بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وعلى آله وصحبه أجمعين. وبعد..
قورئان ووته‌و كه‌لامى خواى په‌روه‌ردگاره، وه‌كه‌لامى خواى په‌روه‌رودگار مه‌زنترین ووته‌یه، وهمهزنى قورئان له‌مه‌زنى خواى به‌رزو بڵندهوهیه، قورئان شیفایه; شیفایه بۆ نێو دڵه‌كان وه‌كو په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءتْكُم مَّوْعِظَةٌ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَاء لِّمَا فِي الصُّدُورِ] يونس((٥٧)) واته: ئه‌ى خه‌ڵكینه به‌ڕاستى ئێوه ئامۆژگارى یه‌كى گه‌وره‌و گران و گرنگتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه (كه قورئانه) شیفاو چاره‌سه‌ریشه بۆ دڵ و ده‌روونه‌كان.
هه‌روه‌ها خواى باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:[وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلاَ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إَلاَّ خَسَارًا] الإسرا‌ء((٨٢)) واته: ئێمه له‌قورئان ئایه‌ت و سوره‌تانێك داده‌به‌زێنین كه‌ئه‌بێته شیفاو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بۆ ئیمانداران.
جا قورئانێك ووته‌ى خواى به‌رزو بڵند، دانا‌و زانا، خواى میهره‌بان ــجل شأنهـ له‌سه‌رووى حه‌وت چینى ئاسمانه‌كانه‌وه دایبه‌زاندبێت بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى، وهشیفا بێت بۆ دڵه‌كان، وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانى بێت بۆ ئیمانداران، وه ده‌ستورى خواى گه‌وره بێت بۆ مرۆڤ; به‌ڕاستى جێى خۆیه‌تى و مافى خۆیه‌تى به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت ئه‌م قورئانه بین و وه به‌ئایه‌ته پرشنگداره‌كانى ژیانمان دره‌وشاوه‌ترو گه‌شاوه‌تر بكه‌ین.. وه‌سوێند بێت به‌خوا هه‌ركه‌س به‌قورئان دڵخۆش نه‌بێت، یان له‌قورئان تۆراو بێت، ئه‌وا لهتهسكى ژیان و كوله مهرگىدا ده‌ژێت خوا په‌نا بدات.
فه‌زڵ و پاداشتى قورئان خوێندن
قورئان خوێندن فه‌زڵ و خێر‌و چاكه‌ى زۆرى تێدایه، له‌وانه: خواى په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:[إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ* لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ ] فاطر ((٢٩-٣٠)) واته: به‌ڕاستى ئه‌وانه‌ى كه‌وا په‌رتووكى خواى په‌روه‌ردگار ده‌خوێننه‌وه (كه‌قورئانه)و نوێژه‌كانیان به‌چاكى و به‌جوانى ئه‌نجام داوه، وه‌له‌و ڕزق و ڕۆزىیهى كه‌پێمان به‌خشیون به‌خشیویانه، به‌نهێنى و به‌ئاشكرا..، ئه‌وانه به‌ئومێدى بازرگانى یه‌كن كه‌هه‌رگیز نائومێد‌و زه‌ره‌رمه‌ند نابن تیایدا* بۆ ئه‌وه‌ى خواى په‌روه‌ردگار له‌برى ئه‌و چاكانهیان پاداشتیان بداته‌وه، به‌ڕاستى ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره.
وه پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویستمان (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((إن الله يرفع بهذا الكتاب أقواما ويضع به آخرين)) رواه مسلم، واته: خواى په‌روه‌ردگار به‌م قورئانه خه‌ڵكانێك به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سه‌ربه‌رزیان ده‌كات، وه‌به‌م قورئانه خه‌ڵكانێكى پێ دێنێته خواره‌وه‌و سه‌رشۆڕیان ده‌كات
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:((من قرأ حرفا من الكتاب الله فله به حسنة والحسنة بعشر أمثالها، لاأقول (ألم) حرف، ولكن أقول ألف حرف ولام حرف وميم حرف)) رواه الترمذي وهو حديث صحيح.واته: هه‌ركه‌سێك یه‌ك پیت له‌قورئان بخوێنێت ئه‌وا یه‌ك چاكه‌ى ده‌ست ده‌كه‌وێت، وه‌یه‌ك چاكه‌ش به‌ده چاكه ده‌نوسرێت، وهناڵێم (ال‌م) پیتێكه، به‌ڵكو ئه‌ڵێم (ئهلف) پیتێكه وه (لام) پیتێكه وه (میم) پیتێكه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:(( خيركم من تعلم القرآ‌ن وعلمه)) رواه البخاري.
