بسم الله الرحمن الرحيم
پێشه‌كى
مادده هۆشبه‌ره‌كان یان سروشتین یان دروستكراون و به‌كارده‌هێنرێن بۆ تێكدان و كه‌م كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م .. واته دوو جۆر مادده هۆشبه‌ر هه‌یه:
یه‌كه‌م: مادده هۆشبه‌ره سروشتىیه‌كان كه به شێوه‌ى بنێشت به‌كارده‌هێنرێن و بۆ ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بنه هۆى تێكچوون له ده‌مارگه‌لى گشتى و خاوبوونه‌وه و بێ هێزى له‌ش، یان شێوه‌ى هه‌ڵمژین له ڕێگاى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دانه‌وه كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ لاوازكردنى ماسولكه‌ى دڵ و تووشبوون به سینگه‌سۆته (ذبحة صدرية).
دووه‌م: مادده هۆشبه‌ره دروستكراوه‌كان وه‌كو ده‌رمانى جۆراوجۆرى كیمیایی كه به‌شێوه‌ى خه‌پله به‌كارده‌هێنرێت وه‌كو ئه‌و جۆره ده‌رمانانه كه بۆ وریاكردنه‌وه و نه‌خه‌وتن به‌كاردێن كه زۆر جار له نێوانى شۆفێره‌كان بڵاوده‌بێته‌وه له كاتى لێخوڕین بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر یان له نێوان خوێندكاران له كاتى شه‌وانى پێش تاقیكردنه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێته هۆى له‌بیرچوونى هه‌موو زانیارییه‌كانى مێشك به هۆى كه‌م خه‌وى ، هه‌روه‌ها جۆره‌كانى ده‌رمانى خاوكه‌رى كیمیایی و مادده‌ى هۆشبه‌ره دروستكراوه كیمیاییه‌كان كه كۆنتڕۆڵى مێشك تێكده‌ده‌ن و ده‌بنه هۆى په‌لامارى كه‌سانى ده‌وروبه‌رو كوشتن‌یان و ئه‌نجامدانى كارى نائاسایی (شاذ) وكێشه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م حاڵه‌ته.
[كاریگه‌رى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر مرۆڤ]
مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر مرۆڤ كه تووشى هه‌ندێ كێشه‌ى كه‌سێتى و ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت وه‌كو:
یه‌كه‌م: كوشتنى كه‌سانێكى ده‌وروبه‌رى یان په‌لاماردانى كه‌سانێكى نزیك له ناو خێزان وه‌كو خوشك و دایك و كچ و ته‌عه‌ددا كردن له‌سه‌ریان به هه‌موو جۆره‌كانى كارى نایاسایی و ناشه‌رعى وه‌كو چه‌نده‌ها حاڵه‌ت ڕووداوه و ڕووده‌دات به شێوه‌ى ڕۆژانه.
دووه‌م: تووش بوون به سستبوونى مێشك و كۆئه‌ندامى ده‌مارگه‌لى گشتى كه ده‌بێته هۆى تێكدان له شێوه‌ى له‌ش و كۆنترۆڵكردن له كاتى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕێكردندا.
سێیه‌م: هێزى مێشك وتواناى بیركردنه‌وه‌ى كه‌م ده‌كات و كه‌سى تووشبوو بێ ئاگا ده‌بێت.
چواره‌م: كه‌سى تووشبوو له كۆتاییه ده‌مرێت به هۆى وه‌رگرتنى ڕێژه‌یه‌كى زۆر له مادده هۆشبه‌ره‌كان یان تووشى ئیفلیجی (شلل) ده‌بێت له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى یان خواره‌وه‌ى له‌ش.
پێنجه‌م: ده‌بێته هۆى له‌ناودانى په‌یوه‌ندى و دووبه‌ره‌كى له نێوان ئه‌ندامه‌كانى خێزان و خراپى له ره‌ووشتیان.
