بەشی سێ یەم : حوكمەكانی زیادە ئەنجام دان لە نوێژدا
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 1331نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

یەكەم: مەشروعیەتی سوجدەی سەهو بۆ زیادە ئەنجام دان بەسەهو
سوجدەی سەهو شەرعێنراوە بۆ زیادە  ئەنجام دان و ئەمەش بە یەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
ئەمەش لەسەر راجیاوازی لەنێوان زانایاندا لەسەر وردەكاری ئەوەی كە چی پێویست بەسوجدەی سەهو دەكات لەزیادە كردن لە نوێژدا.

دووەم: ئەوەی ركوعێك یان سوجدەیەكی زیادە دەبات بە سەهو لەنوێژدا
ئەوەی ئەو كارە دەكات ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ نابێتەوە و ابن تیمیە یەكدەنگی لەسەر ئەوە باس كردووە.

سێ یەم: زیادە ئەنجامدان لەنوێژدا بەئەنقەست
ئەوەی زیادە ئەنجام بدات لەنوێژەكەیدا بەئەنقەست ، وەكو ئەوەی ركوعێك ببات یان پێش تەواوبوونی نوێژ سەلام بداتەوە ئەوا نوێژەكەی بەتاڵ دەبێتەوە و ابن حەزم و ابن عبدالبر و ابن تیمیە یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.