵەکەی دەکات. بڕوانە: ((بصائر ذوي التمييز)) للفيروزابادي (1/370)، ((تفسير ابن عاشور)) (21/137).
ابنُ عاشور دەڵێت: (جگە لەم ناوە ناوێکی تری نییە، وبەم ناوە بەناوبانگ بووە لەنێو موفەسیرەکاندا ، ولەپێغەمبەری خوداوە صلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ بەسەندی ڕاست بەر چاوم نەکەوتووە). ((تفسير ابن عاشور)) (21/137).
[2] وبۆچوونێک هەیە دەڵێت: مەکیە جگە لەسێ ئایەت نەبێ لەئایەتی: وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِنْ بَعْدِهِ [لقمان: 27] تا کۆتایی سێ ئایەتەکە: ... وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ [لقمان: 29]؛ مەدەنییە.
وگوتراوە: ئایەتی: وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِنْ شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ ... وئایەتەکەی دوای مەدەنین.
وەهەروەها گوتراوە: سورەتەکە مەکییە تەنها ئایەتی: الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآَخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ [لقمان: 4]. بڕوانە: ((تفسير ابن جرير)) (18/531)، ((تفسير الزمخشري)) (3/489)، ((تفسير ابن عطية)) (4/399)، ((تفسير ابن الجوزي)) (3/429).
[3] بڕوانە: ((التفسير الوسيط)) لطنطاوي (11/108).