بەشی پێنجەم : حوكمەكانی گومان و دوودڵی لە نـوێژدا
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 5257نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

 یەكەم: گومان لە ژمارەی ركاتەكان
زانایان راجیاوازن سەبارەت بەنوێژخوێنێك كەبە گومان بێت دەربارەی ژمارەی ركاتەكان, وەكو ئەوەی دوودڵ بێت لە نوێژێكی چوار ركاتی بەوەی كە سێی كردووە یان چوار, دوو بۆچوون هەیە:
بۆچوونی یەكەم: ئەگەر نوێژخوێن بە گومان بوو لە نوێژی چوار ركاتی بەوەی كە سێی كردووە یان چوار ئەوا یەك ركاتی تر دەكات و سوجدەی سەهو دەبات و كار بە گومانە زۆرەكەی ناكات وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان وشافعیەكان و حەنبەلیەكان.

بۆچوونی دووەم: ئەگەر نوێژخوێن بە گومان بوو لە نوێژی چوار ركاتی بەوەی كە سێی كردووە یان چوار ئەوا بیردەكاتەوە بە مێشكی خۆی دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی راستیەكە ویەكلاییكردنەوەی, خۆ ئەگەر بۆی دەركەوت و زانی ئەوا كاری پێ دەكات, ئەگەرنا ئەوا كار بە یەقین و دڵنیایی دەكات كە كەمەكەیە ( واتە سێ ركات) وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و وتەی پەسەندكراوی شەوكانی وابن عوسەیمینە.

دووەم: ئەگەر دوای سەلام دانەوە كەوتە گومانەوە و دوودڵ بوو
بەگومان بوون دوای سەلام دانەوە هیچ كاریگەری نابێت لەسەر نوێژەكە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان (مشهور) و حەنبەلیەكان و وتەیەكیشە لای مالیكیەكان. 

بابەتەکانی تر
ئایا پۆشاكی شەرعی تەنها ئەو لەچكەیە كە خوشكانمان ‏ئەی پۆشن؟پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژداخـوشكى بەڕێزەكەم پێش ئەوەی بچیت بۆ بازاڕته‌یه‌موم كردن بۆ ئافره‌تێ بیانووی هه‌بێ و نه‌توانێ ئاو به‌كاربهێنێبەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن حوكمی ده‌ركه‌وتنی پێیه‌كانى ئافره‌ت، وه‌ ئایا پێیه‌كانى ئافره‌ت عه‌وره‌ته‌؟بێ گومانم له‌وه‌ى كه‌ ئیسلام جوانترین به‌رنامه‌ی ژیانه‌ به‌ڵام ئایا بوونى كه‌نیزه‌ك زوڵم نى یه‌ له‌ ئافره‌ت؟ چەند دێڕێك بۆ خوشكاندە ئامۆژگاری بۆ ئەو کچانەی هەست بە تەنهایی و بێتاقەتى دەکەنئاگاداركردنە‌وە‌یە‌كی خوشكانئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ئیسلامباسی چوارەم:چـوونە مزگــەوت‌و مــانەوە تێیدا بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ هەردوو ئافرەتن بەڵام !!!پلەیان لە لای پەروەردگار جیاوازە ( بەشی دووەم )ئەو ئافرەتەی كە : پەروەردگار ڕقی لێیە