بەشی سێ یەم : بەتاڵ كەرەوەكانی نوێژ
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 1773نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

یەكەم: دەستنوێژ شكان لە ناو نوێژدا
1. ئەوەی بە ئەنقەست دەستنوێژی دەشكێنێت لەناو نوێژدا
هەركەس بەئەنقەست دەستنوێژ بشكێنێت لەناو نوێژەكەیدا ئەوا نوێژ و دەستنوێژەكەشی بەتاڵ بۆتەوە, وسەرلەنوێ‌ دەستنوێژ ونوێژەكەی دووبارە دەكاتەوە وابن روشد ونەوەوی و الرملی یەكدەنگی زانایانیان لەسەری باس كردووە.

2. ئەوەی پێشتر دەستنوێژی شكابوو لەناونوێژدا
هەركەس پێشتر دەستنوێژەكەی شكابوو لەناو نوێژەكەیدا ئەوا نوێژ و دەستنوێژەكەشی بەتاڵ بۆتەوە, وسەرلەنوێ‌ دەستنوێژ ونوێژەكەی دووبارە دەكاتەوە و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی ابن باز و ابن عوسەیمینە.

دووەم: پشت كردن لە قیبلە لەناو نوێژدا
ئەوەی بەئەنقەست و بێ عوزر رووی لە قیبلە بگۆڕێت ئەوا نوێژەكەی بەتاڵە و ابن حەزم و ابن تیمیە یەكدەنگیان لەسەر هێناوە.

سێ یەم: وازهێنان لە روكنێك لە روكنەكانی نوێژ
ئەوەی بە ئەنقەست روكنێك لە روكنەكانی نوێژ نەكات و وازی لێ بهێنێت ئەوا نوێژەكەی بەتاڵە و نەوەوی یەكدەنگی زانایانی لەسەری هێناوە.

چوارەم: قسەكردن لەناو نوێژدا
ئەوەی لەناو نوێژدا قسەبكات و بزانێت كە حەرامە و بەئەنقەست بێت و بۆ بەرژەوەندی نوێژەكەش نەبێت یان رزگاركردنی موسڵمانێك یان هاوشێوەی ئەو كارانەی كەپێویست بەقسەكردن بكات ئەوا نوێژەكەی بەتاڵە و هەریەك لە ابن ابن المونزیر وابن عبدالبر وابن قدامە وابن تیمیە وابن حجر یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.

پێنجەم: پێكەنین وقاقا لەنوێژدا
قاقا وپێكەنین لەنوێژدا بەتاڵی دەكاتەوە و ابن المونزیر و ابن حەزم وابن روشد والزیلعی یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.
شەشەم: كاركردنێكی زۆری بێ پێویست وبەئەنقەست
كارو جوڵەیەكی زۆری بێ پێویست و بەئەنقەست كەفەرمانی پێ نەكرابێ وبێ عوزربێت ئەوا نوێژەكە بەتاڵ دەكاتەوە و هەریەك لە ابن بەتتاڵ و ابن حەزم و ابن عبدالبر و ابن تیمیە یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.

حەوتەم: رێكردن لەناو نوێژدا
رێكردنی زۆر لەناو نوێژدا بەتاڵی دەكاتەوە بەشێوەیەكی گشتی  و ابن بەتتاڵ و ابن حجر یەكدەنگیان لەسەری باس كردووە.
هەندێ‌ لە ئەهلی عیلم وای دەبینن كە كاری زۆر نوێژ بەتاڵ ناكاتەوە مادام ئیزنی پێدراوە لەرووی شەرعیەوە وەكو رێكردن بۆ بەرگری كردن لەو كەسەی دەیەوێ‌ بەپێش نوێژەكەدا بڕوات.

هەشتەم: خواردن و خواردنەوە بەئەنقەست لەناو نوێژدا
هەركەس ئەو كارە بەئەنقەست بكات لەناو نوێژدا ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە و هەریەك لە پێشەوایان ابن المونزیر وابن حەزم وابن عبدالبر وابن قدامە وابن مفلح یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.
-    حوكمی كەسێك كە بەلەبیرچوونەوە یان نەزانین لەناو نوێژەكەیدا شتی خواردو خواردەوە
هەركەس ئەو كارە بكات لەنوێژی فەرز یان سوننەت ئیتر بەهۆی لەبیرچوونەوە بێت یاخود نەزانین ئەگەر شتەكە كەم بێت ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ نابێتەوە و ئەگەریش زۆربوو ئەوا بەتاڵ دەبێتەوە وئەوەش مەزهەبی شافعیەكان (1)  و حەنبەلیەكان و وتەی ابن عوسەیمینە.


دەڵێن: زۆری و كەمی رێژەی خواردن و خواردنەوەكە بە عورف دیاری دەكرێت.
 

بابەتەکانی تر