بەشی دووەم: حوكمەكانی نوێژی سوننەت
بەروار: 2025/08/03سەردارن: 592نوسەر: دامەزراوەى (الدُّرر السَّنية) ، وەرگێڕانی : ستافی ماڵپەڕى بەهەشت

·    یەكەم: ئەنجام دانی نوێژە سوننەتەكان لە ماڵەوە
ئەنجام دانی نوێژی سوننەت لە ماڵەوە خێرتر و باشترە لە ئەنجام دانی لە مزگەوتدا وئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
·    دووەم: پابەند بوون بە نوێژی سوننەتەوە بە دەست پێكردنی
نوێژخوێن پابەند نییە بەتەواوكردنی نوێژی سوننەت كە چووە ناویەوە و قەزایشی ناكاتەوە كە پچڕانی، وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان وحەنبەلیەكان(1) و وتەی پەسەندكراوی ابن عوسەیمینە.
·    سێیەم: دانیشتن لە نوێژی سوننەت
پێشتر باسی كرا لە بابەتی حوكمی بەپێوە وەستان بۆ نوێژی سوننەت لە باسی چۆنێتی نوێژدا.
·    چوارەم: ڕاكشان لە نوێژی سوننەتدا
دروست نییە بە ڕاكشانەوە نوێژی سوننەت بكرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وەجهێكیشە لای شافعیەكان.
·    پێنجەم: نوێژی سوننەت دوو ڕكات دوو ڕكاتە
شەونوێژ و بەڕۆژ نوێژكردن دوو ڕكات دوو ڕكات دەبێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان وشافعیەكان(2) و حەنبەلیەكان(3) و وتەی داودی زاهیریە.
·    شەشەم: حوكمی ئەو نوێژە سوننەتەی كەیەك ڕكات بكرێت جگە لە ویتر
نوێژی سوننەت دروست نییە یەك ڕكات بكرێت جگە لە نوێژی ویتر نەبێت و ئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و مالیكیەكان و ڕیوایەتێكە لە ئەحمەدەوە ووتەی پەسەندكراوی ابن قدامە و ابن باز وابن عوسەیمینە.
·    حەوتەم: قەزاكردنەوەی ئەو نوێژە سوننەتانەی كەبەهۆكارێك شەرعێنراوە
ئەو نوێژە سوننەتانەی كەبەهۆی شتێكەوە ڕێگەپێدراون و ئەنجام دەدرێت بە نەمانی ئەو هۆكارە ئەویش قەزاناكرێتەوە وەكو نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران و نوێژە بارانە و هاوشێوەكانیان ونەوەوی یەكدەنگی لەسەر هێناوە، وە هەروەها ابن حجر و شەوكانیش یەكدەنگیان هێناوە لەسەر ئەوەی كە خۆرگیران و مانگ گیران دوای لاچوونی گیرانەكەیان ئەوا نوێژەكە قەزاناكرێتەوە.
·    هەشتەم: شوێن گواستەوە لە نوێژی فەرزەوە بۆ نوێژی سوننەت
١) خۆگواستنەوەی ئیمام لەو شوێنەی كە نوێژ فەرزەكەی كردووە بۆ شوێنێكی تر بۆ نوێژی سوننەت
ڕێگەپێدراوە(موستەحەبە) بۆ ئیمام كە لەو شوێنەی نوێژی فەرز دەكات بیگوازێتەوە بۆ شوێنێكی تر بۆ نوێژی سوننەت ئەگەر ویستی نوێژی سوننەت بكات وئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف.
٢) شوێن گواستنەوەی مەئموم لەو شوێنەی نوێژی فەرزی كردووە بۆ شوێنێكی تر بۆ نوێژی سوننەت
باشتر وایە مەئموم ئەو شوێنە بگوازێتەوە كە نوێژی فەرزی تێدا كردووە ئەگەر ویستی نوێژی سوننەت بكات بۆ شوێنێكی تر وئەمەش مەزهەبی مالیكیەكان و حەنبەلیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی شەوكانی و ابن عوسەیمینە.
·    نۆیەم: سەرقاڵ بوون بە زیكرەوە لە دوای نوێژ و پێش دەستپێكردنی سوننەت
كە نوێژخوێن نوێژە فەرزەكەی تەواو دەكات ئەوا دەست بەخوێندنی زیكرەكان دەكات وپاشان نوێژی سوننەت دەكات ئەگەر ئەو نوێژە فەرزە سوننەتی دوایەوەی هەبوو، وە ئەمە مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكانە.
·    دەیەم: بە كۆمەڵ ئەنجام دانی نوێژی سوننەت
دروستە نوێژی سوننەت بە كۆمەڵ ئەنجام بدرێت بەمەرجێك نەكرێت بە هەمیشەیی وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان(4) و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
یازدەیەم: حوكمی دەنگ نزم كردنەوە لە نوێژی رۆژدا
سوننەتە دەنگ نزم بكرێتەوە لەو نوێژە سوننەتانەی بە ڕۆژ دەكرێت وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان و حەنبەلیەكان.
·    دوازدەیەم: حوكمی دەنگ بەرزكردنەوە لە شەونوێژدا
شەونوێژكار سەرپشكە لەوەی دەنگ بەرزدەكاتەوە یان نزمی دەكاتەوە وئەمەش مەزهەبی حەنەفیەكان و حەنبەلیەكان(5) و وتەی پەسەندكراوی ابن حەزم و أبو ولیدی الباجی و ابن عوسەیمین و لیژنەی هەمیشەیی فەتوایە.