هه‌روه‌ها زیانى تریشى هه‌یه وه‌كو ( تێكچوونى مێشك ، ژه‌هراوی بوونى خوێن به ئه‌لكه‌هوول ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى ئه‌عساب ، هه‌وكردنى ده‌ماره‌كانى چاو كه‌ده‌بێته‌هۆى كوێرى ، هه‌ڵاوسانى سپڵ ، زیادبوونى تاوان و تاوانى ئابڕووتكێن ...هتد).
[كاریگه‌رى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ]
مادده هۆشبه‌ره‌كان كاریگه‌ریه‌كى سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانى ئاستى توانا و چالاكى مرۆڤى تووشبوو له كۆمه‌ڵگادا به هۆى كه‌مى تێگه‌یشتنى مێشك و نه‌كۆنترۆڵكردنى جموجۆڵى ئه‌ندامه‌كانى له‌ش و وازهێنان له ئه‌نجامدانى ئیش و كارى ڕۆژانه. هه‌روه‌ها مرۆڤى تووشبوو له سه‌ره‌تاوه به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات و پاره‌یه‌كى كه‌مى بۆ ته‌رخان ده‌كات به‌ڵام له دواى چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م ڕێژه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كه زیاد ده‌كات و بڕه پاره‌ى زیاترى بۆ ته‌رخان ده‌كات ، هه‌روه‌ها كه‌سى تووشبوو كێشه‌ى ئابوورى و بێ ئیشى و بێ پاره‌یی و وازهێنان له ماڵ و منداڵ و قه‌رزارى كه‌سانى دیكه ده‌بێت جگه له كێشه‌ى ته‌ندروستى ونائارامى وتاوان. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ تێكدانى كۆمه‌ڵگا و پێویستى به مووچه‌یه‌كى زۆر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
[هۆكارى بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ]
هۆكاره‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره جۆراوجۆره‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا زۆرن به‌ڵام ده‌توانین بڵێین چه‌ند هۆكارێكى سه‌ره‌كیمان هه‌یه له‌م بابه‌ته كه ده‌كرێ به كورتى باسى بكه‌ین له‌وانه:
یه‌كه‌م: بێ كارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى فیلمى خراپ له نێوان گه‌نجاندا هۆیه‌كى سه‌ره‌كیه بۆ فێربوونیان له‌سه‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان.
دووه‌م: كێشه‌ى ڕۆژانه‌ى ناو خێزان .. تێكچوونى نێوان دایك و باوك و خراپى ماموڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌بێته هانده‌رێك بۆ به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ها هاتنى هه‌ندێ خه‌ڵكى بیانى بۆ كوردستان به‌مه‌به‌ستى كاركردن مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه له كۆمه‌ڵدا ، ئه‌وه‌ش بزانین زۆر جار مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئایدز ، وه زۆربه‌ى تووشبووان به‌م نه‌خۆشیه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێنن و بڵاویشى ده‌كه‌نه‌وه.
[ئایا به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان زیاتر له چى چینێكى كۆمه‌ڵدا ده‌بینرێت ؟ بۆ چى ؟]
جیاوازى هه‌یه له نێوان تواناى كه‌سه‌كان له ڕووى ئابوورییه‌وه بۆ كڕینى مادده هۆشبه‌ره‌كان به گوێره‌ى نرخ و تواناى پێدانى ئه‌و نرخه، بۆیه ئه‌م به‌كارهێنانه زیاتر له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌بینرێت كه
به‌توانان له ڕووى ئابوورییه‌وه ، هه‌روه‌ها له نێوانى كه‌سانێكى تواناى ئابوورى كه‌م بڵاوده‌بێته‌وه ، ئه‌مه و جگه له چینی گه‌نجان و لاوان و هه‌رزه‌كاران كه ژماره‌ى تووشبوونیان زۆرتره به هۆى نه‌زانینه‌وه و كێشه‌ى ده‌روونى كه له‌م توێژه‌دا زۆرتر ده‌بێت.
