بەشی حەوتەم : كەسێك سەهو دەكات لە نوێژەكەیدا و بەهۆی لەبیرچوونەوەوە سەلام دەداتەوە ودواتر بیری دەكەوێتەوە
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 1849نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

یەكەم: حوكمی بیركەوتنەوەی سەهو دوای سەلام بەڵام دوای ماوەیەكی درێژ
ئەگەر نوێژخوێن سەهوی كرد لە نوێژەكەیدا وپاشان سەلامی دایەوە و بیری چوو كە سوجدەی سەهو ببات و ماوەیەكی زۆریشی پێ چوو, ئەوا سوجدەی سەهو لەسەری دەكەوێت – نایبات- ئەوەش روون و دیارە لای شافعیەكان و مەزهەبی حەنبەلیەكانە و وتەی ابن باز وابن عوسەیمینە.

دووەم: حوكمی بیركەوتنەوەی سەهو دوای سەلام دوای ماوەیەكی كورت
ئەگەر نوێژخوێن سەهوی كرد لە نوێژەكەیدا وپاشان سەلامی دایەوە و بیری چوو كە سوجدەی سەهو ببات و ماوەیەكی زۆریشی پێ نەچوو ئەوا سوجدە دەبات و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان  وشافعیەكان  و حەنبەلیەكان .
* لای مالیكیەكان حوكمەكەی بەو شێوەیەیە كە كەسەكە لە مزگەوت دەرنەچووبێت.
* شافعیەكان دەقیان لەسەری هەیە بەوەی كە كەسەكە بۆی هەیە سوجدە نەبات و نوێژەكەشی دورست وصەحیحە.
* لای حەنبەلیەكان حوكمەكەی بەو شێوەیەیە كە كەسەكە لە مزگەوت دەرنەچووبێت.