(1) لای ئەمان قەزاكردنەوەی سوننەت موستەحەبە.
(2) شافعیەكان بە دەق لایان هاتووە كە باشتر وایە بۆ ئەو كەسەی نوێژی سوننەت دەكات لەشەودا یان بە ڕۆژ كە دوو ڕكات دوو ڕكات بیكات وە دروستیشە كە چەندین ڕكات پێكەوە كۆ بكاتەوە ئیتر بەشەو بێت یان رۆژ.
(3) مەزهەبی حەنبەلیەكان ئەوەیە كە شەونوێژ بە دوو ڕكات دوو ڕكات نەبێت دروست نییە و بەهەمان شێوە بۆ ڕۆژیش وا باشترە و ئەگەریش بە ڕۆژ بە چوار ڕكاتیش بیكات ئەوا دروستە.
(4) مالیكەكان بەو مەرجە دەڵێن دروستە كە جەماعەتەكە زۆر نەبێت و لە شوێنێكی دیارو بەناوبانگدا نەبێت.
(5) لای ئەوان باشتر وایە رەچاوی بەرژەوەندی بكرێت, وەكو ئەوەی ئەگەر دەنگ بەرزكردنەوە چالاكترە بۆ قورئان خوێندن یان لای چەند كەسێكە كە گوێ دەگرن لە خوێندنەكەی و سوودی لێ وەردەگرن ئەوا دەنگ بەرزكردنەوە چاكترە, بەڵام ئەگەر كەسێكی تر لە نزیكیەوە شەونوێژی دەكرد و زیانی پێ دەگەیاند ئەوا دەنگ نزم كردنەوە باشترە.

بابەتەکانی تر
باسی سێیەم::گرنگترین ڕووداوەكانی خیلافەتی ئەبوبەكری صدیقعەدالەتی هاوەڵان(رضي الله عنهم)‏ بەشی یەكەمباسی دووەم ::گــرنــگترین ڕووداوەكــــانی ســـەردەمــــی عومەری كوڕی خەتتاب رضي الله عنه:باسی چوارەم:هۆكاری جیاوازی نێوان هاوەڵان رضي الله عنهبەشی شەشەم:خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران موعاویەی كوڕی ئەبوسوفیان وگرنگترین ڕوداوەكانله‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌ مێژوویه‌كاندا له‌ چی ووریا بین؟ده‌مێك له‌ مێژوى ئیسلام - پێشه‌كى نوسه‌ربەشی سێیەم::خیلافەتی ئەمیری ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەففان رضي الله عنهباسی دووەم::ئەبوبەكری صدیق رضي الله عنه لە چەند دێڕێكداباسی چوارەم::خیلافه‌تى ئه‌میرى ئیمانداران عوسمانى كورِى عه‌ففان ::دەستپێكردنی فیتنەباسی سێیه‌م:كوشتنى ئه‌میرى ئیمانداران عه‌لى كورِى ئه‌بو تاڵیب رضي الله عنه ساڵی40كباسی پێنجەم::ئەو شتانەی كە لە عوسمانیان گرت رضي الله عنهفەرموودە زۆرەكانی ئەبو هورەیرە ـ رضي الله عنه و گومانێكی بێبنەماباسی دووەم::عوسمانی كوڕی عەففان لە چەند دێڕێكدا