[چۆنێتى بنبڕ كردنی ئه‌م دیارده‌یه ]
كه‌سانى تووشبوو به‌تایبه‌ت گه‌نجان ئه‌گه‌ر زانیان مادده هۆشبه‌ره‌كان زۆر به ئاسانى ده‌رده‌كه‌ون له پشكنین و شیكردنه‌وه‌ى نموونه‌ى میز كه له دواى چه‌ند ڕۆژێك له ناو میزه‌كه‌دا ده‌مێنێت ئه‌وا ده‌بێته هۆكارێك بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یان له به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره مادده خراپانه له ترسى ئاشكرابوونیان له لایه‌ن كه‌سانى ده‌وروبه‌ره‌وه ، بۆیه سه‌ر باوكانه ئاگادارى هه‌ڵسوكه‌وتى منداڵه‌كانیان بن ئه‌گه‌ر نیشانه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وت ده‌بێت پشكنینێك ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر نموونه‌ى میز له بنكه‌ى ته‌ندروستى ، وه ده‌بێت نموونه‌ى میزه‌كه له ناو په‌رداخێكى پلاستیكى پاك بۆ ماوه‌ى 3 بۆ 4 ڕۆژ كۆبكرێته‌وه له ناو سه‌لاجه‌دا بپارێزرێت وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامى پشكنینه‌كه پۆزه‌تیڤ بوو ، ده‌بێت پشكنینه‌كه دووباره بكرێت له‌سه‌ر نموونه‌كه بۆ دڵنیایه‌كى زیاتر و كه‌مى هه‌ڵه.
[چاره‌سه‌رى كه‌سى تووشبوو]
كه‌سى تووشبوو به چه‌ند جۆرێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له‌وانه:
یه‌كه‌م: له‌ناوبردنى مادده ژه‌هراویه‌كانى ناو له‌ش و كه‌مكردنى ئازار و پێدانى شله‌مه‌نى.
دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى به زانینی كێشه‌ى ناو خێزان و هۆكارى به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر.
سێیه‌م: فێركردنى كه‌سى تووشبوو بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى گونجاو به شێوه‌ى ڕۆژانه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێو شوێنى ئیش وكارى.
چواره‌م: باشكردنى په‌یوه‌ندى كه‌سى تووشبوو له‌گه‌ڵ خێزان و ده‌وروبه‌رى.
پێنجه‌م: به‌دواداچوونى به‌رده‌وام له‌سه‌ر كه‌سى تووشبووى چاره‌سه‌ركراو بۆ ماوه‌ى 6 مانگ تا 2 ساڵ له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردن به چاره‌سه‌ركردنى.
[دوا وته‌ى ئه‌م بابه‌ته ]
باش وایه باسى هه‌ندێ نیشانه‌ى ته‌ندروستى بكه‌ین بۆ زانینی حاڵه‌تى كه‌سانى تووشبوو به كێشه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه زیاد نه‌كات له ناو كۆمه‌ڵگاى كورد چونكه ئه‌گه‌ر زیادى كرد به ئاسانى بنبڕ ناكرێت و بارى ئاسایشى وهێمنى ناو ووڵاته‌كه‌مان تێكده‌دات. زۆر جار ده‌بینین كه‌سانى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كڕینى ئه‌م جۆره ماددانه به هه‌ر نرخێك بێت كه حاڵ و ماڵى خۆیان و هه‌موو شتێك ده‌فرۆشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ده‌بێته هۆكارێك بۆ په‌لاماردانى ئه‌ندامانى خێزانى خۆیان له لایه‌نى كه‌سانى دیكه ودووركه‌وتنه‌وه‌یان له كۆمه‌ڵگا به گشتى و دژایه‌تى كردنى كه‌سانى ده‌وروبه‌ریان به توندى و ده‌بێته هۆى ڕوخاندنى په‌یوه‌ندى له نێوان مێرد و خێزان و منداڵ و تێكدانى خێزان به گشتى و تووشبوون به كێشه‌ى ئابڕوتكێن و دزى كردن و ئه‌نجامدانى ئیشى خراپ و كوشتن بۆ ده‌ستكه‌وتنى پێویستى خۆیان له مادده هۆشبه‌ره‌كان ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سانى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان وه‌كو هه‌وكردنى هه‌ردوو سێنگ و هه‌وكردنى دیوارى ناوه‌ڕاستى دڵ و تووشبوون به كه‌م خۆراكى و هیلاكى و لاوازى ونه‌خۆشی كۆئه‌ندامى زاوزێ و حه‌ساسیه‌ت و نه‌خۆشی ده‌روونى ده‌مارگه‌لى ، له‌گه‌ڵ تووشبوون به دڵه‌ڕاوكێى ده‌روونى و كرژبوونى ده‌مارگه‌لى و توند و تیژى له هه‌ڵسوكه‌وت و له‌رزى له‌ش و هێڵنج و كرژبوونى ماسولكه‌كان ، له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به نائارامى له بیركردنه‌وه‌و تێكچوونى بارى كه‌سێتى خۆیه‌تى و هه‌ست نه‌كردن به كات و شوێنى خۆیان و هه‌ستكردن به ته‌نیایى ودووركه‌وتنه‌وه له خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌بێته مه‌ترسى گه‌ورا له‌سه‌ر كه‌سانى ده‌وروبه‌ر به‌هۆى تاوان و په‌لاماردانى خه‌ڵكى شاره‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كى توند و نا یاسایی.
هه‌روه‌ها كه‌سانێكى تووشبوو ده‌گۆڕێن له ئاستى جموجۆڵى خێرا بۆ ئاستى خاوبوونه‌وه و ئاستى خوێندنیان تێكده‌چێت و له زۆربه‌ى بابه‌ته‌كان پله‌یان خراپ ده‌بێت و شێوه‌ى جل و به‌رگیان ناڕێك و نائاسایى ده‌بێت و ڕه‌نگى ده‌موچاویان زه‌رد ده‌بێت و هه‌ست به ماتبوون و قه‌هرو خه‌فه‌ت و لاوازى ده‌كه‌ن و هه‌ڵسوكه‌وت و ژیانى ڕۆژانه‌ى خۆیان به نهێنى ده‌رده‌خه‌ن و ناو و ناونیشانى براده‌ره‌كانی خۆیان ئاشكرا ناكه‌ن چونكه له یه‌ك گروپن و به پێكه‌وه مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن ، هه‌روه‌ها نیشانه‌ى ڕێژه‌ى خواردنی شیرینى و شه‌كر زیاد ده‌كات له نێوانى كه‌سانى تووشبوو به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین ڕێژه‌ى خواردنى خۆراكى جۆراوجۆری ڕۆژانه‌یان زۆر كه‌م ده‌بێت به هۆى تێكچوون له مێتابۆلیزمى هه‌رسكردن و كێشه‌ى ده‌روونیان ، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له كوردستاندا ده‌بێت چه‌ند رێ و شوێن له‌به‌ر بگیرێت له‌وانه:
كۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى كوردستان به‌ده‌وروبه‌ره‌وه و نه‌هێشتنى بڵاوكردن و فرۆشتنى ، دروستكردنى چه‌ند ستافێكى پزیشكى بۆ به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى ئه‌و حاڵه‌ته ، دروستكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ى تووشبوو به مادده هۆشبه‌ره‌كان ، ئه‌نجامدانى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى وورد له‌سه‌ر ڕێژه‌ى تووشبووان و جۆرى چاره‌سه‌ركردنیان ، بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى له نێوان گه‌نجان و هه‌رزه‌كاره‌كان له مه‌ترسیه‌كانى مادده‌هۆشبه‌ره‌كان.
له كۆتایشدا ده‌بێت مه‌لا و مامۆستایانى ئایینى له‌م بواره‌دا ڕۆڵ بگێڕن چونكه ته‌نها ترس له خواى گه‌وره و زانینی حه‌رامى به‌كارهێنانى مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بێته هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ بنبڕ‌كردنى ئه‌م كێشه به شێوه‌یه‌كى گشتى ،پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ ( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ ). (رواه مسلم - فه‌رمووده‌ى ژماره 3735 -ج10).