بەشی یەكەم :  سوجدەی قورئان خوێندن
بەروار: 2022/09/16سەردارن: 11810نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

یەكەم: مەشروعیەتی سوجدەی قورئان خوێندن
سوجدەی قورئان خوێندن كارێكی شەرعی و رێگەپێدراوە و هەریەك لە پێشەوایان: قورتوبی و نەوەوی و ابن تیمیە و ابن حجر و هەیتەمی و صەنعانی و نەفراوی یەكدەنگیان لەسەری هێناوە.

دووەم: حوكمی سوجدەی قورئان خوێندن
سوجدەی قورئان خوێندن سوننەتە بۆ هەریەك لە قورئان خوێن و گوێگر  وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: شافعیەكان و حەنبەلیەكان و مالیكیەكان  و وتەی داودی زاهیری و كۆمەڵێكیشە لە سەلەف.

تێبینی : بەڵام ئەو كەسەی كە قورئانەكەی بەرگوێ‌ دەكەوێت و خۆی گوێی بۆ شل ناكات، ئەوا زانایان راجیاوازن لەسەری و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و لەوەجهێكیشدا لای شافعیەكان دەڵێن: بۆ ئەو كەسە سوننەت نییە. و شافعیەكانیش دەڵێن: بۆ ئەویش سووننەتە بەڵام زۆر جەختی لەسەر نەكراوە. و حەنەفیەكانیش دەڵێن: لەسەر گوێگر واجبە سوجدە ببات ئیتر مەبەستی گوێگرتنی بێت یان نا.
وە مالیكیەكان لەنێو خۆیانیشدا راجیاوازن لەسەر ئەوەی كە سوننەتە یان چاكە.

سێ یەم: سوجدەی قورئان خوێندن لە كاتە نەهی لێ كراوەكان
زانایان لەو بارەیەوە راجیاوازن و دوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: دروست نییە سوجدەی قورئان خوێندن ببرێت لە كاتە نەهی لێ كراوەكان و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان.
بۆچوونی دووەم: سوجدەی قورئان خوێندن لە هەموو كاتێكدا دروستە تەنانەت ئەگەر لەو كاتانەش بێت كە نەهی لێكراوە نوێژیان تێدا بكرێت, وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و ریوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وصەنعانی وشەوكانی و ابن باز وابن عوسەیمینە.

چوارەم: ژمارەی سوجدەكانی قورئان
لە قورئاندا لە پازدە سوجدە زیاتر نییە و ابن حەزم یەكدەنگی لەسەر ئەمە هێناوە.

پێنجەم: ئەو شوێنانەی كە بەیەكدەنگی شوێنی سوجدەن لەنێو قورئان
زانایان یەكدەنگن لەسەر دە سوجدە كە سوجدەیان تێدا دەبرێت و ئەمانەی خوارەوەن:
1.    سورة الأعراف الآية (206)
2.    سورة الرعد الآية (15)
3.    سورة النحل الآية (49-50)
4.    سورة الإسراء الآية (107- 109)
5.    سورة مريم الآية (58)
6.    سورة الحج الآية (18)
7.    سورة الفرقان الآية (60)
8.    سورة النمل الآية (26)
9.    سورة الم السجدة الآية (15)
10.    سورة الفصلت الآية (37-38)

هەریەك لە پێشەوا ابن حەزم و ابن حجر و ابن قدامە یەكدەنگیان لەسەر ئەمە باس كردووە.
وە پێشەوا ابن كەسیر یەكدەنگی هێناوە لەسەر سوجدەی سورەتی الاعراف و سوجدەی سورەتی مریم.
وە پێشەوا نەوەوی یەكدەنگی هێناوە لەسەر سوجدەی یەكەمی سورەتی الحج.
هەروەها ابن بەتتاڵ یەكدەنگی هێناوە لەسەر سوجدەی سورەتی الحج.

شەشەم: سوجدەی دووەمی سورەتی (الحج)
یەكێكی تر لە شوێنەكانی سوجدەی قورئان خوێندن بریتیە لە سوجدەی سورەتی الحج ئایەتی (77) و ئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی ابن حبیب و ابن وهب لەمالیكیەكان و وتەی كۆمەڵێكیشە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر وابن تیمیە وشەوكانی و ابن عوسەیمینە.

حەوتەم: سوجدەی سورەتی (ص)
یەكێكی تر لە شوێنەكانی سوجدەی قورئان خوێندن بریتیە لە سوجدەی سورەتی (ص) ئایەتی (24) و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و مالیكیەكان و وتەی هەندێ‌ لە شافعیەكان و ریوایەتێكیشە لە ئەحمەدەوە وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر و ابن حەزم و ابن باز وابن عوسەیمینە.

هەشتەم: سوجدەكانی نێو سورەتەكانی (النجم ، والإنشقاق ، والعلق)
یەكێكی تر لە شوێنەكانی سوجدەی قورئان خوێندن بریتیە لە سوجدەی سورەتی النجم ئایەتی (62) و لە سورەتی الإنشقاق ئایەتی (20-21) و لە سورەتی العلق ئایەتی (19) و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و شافعیەكان وحەنبەلیەكان و ریوایەتێكیشە لە مالیكەوە و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزمیشە.

