بەشی چوارەم : حوكمەكانی كەم ئەنجام دان لەنوێژدا
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 2874نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

یەكەم: نەكردنی روكنێك بە سەهو
هەر كەسێك روكنێك لە روكنەكانی نوێژی نەكرد بە سەهو, جگە لە تەكبیرەی ئیحرام, ئەوا لەسەریەتی بگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنەو لەوێوە دەست بەنوێژەكەی بكاتەوە سەرلەنوێ‌، مەگەر شوێنەكەی لەدەست چووبێت  و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان وحەنبەلیەكان.
راجیاوازن سەبارەت بەو شوێنەی كە ئەگەر نوێژخوێن پێی گەیشت, وە گەیشتنی بە روكنی نەكراو لەدەست دەرچوبو.

دووەم: حوكمی سوجدەی سەهو بۆ كەسێك كە روكنێك ناكات
هەركەس روكنێكی نوێژی نەكرد وەكو روكوع  وسوجدە – وەكو نمونە- ئەوا دەبێت ئەنجامی بدات و لەوێوە دەست بەنوێژەكەی بكاتەوە و سوجدەی سەهو بۆ ئەوە نییە و شوێنی ناگرێتەوە  وابن عبدالبر یەكدەنگی لەسەر هێناوە.

سێ یەم: حوكمی سوجدەی سەهو بۆ كەسێك كە واجبێكی نوێژی نەكردووە
واجبە ئەو كەسەی كە واجبێكی لە واجباتەكانی نوێژ نەكردووە  – بەسەهو- سوجدەی سەهو ببات وئەوەش مەزهەبی حەنەفیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی ابن باز و ابن عوسەیمینە.
ئەوەش لەسەر راجیاوازی خاوەنەكانی ئەم بۆچوونە لەسەر دیاری كردنی واجباتەكانی نوێژ.

چوارەم: حوكمی سوجدەی سەهو بۆ كەسێك كە سوننەتەكانی ناو نوێژ نەكات
شەرعیە بۆ ئەو كەسە كە سوجدەی سەهو ببات و واجب نییە لەسەری وئەمەش مەزهەبی حەنبەلیەكانە و وتەی پەسەندكراوی ابن باز و ابن عوسەیمینە.

بابەتەکانی تر
مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی سێیەم)سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خێزان وكۆمه‌ڵگه‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 10-به‌خشینى كلیلى خه‌زێنه‌ى سه‌ر هه‌موو زه‌وى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 7-قه‌ده‌غه‌كردنى ناوهێنانى به‌ ته‌نهاسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كانسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /پێشه‌كی نوسه‌رناسینی پەیامبەری خوا یەكێكە لە ‏بنچینە سەرەكیەكانی ئیسلامتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)3-كۆتایى هێنه‌رى پێغه‌مبه‌رانه‌حیكمه‌تى فره‌ژنى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) 6-بانگكردنى به‌ (النبیّ) یان (الرسول) (صلى الله عليه وسلم) سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم )/له‌سه‌ر ئاستی به‌شه‌كانی فێركردن وفه‌رمانبه‌رانیسه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم ) /له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌ خێرخواز و بانگه‌واز خوازه‌كانهەندێك بەڵگەی عەقڵیی سەبارەت بە پێغەمبەرێتی محمد ( صلى الله عليه وسلم )مافەكانی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم بەسەر باوەڕدارانەوە (بەشی دووەم)