* یەكەم: حوكمی دانەوەی قەزاكردنەوەی نوێژی فەرز لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا
هەموو نوێژە فەرزەكان لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا ئەنجام دەدرێت و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: مالیكیەكان و شافعیەكان وحەنبەلیەكان و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن المونزیر و إسحاق و أبو سەورە.
* دووەم: حوكمی كردنی ئەو نوێژانەی كە هۆكاریان هەیە لەكاتە نەهی لێكراوەكاندا
زانایان سەبارەت بەم باسە(1) دوو بۆچوونیان هەیە و ڕاجیاوازن:
بۆچوونی یەكەم: ئەنجام دانی نوێژە هۆكاردارەكان لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا دروست و ڕێگەپێدراوە وئەمەش مەزهەبی شافعیەكان و ڕیوایەتێكە لە ئەحمەدەوە و وتەی كۆمەڵێكە لە سەلەف و وتەی پەسەندكراوی ابن تیمیە وابن القیم وابن باز و ابن عوسەیمینە.
بۆچوونی دووەم: ئەنجام دانی نوێژە هۆكاردارەكان لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا دروست و ڕێگەپێدراو نییە وئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە: حەنەفیەكان و مالیكیەكان و حەنبەلیەكان.
* سێیەم: حوكمی ئەنجام دانی سوننەتی ڕەها لەكاتە نەهی لێكراوەكاندا
دروست و ڕێگەپێدراو نییە لەڕووی شەرعیەوە ئەو نوێژە سوننەتانە ئەنجام بدرێن كە هۆكاریان نییە و ڕەهان لە كاتە نەهی لێكراوەكاندا، بەتایبەت لەكاتی خۆرهەڵاتن و خۆرئاوابووندا، و ابن عبدالبر و نەوەوی و العراقی یەكدەنگی زانایانیان لەسەر ئەمە باس كردووە.
(1) پێشەوا نەوەوی دەڵێت: " مەبەست لەو نوێژانەی كە هۆكاریان هەیە ئەوانە كە هۆكارێك بۆ ئەنجام دانیان هەیە وەكو قەزاكردنەوە و نوێژی جەنازە و سوجدەی قورئان خوێندن وسوجدەی شوكر و نوێژی خۆرگیران و مانگ گیران و نوێژی تەواف..." (المجموع 4/170).