نۆیەم: شێوازی بردنی سوجدەی قورئان خوێندن لە نوێژدا
1. الله أكبر كردن بۆ دابەزین و بەرزبوونەوە
تەكبیرە دەكرێت بۆ سوجدەی قورئان خوێندن لەناو نوێژدا بۆ دابەزین و بەرزبوونەوە و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
2. دەست بەرزكردنەوە لەكاتی تەكبیرەدا بۆ سوجدەی قورئان خوێندن
دەست بەرزكردنەوە مەشروع نییە لەكاتی بردنی ئەو سوجدەیەدا وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكەكان وشافعیەكان وریوایەتێكیشە لە حەنبەلیەكانەوە.

دەیەم: شێوازی بردنی سوجدەی قورئان خوێندن لە دەرەوەی نـوێژ
1.    دەست نوێژ بۆ سوجدەی تیلاوە
زانایان راجیاوازن سەبارەت بە بوونی دەستنوێژ وپاكێتی بۆ سوجدەی تیلاوە ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەكەم: دەست نوێژ مەرجە بۆ سوجدەی تیلاوە و بەبێ ئەوە صەحیح نییە و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
بۆچوونی دووەم: دەست نوێژ مەرج نییە بۆ سوجدەی تیلاوە و ئەمەش وتەی هەندێ‌ لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی بوخاری و ابن حەزم وابن تیمیە وصەنعانی وشەوكانی وابن بازە.
2. تەكبیرە كردن بۆ دابەزین و بەرزبوونەوە بۆ سوجدەی تیلاوە لە دەرەوەی نوێژ
زانایان لەم بارەیەوە راجیاوازن بۆ چەندین بۆچوون كە بەهێزترینیان دووانە:
 بۆچوونی یەكەم: تەكبیرە كردن سووننەتە بۆ دابەزین و بەرزبوونەوە لە دەرەوەی نوێژ و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
بۆچوونی دووەم: تەنها تەكبیرە بۆ دابەزین دەكات و بۆ بەرزبوونەوە نایكات وئەمەش ریوایەتێكە لە ئەبی حەنیفەوە و وتەی پەسەندكراوی هەندێ‌ لە حەنبەلیەكان وابن باز وابن عوسەیمینە.
3. ئەوەی دەیڵێت لە سوجدەكەدا
ئەوەی لە سوجدەی نوێژدا دەیڵێت هەر ئەوەش دەڵێت لە سوجدەی تیلاوەدا لە تەسبیح و دوعا و ئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
4. حوكمی سەلامدانەوە لە سوجدەی تیلاوە
سەلامدانەوە مەشروع نییە لە سوجدەی تیلاوە وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و مالیكیەكان و وتەیەكیشە لای شافعیەكان و ریوایەتێكشە لە ئەحمەدەوە وبەگشتی سەلەف لەسەر ئەمەن و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وابن باز و ابن عوسەیمینە.

بابەتەکانی تر
ئایا پۆشاكی شەرعی تەنها ئەو لەچكەیە كە خوشكانمان ‏ئەی پۆشن؟پۆشاكی ئافرەتان لە ناو نوێژداخـوشكى بەڕێزەكەم پێش ئەوەی بچیت بۆ بازاڕته‌یه‌موم كردن بۆ ئافره‌تێ بیانووی هه‌بێ و نه‌توانێ ئاو به‌كاربهێنێبەشی سێیەم: كۆمەڵە ئەحكامێك كە بۆ ئافرەتان دروستە لە كاتی بێ نوێژی دا ئەنجامی بدەن حوكمی ده‌ركه‌وتنی پێیه‌كانى ئافره‌ت، وه‌ ئایا پێیه‌كانى ئافره‌ت عه‌وره‌ته‌؟بێ گومانم له‌وه‌ى كه‌ ئیسلام جوانترین به‌رنامه‌ی ژیانه‌ به‌ڵام ئایا بوونى كه‌نیزه‌ك زوڵم نى یه‌ له‌ ئافره‌ت؟ چەند دێڕێك بۆ خوشكاندە ئامۆژگاری بۆ ئەو کچانەی هەست بە تەنهایی و بێتاقەتى دەکەنئاگاداركردنە‌وە‌یە‌كی خوشكانئایا تا ئێستا ئەم پرسیارانەت ‏لە خۆت كردووە؟ئەرك و مافەكانی ئافرەت لە نێوان دینی ئیسلام و پێش ئیسلامباسی چوارەم:چـوونە مزگــەوت‌و مــانەوە تێیدا بۆ ئافرەتێ كە لە بێ نوێژی دا بێ هەردوو ئافرەتن بەڵام !!!پلەیان لە لای پەروەردگار جیاوازە ( بەشی دووەم )ئەو ئافرەتەی كە : پەروەردگار ڕقی لێیە