واته: باشترینتان ئه‌وه‌یه كه‌وا فێرى قورئان ده‌بێت و خه‌ڵكیش فێرده‌كات.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:: (( أقرؤوا القرآ‌ن فإنه يأتى يوم القيامة شفيعا لأصحابه)) رواه مسلم، واته: قورئان بخوێنن، چونكه قورئان له‌ڕۆژى قیامه‌تدا دێت و ده‌بێته شه‌فاعه‌تكار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((يقال لصاحب القرآ‌ن: أقرأ وأدق ورتل كما كنت ترتل في الدنيا، فإن منزلتك عند آخر آية تقرؤها)) رواه الترمذي واحمد وهو حديث صحيح. واته: [له‌ڕۆژى دوایدا] به‌قورئان خوێن ده‌وترێت: بخوێنه‌و به‌رز ببه‌ره‌وه‌و قورئان بخوێنه به‌جوانى و ڕێك و پێكى وه‌كو چۆن له‌دنیادا به‌جوانى و ڕێك و پێكى ده‌تخوێند، جا به‌ڕاستى پله‌و پایه‌و شوێنگه‌ى تۆ له‌به‌هه‌شتدا له‌كۆتا ئایه‌تدایه كهلهدنیادا ده‌تخوێند.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌قورئان ده‌خوێنێ و له‌سه‌رى ئاسانه‌و له‌به‌رى كردووه، ئه‌وه له‌گه فریشته‌كاندایه) ئه‌و فریشته به‌ڕێزانه‌ى كه‌وا له‌نێوان خوا‌و بهندهكانیدان)، وه‌ئه‌و كه‌سه‌ى قورئان ده‌خوێنێ و به‌ڵام گتى تێ دهكاو له‌سه‌رى قورسه، ئه‌وا دوو ئه‌جرو پاداشتى ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى نازدار ده‌فه‌رموێت: ((مثل الذي يقرأ القرآ‌ن ويعمل به كالأترجة طعمها طيب ورعها طيب، والمؤمن الذي لايقرا القرآ‌ن ويعمل به كالتمرة طعمها طيب ولا ريح لها، ومثل المنافق الذي يقرأ القرآ‌ن كالريحانة ريحها طيب وطعمها مر، ومثل المنافق الذي لايقرأ القرآ‌ن كالخنظلة طعمها مر أو خبيث وريحها مر)) رواه البخاري. واته: نموونه‌ى ئه‌و ئیماندارهى كه‌قورئان ده‌خوێنێ و كارى پێ ده‌كا وه‌كو سندى وایه، هه‌م تامى خۆشه‌و هه‌م بۆنى خۆشه، وهنموونهى ئه‌و ئیماندارهى كه‌قورئان ناخوێنێ و به‌ڵام كار به‌قورئان ده‌كات وه‌كو خورما وایه تامى خۆشه‌و بۆنى نى یه، وهنموونهى ئه‌و مونافیقهى (دووڕووهى) كه‌قورئان ده‌خوێنێ ، وه‌كو ڕه‌یحانه وایه بۆنى خۆشه‌و تامى تاڵه، وهنموونهى ئه‌و دووڕووهى كه‌قورئان ناخوێنێ وه‌كو گوژاڵك وایه تامى تاڵه یان خراپه‌و بۆنیشى تاڵه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( ما أجتمع قوم في بيت من بيوت الله تعالى يتلون كتاب الله ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيهم الرحمة وحفتهم الملائكة وذكرهم الله فيمن عنده)) رواه أبو داود وهو حديث صحيح، واته: هیچ كۆمه‌ڵێك كۆنابنه‌وه له‌ماڵێك له‌ماڵه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار، قورئان بخوێنن و فێرى قورئانى یه‌كتر بكه‌ن، ئیلا فریشته داده‌به‌زێته سه‌ریان و میهره‌بانى و ڕه‌حمه‌ت دایان ده‌پۆشێت، وه فریشته‌كان ده‌وریان ده‌ده‌ن وه‌خواى په‌روه‌ردگار لاى فریشته‌كانى لاى خۆى یادیان ده‌كات.
الله أكبر چى له‌م پله‌یه به‌رزتر بێت خواى په‌روه‌ردگار باست بكات و یادت بكات له‌لاى مه‌لائیكه‌ت، ئه‌ى خوایه داوات لێ ده‌كه‌م لهفهزڵ و منه‌تى خۆت...
وه‌به‌پێی: ئاماده‌یى دڵ وهخوێندنهوه بهلهسهرخۆیى و تێگه‌یشتنه‌وه موسڵمانان ئه‌م پاداشتانه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
جا براو خوشكى موسڵمانم هه‌وڵبده كاته‌كانت هه‌روا به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، چونكه ته‌مه‌ن كورته‌و دیاریكراوه، جا خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نى به‌قورئان خوێندن ده‌ڕازێنێته‌وه.
داواكارم له‌خواى په‌روه‌ردگار ئه‌م چه‌ند دێڕه بخاته سه‌ر ته‌رازووى چاكه‌كانم و به‌فه‌زڵى خۆى لێى وهرگرتبم.
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين إلى يوم الدين، والحمد لله أولا وآخرا..